به‌سڕه، 29 ی ئه‌یلولی 2019- به‌مه‌به‌ستی بره‌ودان به‌سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌سڕه، به‌رنامه‌ی پشتیوانیكردنی چاكبوونه‌وه‌و سه‌قامگیری له‌عێراقدا له‌ڕێگه‌ی پێشكه‌وتنی نێوخۆییه‌وه هه‌ڵده‌ستێت به‌جێبه‌جێكردنی كۆمه‌ڵێك چاڵاكی به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی گه‌شه‌ی ئابووری و خستنه‌وه‌ی هه‌لی كارر بۆ لاوان. به‌رنامه‌كه‌له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌كامه‌ك ده‌كرێت له‌لایه‌ن به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نێشتەجێکردنی مرۆیی ئه‌نجام ده‌درێت. یه‌كیك له‌چالاكییه‌كان بریتییه‌له پڕۆژه‌ی به‌سڕه‌ی جوان كه‌پارێزگا له‌دواین كۆبوونه‌وه‌ی ساڵی 2019 ی لێژنه‌ی ئاراسته‌كردندا خستییه‌پێشینه‌ی كاره‌كانه‌وه.
پڕۆژه‌ی به‌سڕه‌ی جوان له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 20,000 مه‌تر چوارگۆشه ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌بێت به‌یه‌كه‌م شوینی گشتی ژینگه‌دۆستی بنیاتنانه‌وه‌ی له‌و جۆره‌له‌پارێزگاكه‌دا. ئه‌م به‌رنامه‌یه،به‌به‌شداریپێكردنی ده‌سه‌ڵاته‌نێوخۆییه‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت و ڕێكخراوه‌ناحكومییه‌كان و لاوان، ده‌یه‌وێت هه‌لی كار دروست بكات و جۆری ژیانی دانیشتوانه‌نێوخۆییه‌كه‌باشتر بكات و بره‌و به‌به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی بدات و ڕێكاره‌كانی پاراستنی سه‌رچاوه‌سروشتییه‌كان و دابینكردنی ووزه‌ی پێویست بخاته‌به‌كارهێنانه‌وه.
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریپێكردنی گه‌نجان له‌و چاره‌سه‌رانه‌دا كه‌به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م پێشكه‌وتنی نیوخۆیی تێكده‌شكێنێت و له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێته‌ده‌رخه‌ری توانای لاوه‌كانی به‌سڕه‌و له‌میانی ئاماده‌كارییه‌كاندا بۆ پڕۆژه‌كه، به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان هه‌ستا به‌ڕاگه‌یاندنی پێشبڕكێیه‌كی دیزاینكردن بۆ پڕۆژه‌ی به‌سڕه‌ی جوان و له‌به‌رواری 29ی ئه‌یلولی 2019 دا پێشبڕكێی ئۆلۆمپیات داهێنانی به‌سڕه‌ی ڕێكخست. قه‌تابیانی زانكۆ و تازه‌ده‌رچووانی بواره‌جیاجیاكانی وه‌ك ئه‌ندازیاری و كشتوكاڵ و هونه‌ر و ته‌لارسازی و زانست بانگێشت كرابوون بۆ پێشكه‌شكردنی پڕۆپۆزه‌لی دیزاینی داهێنه‌رانه‌و هاوچه‌رخ و ڕاسته‌قینه كه‌ده‌كریت ئه‌نجام بدرێت. لێژنه‌یه‌كی هه‌ڵسه‌نگێنه‌ر پڕۆپۆزه‌له‌پێشكه‌شكراوه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت و باشترینیان هه‌لده‌بژێرن به‌مه‌به‌ستی ڕاگه‌یاندنی دواین پلانه‌كان بۆئه‌وه‌ی له2020 دا جێبه‌جێ بكرێن.
چل و شه‌ش پڕۆژه‌له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه، كه‌ته‌مه‌نیان له‌نێوان 15-18 ساڵیدا بوو و له‌ڕێگه‌ی تۆڕه‌كۆمه‌لایه‌تییه‌كانه‌وه‌ئاگادار كرابوونه‌وه، پیشكه‌ش به‌ئۆلۆمپیاده‌كرا. له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها بیست و پێنج پڕۆژه‌توانییان له‌ئۆلۆمپیاده‌كه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن. لیژنه‌یه‌كی دادوه‌ری به‌گوێره‌ی داهێنان و‌تازه‌گه‌ری و بیرۆكه‌ی زانستی/هونه‌ری و تیگه‌یشتن و سوودی پڕۆژه‌كه‌بۆ كۆمه‌ڵگا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ پڕۆژه‌كان كرد. له‌ئێستادا هه‌ندێك له‌براوه‌كان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌بچنه‌نێو پڕۆژه‌ی به‌سڕه‌ی جوانه‌وه‌و/یاخود پڕۆژه‌كه‌یان زیاتر پێشبخه‌ن و پڕۆپۆزه‌ل پێشكه‌شی پێشبڕكێی به‌سره‌ی جوان بكه‌ن.
پڕۆژه‌براوه‌كانی پێشبڕكێیه‌كه ئه‌مانه‌بوون:
- هونه‌ر و دیزاین:
زیڕ: چاوه‌ونه‌كه‌ت، له‌لایه‌ن مریم خالد
زیو: سیسته‌می ئاماده‌بوونی قوتابیان، له‌لایه‌ن حسن كاظم
بڕۆنز: تاوه‌ی سه‌لامه‌تی، له‌لایه‌ن مجتبا عدی - ژینگه:
زیڕ: بۆیه‌ی دژه‌ترشه‌ڵۆك (ئه‌سید)، له‌لایه‌ن زهراء مسلم زینب عقیل
زیو: گزۆزی دۆستی ژینگه، له‌لایه‌ن حسین علی
بڕۆنز: بكوژی دۆستانه، له‌لایه‌ن زین العابدین ناصر عبد علي؛ سیسته‌می ئاودێری خودكاری ڕووه‌ك به‌وزه‌ی خۆر، له‌لایه‌ن احمد هاشم؛ و دژه‌داخورانی كانزای كاربۆنی، له‌لایه‌ن اسعد عبدالامیر - ته‌كنه‌لؤژیای زانیاری:
زێڕ: بازووی ده‌ستكرد، له‌لایه‌ن منتضر محمد و محمد علي
زیو: پڕۆژه‌ی بازووی ته‌واوی B.R.P، له‌لایه‌ن حسین علی و محمد عماد و محمد حسین و احمد ماهر - فیزیا:
زێڕ: گواستنه‌وه‌ی داتا له‌ڕێگای ڕووناكییه‌وه، له‌لایه‌ن هانی العقیل
زیو: پلاكی سه‌لامه‌ت، له‌لایه‌ن محمد اسامه
بڕۆنز: چێشتلێنه‌ری سه‌لامه‌ت، له‌لایه‌ن غيث ايوب؛ كات و قه‌باره‌له‌لایه‌ن محمد اسعد - كورته فیلم:
زێڕ: منداڵی شێرپه‌نجه، له‌لایه‌ن سرمد وصفی سرمد
زیو: ویست ڕێگای سه‌ركه‌وتنه، له‌لایه‌ن حسين كاظم
بڕۆنز: هه‌رگیز له‌به‌ر(ده‌رخ) مه‌كه، له‌لایه‌ن محمد عبد المجید؛ و خه‌ون، له‌لایه‌ن حسین عماد
سه‌رۆكی نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ كۆماری عێراق، به‌ڕێز باڵوێز مارتن هوث ، گوتی: "یه‌كیتی ئه‌وروپا پشتیوانی لاوان و داهینان و پێشكه‌وتنی نیوخۆیی و گوزه‌رانی باش ده‌كات بۆ دانیشتوانی عێراق. هه‌روه‌ك هه‌رشوینێك تر ل جیهاندا، لاوان له‌عێراقدا گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی توانای وڵاته‌كه‌یانن و ئاماده‌ن بیرۆكه‌ی داهێنه‌رانه‌و چاره‌سه‌ری گونجاو ببه‌خشن و به‌شداری له‌داڕشتنی ژینگه‌نێوخۆییه‌كه‌یاندا بكه‌ن. من زۆر دڵخۆشم كه‌ده‌توانین له‌ڕێگه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه‌ده‌رفه‌تێكی له‌و جۆره‌یان بۆ بڕه‌خسێنین و بانگهێشتی قوتابیان بكه‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی دیزاین و نمونه‌ی نوی بۆ شوێنه‌گشتییه‌كان له‌به‌سڕه‌دا. ئه‌م بیرۆكه‌و پڕۆژانه‌ی له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه‌و له‌میانی دواین بۆنه‌ی ئۆلۆمپیادی به‌سڕه‌دا دیزاین كراون دووپاتی ده‌كاته‌وه‌كه‌ه لاوانی عیراق ده‌توانن گۆڕانكاری ڕاسته‌قینه‌ئه‌نجام بده‌ن و پیرۆزبایی له‌گشت براوه‌و به‌شداربووه‌كانی بۆنه‌كه‌ده‌كه‌م.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی پشتیوانی چاكبوونه‌وه‌و سه‌قامگیری له‌عێراقدا له‌ڕێگه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی نیوخۆیی سه‌ر به‌به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان خاتو ئیزابێلا ئورێبی جه‌ختی كرده‌وه: " مایه‌ی هاندان و خۆشحاڵییه‌كه‌ده‌بینین لاوانی عیراق چه‌نده‌لێهاتوون. ئه‌و پڕۆژه‌داهێنه‌رانانه‌ی له‌ئۆلۆمپیادی داهێنانی به‌سڕه‌دا نمایش كران سه‌رنجڕاكێش و داهێنه‌رانه‌ن و ده‌توانن ده‌ستپێشخه‌ر بن له‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچوونی ناوخۆیی ده‌درێن. به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان بڕوای وایه‌كه‌له‌ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگا له‌به‌رده‌م لێهاتویی و ده‌نگی لاوانه‌وه‌به‌ره‌وپێشچوونی به‌رده‌وامی نیوخۆی به‌رجه‌سته‌ببێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌كه‌ئێمه‌ئێمڕۆ لێره‌ین. "
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پیدان، له‌ڕێگه‌ی ئه‌م جۆره‌پێشبڕكێیانه‌وه، وه‌به‌رهێنان له‌لاوه‌به‌هره‌مه‌نده‌كاندا ده‌كات وه‌ك هێزێكی پاڵنه‌ر به‌ره‌و جیبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی داهاتوویه‌كی باشتر بۆ به‌سڕه‌له‌ڕێگه‌ی سه‌ركرده‌كانی داتویه‌وه.
***
بۆ زانیارى زیاتر، ده‌توانن له‌م لینكه‌دا په‌ڕه‌ی زانیاری داببه‌زێنن: https://bit.ly/2Yk3Xmu
بۆ زانیارى زیاتر،تكایه‌په‌یوه‌ندى بكه‌ن به:
به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێڕاق:
خاتوو نيداء هيلال، ڕاوێژكارى له‌بوارى پەیوەندیەکان
(م): 009647517450799
بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نێشتەجێکردنی مرۆیى: له‌عێراق
ئاڵان میران، كارمه‌ندى په‌یوه‌نده‌یه‌كان
(م): 009647503427036
unhabitat.org/iraq
نوێنه‌رایه‌تى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌عێراق:
به‌رێز ئه‌لسادق ئەلعەدلی، به‌رپرسى ڕۆژنامه‌وانى و زانیاریه‌كان
(م): +964 780 928 5377
سایت: eeas.europa.eu/delegations/iraq
فەیسبوک: facebook.com/EUinIraq
تویتەر: euambIraq@