بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان خولی ڕاهێنان لەسەر تەندەرینگی ئەلیکترۆنى ڕادەگەیێنێت بۆ بەڵێندەرانی پێشبینکراو لە هەولێر و بەغدا

2019 September 12

لە چوارچێوەى بەردەوامیدان بەو ڕاهێنانەى کە ئەنجام دراون لە ساڵەکانى 2017 و 2018 و سەرەتاى 2019 بۆ ئەو دامەزراوانە وکۆمپانیانە پێشبینیکراوانەى لە سەرانسەرى هەموو عێراق, نووسینگەى سەرەکى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق پلانى داناوە کە هەستێت بە ئەنجامدانى خولى ڕاهێنان لەسەر تەندەرینگی ئەلیکترۆنى بۆ ئەو بەڵێندەرانەى کە هەتا ئێستا تۆمارنەکراون لە پێگەى تەندەرکردنى ئەلیکترۆنى تایبەت بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان. خولەکانى ڕاهێنان ئەنجام دەدرێت بە پیێ  ئەم زانیارییانەى خوارەوە:

  • خولى ڕاهێنان - 2019/10/2 – هەولێر
  • خولى ڕاهێنان - 2019/10/14 – بەغدا

تەنها ئەو کۆمپانیا ودامەزراوانەی کە تۆمار نەکراون پێشتر لە پێگەى تەندەرینگی ئەلیکترۆنى, بانگهێشت کراون بۆ بەشدارى کردن لەم خولى ڕاهێنانە. وەهەروەها پێویستە ئەم زانیارییانەى خوارەوە بنێردرێت بۆ هەماهەنگیکارى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان:

  1. ناوى کۆمپانیا
  2. ناوى نوێنەر/ نوێنەرەکان( تەنها ڕێگە دەدرێت بە دوو نوێنەر بە لایەنى زۆر لە هەر کۆمپانیایەک کە بەشدارى بکات لەم خولە.

تێبینى:

سەبارەت بە شوێنى ئەنجامدانى خولەکە, تەنها ئەو کۆمپانیا  و دامەزراوانە ئاگادار دەکرێنەوە کە ئارەزووى بەشداریکردن پیشان دەدەن بە ناردنى ئیمیل بۆ لایەنى پەیوەندیدار کە لەسەرەوە ئاماژوى پێکراوە.