سەقامگیرکردنی عێراق بۆتە ئەولەویەتی یەکەمی هۆڵەندا بە بەخشینێكی نوێ بە بڕیی 15 ملیۆن یۆڕۆ

2019 November 5

جەنابی بەڕێز، مەتایەس وۆڵتەرس، باڵیۆزی هۆڵەندا بۆ عێراق، وتی: "هۆڵەندا سەربەرزە بەوەی سێیەم گەورە بەخشەرەبە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن و ئێمە پێشوازی دەکەین لە بڕیاری حکومەتی عێراق بۆ بەشکردنی تێچونەکان لەڕێی دابینکردنی بەخشینەوە بە دامەزراوەکە." وێنە: بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق/2019

بەغدا، 5 تشرینی دووەم، 2019 - بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا بەوپەڕی پێزانینەوە پێشوازی کرد لە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ (16.7 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی) کە بەخشرا لەلایەن حکومەتی شانشینی هۆڵەنداوە بە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن سەر بە بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان، ئەمەش لایەنی دارایی دابین دەکات بۆ دەستپێشخەریە خێراکان بۆ سەقامگیرکرنی ناوچە ئازادکراوەکان لە دەستی ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق وشام (داعش).

ئەم پابەندبونە نوێیە، کە ئەمڕۆ واژۆ کرا، دەبێتە هۆی زیادکردنی بەخشینەکانی هۆڵەندا بە  دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن بۆ 72 ملیۆن یۆرۆ (80 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی).

نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، خاتوو زێنە عەلی ئەحمەد، وتی "لەڕێی بەخشندەیی بەخشەرەکانی وەکو هۆڵەنداوە، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی عێراقدا توانیویەتی زیاتر لە 2,200 پڕۆژەی زۆر گرنگی سەقامگیری تەواو بکات لە هەموو ناوچە ئازادکراوەکانی عێراقدا."

هەروەها وتیشی "ئێمە زۆر سوپاسگوزاری ئەم کۆمەککردنەین کە یارمەتیدەرمانە لە پتەوکردن و زامنکردنی سەرکەوتنەکەمان لە دژی داعش. بەڕاستی ئێستا کاتی پاشەکشەکردن و کەمکردنەوەی پشتیوانیەکان نیە. کۆمەڵگەکانی عێراق کە لەسەر دەستی داعش دووچاری ناڵاندن و زیان بونەتەوە پێویستیان بە سەقامگیریە ئێستا زۆر زیاتر لە جاران. لەڕێی ئەم بەخشینەوە، هۆڵەندا خۆشگوزەرانی و بوژانەوەی کۆمەڵگەکانی عێراقی کردۆتە ئەولەویەتی خۆی، من دەستخۆشی ئەم ڕابەرایەتیی وپابەندبوونەیان دەکەم."

جەنابی بەڕێز، مەتایەس وۆڵتەرس، باڵیۆزی هۆڵەندا بۆ عێراق، وتی "لەڕێی کۆمەکیەکەی پێشوومانەوە بۆ دامەزراوەی کۆمەککردن، قوتابخانە و نەخۆشخانە و وێستگەکانی پۆلیس توانرا دووبارە بکرێنەوە. ئەمەش پێویستیە بنەڕەتیەکانی هاوڵاتیانی عێراق دابین دەکات تا بتوانن دووبارە ژیانیان دەست پێبکەنەوە، هەروەها ڕێخۆشکار دەبێت بۆ گەڕانەوەی کۆمەڵگە ئاوارەبووەکان."

هەروەها وتیشی "دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن ڕۆڵیکی گرنگی بینیوە لە دووبارە شیاندنەوەی ژێرخانە سەرەکییەکان لە پاش تێكشکاندنی داعشدا. لە کاتێکدا ڕاستەوخۆ پاش کۆتایی هاتنی ململانێکان کاری زۆر ئەنجامدرا، بەڵام هێشتا پێویستی وکاری زۆر زیاتر ماوە. لەبەر ئەم هۆکارەیە ئێمە بڕیارماندا ئەم بەخشینە نوێیە دابین بکەین. هۆڵەندا سەربەرزە بەوەی سێیەم گەورە بەخشەرەبە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن و ئێمە پێشوازی دەکەین لە بڕیاری حکومەتی عێراق بۆ بەشکردنی تێچونەکان لەڕێی دابینکردنی بەخشینەوە بە دامەزراوەکە."

لەسەر داوای حکومەتی عیراق، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان هەستا بە دامەزراندنی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن لە مانگی تەمموزی 2015 دا بۆ ئاسانکاریی لە گەڕانەوەی هاوڵاتییە عێراقیە ئاوارەبووەکان و دانانی بەردی بناغەی چاککردنەوە و نوێکردنەوە و زامنکردن لە دژی سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی و توندڕەوی.

دامەزراوەکە لە ئێستادا زیاتر لە 2,200 پڕۆژەی لە 31 شار و قەزای ئازادکراودا تەواو کردووە، ئەمەش یارمەتیدەر بووە بۆ دەسەڵاتدارانی ناوخۆ تا بە خێرایی کاری شیاندنەوە ئەنجام بدەن بۆ ژێرخانە گرنگەکان لە ئەنبار و دیالە و کەرکوک و نەینەوا و سەلاحەدیندا.

لە دەستپێکی ململانێکانەوە لە 2014 دا، 4.3 ملیۆن هاوڵاتی ئاوارەی عێراقی گەڕاونەتەوە سەر ماڵەکانی خۆیان. کاریگەریی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن زۆر گەورە بووە لە پشتیوانیکردنی خەڵکیدا پاش گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵەکانیان، 1.7 ملیۆن کەس باشتر ڕادەگەن بە بایەخی تەندروستی و 3.2 ملیۆن کەس لە ئێستادا ئاوبەشوەیەكی باشتر بۆ دابین كراوە وەهەروەها 1 ملیۆن کەسی تر خزمەتگوزاریی باشتری کارەبایان هەیە. لە سەرەتای دروستبوونی دامەزراوەکەوە، ئەم دامەزراوەیە زیاتر لە 1 ملیار دۆلاری ئەمریکیی لە ڕێی 28 بەخشەرەوە گواستۆتەوە بۆ کۆمەککردنی هەوڵەکانی سەقامگیرکردن لە عێراقدا.

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە بە:

فەی داود، پسپۆری پەیوەندیەکان بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان.