عێراق شەشەمین ڕاپۆرتی نیشتیمانی بەگەڕ دەخات بۆ ڕێکەوتننامەی فره‌جۆرى زینده‌یی

2019 October 10

بریكاری وەزیری تەندروستی و ژینگە، بەڕێز جاسم ئەلفەلاحی وتی: "وەزارەتەکەمان پرسی پاراستنی فره‌جۆرى زینده‌یی کردۆتە لوتکەی گرنگی پێدانەکان چونکە بەردی بناغەی پاراستنی هاوسەنگیی ژینگەییە". وێنە: بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق/2019

بەغدا، 29 ی ئەیلولی 2019- وەزارەتی تەندروستی و ژینگە، بەهاوكاری بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و بە پشتیوانی دامەزراوەی ژینگەی جیهانی، شەشەمین ڕاپۆرتی خۆی بەگەڕ خست بۆ پەیماننامەی فره‌جۆرى زینده‌یی لە عێراقدا.

ڕاپۆرتەکە ئەوە دەخاتە پێشچاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە چی ئەنجامدراوە و وەدەستهاتووە لە ستراتیژیەتی نیشتیمانی بۆ فره‌جۆرى زینده‌یی 2015-2020 و ئەو ڕێکاریانە هەڵدەسەنگێنێت کە گیردراونەتە بەر لەسەر ئاستی نیشتیمانی بۆ جێبەجێ کردنی ئامانجە نیشتیمانیەکان و جیهانیەکان لەم ڕوانگەیەوە، هەروەها پیشاندانی ئامانجە نیشانە لێگیراوەکان بۆ جۆرەکانی ڕووەك و ئاژەڵیی کە لە ژێر هەڕەشەی لە ناوچووندان و بۆ جۆرە نامۆکان و هاتووەکان بۆ ناو ژینگەی عێراق و واقیعی ناوچە پارێزراوە سروشتیەکانی ئێستا و داهاتوو کە پێشنیار کراون بۆ پاڵاوتن، هەروەها بڵاوکردنەوەی واقیعی دارستان و زەویە بە بیابانبووەکان، لەگەڵ ئەمانەشدا ئەو ئاستەنگیانە دەخاتە ڕو کە فره‌جۆرى زینده‌یی دووچاری دەبێتەوە لە عێراقدا وەکو گۆڕانکاریە کەشوهەواییەکان و وشکبونەوە و پیسبوونی ژینگەیی و شتانی تر. زانیاریە باسکراوەکانی ناو ڕاپۆرتەکە بەکاردێن بۆ پەرەپێدانی چالاکیەکانی دواتر لە بواری پاراستنی فره‌جۆرى زینده‌یی دا.

بریكاری وەزیری تەندروستی و ژینگە، بەڕێز جاسم ئەلفەلاحی لە بۆنەی بەگەڕخستنی ڕاپۆرتەکەدا وتی "وەزارەتەکەمان پرسی پاراستنی فره‌جۆرى زینده‌یی کردۆتە لوتکەی گرنگی پێدانەکان چونکە بەردی بناغەی پاراستنی هاوسەنگیی ژینگەییە، ئەمەش بە بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراکی و پەرەپێدانی ئابووری دێتە دی". هەروەها وتیشی "ڕاپۆرتەکە هەلمان بۆ دەڕەخسێنێت بتوانین ئەوەی وەزارەتەکەمان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان ئەنجامیان داوە هەڵبسەنگێنرێت لە بواری پاراستنی فره‌جۆرى زینده‌یی دا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لەگەڵ دەستپێکردنی قۆناغی جێبەجێ کردنی ستراتیژیەتی نیشتیمانیی 2015-2020 دا، کەواتە گرنگە لایەنە لاوازەکان دەستنیشان بکرێن و ڕێکاریە پێویستەکان دەستنیشان بکرێن بۆ چارەسەرکردنیان."

نوێنەری نیشتەجێی عێراق بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان، خاتوو زێنە عەلی ئەحمەد وتی "بە بۆچوونی ئێمە، هیچ پەرەپێدانێکی بەردەوام ڕوو نادات ئەگەر پاراستنی ژینگەی سروشتی لەگەڵدا نەبێت لەگەڵ پاراستنی فره‌جۆرى زینده‌یی دا کە پەیوەستە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بە ژیانی هاوڵاتیانی عێراق و سەقامگیربوونیانەوە لە ناوچەکانیاندا، ئەمەش دەبێتە خۆشگوزەرانی بۆیان، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان هاوبەشێکی بنچینەیی حکومەتی عێراق و وەزارەتی تەندروستی و ژینگەیە بۆ جێبەجێکردنی پلانەکان و ستراتیژیەتە نیشتیمانیەکانی پەیوەندیدار بە ژینگە و پەرەپێدانەوە، بۆیە ئێمە خوازیارین هاوکاریی زیاتر ئەنجام بدەین لە ماوەی داهاتوودا."

ئەم ڕاپۆرتە بە ئامڕازێکی سەرەکی دادەنرێت بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی فره‌جۆرى زینده‌یی  چونکە جەخت دەکاتەوە سەر بەجێهێنانی ئەولەویەتە جیهانیەکان کە فراوانترینن و لەلایەن پلانی پەرەپێدانی بەردەوام چارەسەر دەکرێن کە بریتیە لە سنوردانان بۆ برسێتی و هەژاری، هەروەها باشترکردنی تەندروستی مرۆڤ و بەردەوامیدان بە سەرچاوە سروشتیەکان. لەگەڵ ئەمانەشدا زانیاریی پێویست هەن بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتی پێنجەمی جیهانی بۆ پێشبینیەکانی فره‌جۆرى زینده‌یی دا.

بە بەگەڕخستنی ئەم ڕاپۆرتە، عێراق توانیویەتی بەڵێنەکەی بەجێبێنێت کە پەیوەندیدارە بە مادەی 26 لە ڕێکەوتننامەی فره‌جۆرى زینده‌یی چونکە یەکێکە لە ئەندامە پابەندەکان بە پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی نیشتیمانیی شەشەم. ئەمەش یەکدەگرێتەوە لەگەڵ بەجێهێنانی ستراتیژیەتی ئێستای جیهانیی بۆ فره‌جۆرى زینده‌یی دا 2011-2020 لەگەڵ ئامانجە جیهانیەکانی فره‌جۆرى زینده‌یی دا.

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە بە:

موحەمەد ئەلبەهبەهانی، ڕاوێژكاری ڕاگەیاندن وپەیوەندیەكان

مۆبایل: 009647704399222