خولی ڕاهێنان لەسەر تەندەرینگی ئەلیکترۆنى بۆ بەڵێندەرانی پێشبینکراو لە شارى ڕومادى لە پارێزگاى ئەنبار

2019 November 25

لە چوارچێوەى بەردەوامیدان بەو ڕاهێنانەى کە ئەنجام دراون لە ساڵەکانى 2017 و 2018 و سەرەتاى 2019 بۆ ئەو دامەزراوانە وکۆمپانیا پێشبینیکراوانەى لە سەرانسەرى هەموو عێراق, نووسینگەى سەرەکى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق پلانى داناوە کە هەستێت بە ئەنجامدانى خولى ڕاهێنان لەسەر تەندەرینگی ئەلیکترۆنى بۆ ئەو بەڵێندەرانەى کە تاوەكو ئێستا تۆمارنەکراون لە پێگەى تەندەرکردنى ئەلیکترۆنى تایبەت بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە پارێزگای ئەنبار. خولەکانى ڕاهێنان ئەنجام دەدرێت لە رێکەوتى 2019/12/15 لە شارى ڕومادى.

تەنها ئەو کۆمپانیا ودامەزراوانەی کە تۆمار نەکراون پێشتر لە پێگەى تەندەرینگی ئەلیکترۆنى, بانگهێشت کراون بۆ بەشدارى کردن لەم خولەی ڕاهێنانە. وەهەروەها پێویستە ئەم زانیارییانەى خوارەوە بنێردرێت بۆ هەماهەنگیکارى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان: سانا جلال :  sana.jalal@undp.org

1. ناوى کۆمپانیا
2. ناوى نوێنەر/ نوێنەرەکان( تەنها ڕێگە دەدرێت بە دوو نوێنەر بە لایەنى زۆر لە هەر کۆمپانیایەک کە بەشدارى بکات لەم خولە.

تێبینى: سەبارەت بە شوێنى ئەنجامدانى خولەکە, تەنها ئەو کۆمپانیا  و دامەزراوانە ئاگادار دەکرێنەوە کە ئارەزووى بەشداریکردن پیشان دەدەن بە ناردنى ئیمیل بۆ لایەنى پەیوەندیدار کە لەسەرەوە ئاماژوى پێکراوە.