کەرتی گشتی و تایبەت پێكەوە هاوبەشێتی دەكەن بۆ دابین كردنی ڕاهێنانی پیشەیی بۆ ئاوارەکانی ناوخۆ لەپێناو پشتیوانیکردن لە گوزەرانێکی بەردەوام

2019 October 13

بەرێوبەری نوسینگەی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە هەولێر، خاتوو ئیزابێلا ئوریبێ، وتی "ئێمە نمونەین لەسەر چۆنیەتی هاوبەشێتیی پەیداكردن لەگەڵ کەرتی تایبەت تەنانەت لە دۆخی کتوپڕی و پاش جەنگیشدا، وچۆن ببێتە هۆی زیادبوونی دەرفەتەکانی گوزەرانی و کار." وێنە: بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق/2019

هەولێر، 2 تشرینی یەکەم 2019 کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و دامەزراوەی بەهاناوەچوونی مرۆیی بەو پەڕیی خۆشحاڵیەوە 16 كەسیان بۆ ڕاهێنان ناونوس کرد لە سەنتەری ڕاهێنانی تۆیۆتا عێراق لە بۆنەیەكدا كە لە هەولێر ساز کرابوو. لە ساڵی 2016 ەوە، تۆیۆتا عێراق و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان پێكەوە هەماهەنگی دەكەن بۆ پەرەپێدانی توانا بۆ 53 گەنجى كوڕ وكچ بۆ ئەوەی لێهاتوویی وكارامەیی لە بوارەكانی وەستایەتی ئۆتۆمبێل و پارچەیی یەدەگ وخزمەت گوزرایی بەشداربووان وشارەزایی پێویست بەدەستبێهنن.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تۆیۆتا عێراق، بەڕێز شینسوکێ فوجیمۆتۆ وتی "ئێمە ئامانجمانە زۆرترین ژمارەی خەڵك لە عێراقیەكان خۆشحاڵ بكەین.  ئەم بەرنامەی ڕاهێنانە دەرفەتمان پێدەبەخشێت كەوا هاوكاری و پشتگیری پێشكەش بكەین بۆ كۆمەڵگای هەولێر وە بۆ ئەو ئاوارانەی كەوا ماوەیەكی زۆرە دەربەدەركراون كە نزیكەی دووساڵ دەبێت، پاش ڕزگاركرنی عێراق لە دەست داعش. و ئەمەش بەشێکە لە چاڵاکیەکانی 'بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق' بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەکانی پەرەپێدانماندا."

لەگەڵ دەستپێکی ئەم مانگەدا، 16 كەس بەشدار دەبن لە بەرنامەی ڕاهێنانەکەدا، کە ئەمانە لەخۆه دەگرێت: بنەماکانی تۆیۆتا، سیستەمی بەرهەمهێنانی تۆیۆتا، پێنج پایەکەی سەلامەتی و باشترکردنی بەردەوامی وەکو چەكمی "Kaizen كایزەن" . هەشت كوڕ ڕاهێنان وەردەگرن لەسەر بەرنامەی ڕاهێنانی ئەمین مەخزەنی بۆ پارچەیی یەدەگ کە وەرگرتن و ناردنی پارچەی یەدەگ و کۆنتڕۆڵی جەرد لەخۆ دەگرێت، وهەشت لە كچان بەشدار دەبن لە بەرنامەی ڕاهێنانی بەڕێوەبردنی پەیوەندیەکانی بەشداربووان کە جەخت دەکاتەوە سەر مامەڵەکردن لەگەڵ بەشداربووان و کڕیاراندا وە هەروەها لەسەر " ئۆمۆتەناشیی" کە بریتیە لە وشەیەکی یابانی بە واتای میوانداری و بایەخپێدان. ئەم بەرنامەیە بۆ ماوەی دوو مانگ دەبێت ویەك مانگیش ڕاهێنان لەناو کار لە خۆ دەگرێت لەگەڵ هاوبەشانی تۆیۆتا عێراق کە بریتین لە جیهان مۆتۆرز و ساز بۆ خزمەتگوزاریەکانی ئۆتۆمبێل. ئەمەش وادەکات ئەم بەشدابووانە بتوانن ئەزموونی بەنرخی کارکردن بەدەست بهێنن.

بەرێوبەری نوسینگەی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە هەولێر، خاتوو ئیزابێلا ئوریبێ، وتی "بەردەوامبوونی ئەم بەرنامەیە نیشاندەری سەرکەوتنەکەیەتی، و پابەندبوونی بەردەوامی ئێمەش نیشان دەدات بۆ زیادکردنی جۆرایەتی دەرفەتەکانی ڕاهێنان بۆ پیاوان و ئافرەتانی ئاوارەلە ناوخۆدا لەڕێی ئەم هاوبەشییە ستراتیژیانەوە. ئێمە نمونەین لەسەر چۆنیەتی پەیداكردنی هاوبەشێتی لەگەڵ کەرتی تایبەت تەنانەت لە دۆخی کتوپڕی و پاش جەنگیشدا، و چۆن ببێتە هۆی زیادبوونی دەرفەتەکانی گوزەرانی و کار. ئێمە ئەوپەڕی پێزانینمان هەیە بۆ پشتیوانیە داراییەکەی حکومەتی یابان بۆ قۆناغەکانی پێشوو وە حکومەتی ئەڵمانیا بۆ ئەم ڕاهێنانەی ئێستا."

ئەم پڕۆژەیە کۆمەکی کراوە لەڕێی بەرنامەی هەستانەوە وبەدەنگەوەچوونی قەیران لە عێراق ‌سه‌ر به ‌به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان‌ بۆ په‌رپێدان، ڵەگەڵ كۆمەكیەكی باشى حکومەتی ئەڵمانیا. ئەم بەرنامەیە گرنگە جێبەجێ دەكرێت كە پڕۆژەی ماوە کورت ومامناوەند ئەنجام دەدات بۆ پشتیوانیکردنی ئەو خەڵكانەی كە لە دۆخێكی ناسكدان لە ئاوارەی ناوخۆیی و پەنابەران و خەڵكانی گەڕاوە وکۆمەڵگایانەی كەوا میوانداریان دەكات وهەروەها لە ناوچە تازە ئازادکراوەکاندا. ئەم بەرنامەیە بە شێوەیەك دیزاینکراوە بۆتەواوكردنی هەوڵەكان ڕزگارکردنی ژیانى خەڵكی وه هێنانەكایەوەی سەقامگیریی لە مەوادیەكی کورتدا، هەروەها بەرنامەكانی پەرەپێدان ماوە درێژ دەگرێتەوە، بەرنامەی هەستانەوە وبەدەنگەوەچوونی قەیران لە عێراق بە تایبەتی ئامانجێتی پشتیوانی ئەو خێزانانە بکات کە دووچاری پەشێویی هەمە لایەنە بونەتەوە پەیوەندار بە پرۆسەی پاش ڕزگاركردن لە گەڕانەوەی ڕێژەیەكی ئێجگار زۆریی خەڵكی بۆ شوێنەكانیان ئەمەش لە ڕێی بەرێوەبردنێكی یەكخراو بۆ قەیرانەكان،  و پێڕاگەشتنبە خزمەت گوزرایە سەرەكییەكان، وباشتر كردنى دەرفەتی دەستكەوتنی داهات بۆ بژێوی ژیان وپتەوكردنی یەكڕێزی كۆمەڵایەتی.

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە بە:

بەرنامەی هەستانەوە وبەدەنگەوەچوونی قەیران لە عێراق ‌سه‌ر به ‌به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان‌ بۆ په‌رپێدان

مارلی جین تینۆك، مۆبایل: 009647517419535

تۆیۆتا عێراق

عامر ساڵح، بەڕێوەبەری ڕیکلام و برەوپێدان، مۆبایل: 009647507902444