پشتیوانیکردن لە بەکارهێنانی وزەی پاکژ و سەلامەت لە عێراقدا

2019 November 18

زینە عەلی ئەحمەد، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا، وتی "پیشەسازیی وزەی نوێبۆوە لە عێراقدا ئەگەری سەرکەوتنی هەیە و دەرفەتەکان بوونیان هەیە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بەرچاو ئەم ئەگەرانە فراوان بکرێن و هانی گۆڕانکاریەکی ڕاستەقینەی وزە بدرێت بۆ وزەیەکی پاکژتر و كەشوهەوایەكی لەبارتر خۆڕاگر لە وڵاتدا. وێنە: کارزان سعدون / بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق/2019.

هەولێر، 18 تشرینی دووەم، 2019- بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق ژمارەیەك وۆرکشۆپی ڕاوێژکاریی و ڕاهێنانی ڕێكخست بۆ پشتیوانیکردن لە بەکارهێنانی وزەی خۆر لە عێراقدا. هەڵومەرجێكی گەورە لەئاردایە بۆ بەکارهێنان و دابەشکردنی وزەی خۆر و دانانی وێستگەی ئەم جۆرە وزەیە لە ئاستێکی بەرفراواندا، ئەم وۆرکشۆپانەش ئامانجیان بریتیە لە زاڵ بوون بەسەر بەربەست و ئاستەنگیەکانی پەککەوتنی وەبەرهێنەرانی نێودەوڵەتی لەم بوارەدا و بۆ جێبەجێکردنی پلانی حکومەتی فیدڕالی بە توانای 1000 مێگاوات لە توانای وزەی خۆر لە عێراقدا. خولەکانی ڕاهێنان ئامانجیان بريتى دەبێت لە بنیادنانی توانستێکی تەکنیکی نیشتیمانی و دروستکردنی کرۆکی ڕاهێنانکردن بە ڕاهێنەران بۆ بەکارهێنانی وزەی خۆر، كە ڕووماڵێكی تەواو بۆ سوڕی ژیانی بەکارهێنانەکانی وزەی خۆر دەكات.

بە هاوبەشی لەگەڵ نوێنەرانی سەنتەری هەرێمی بۆ وزەی نوێبۆوە وکارابوونی وزە لە ناو پەرلەمانی عێراقدا، وهەروەها لەگەڵ کۆمسیۆنی ڕاوێژکاریی سەرۆک وەزیران و وەزارەتەکانی پلاندانان و کارەبا و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پیشەسازی و کانزاکان و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتی ناوخۆیی پێکەوە کۆبونەوەی ڕاوێژکارانەیان ئەنجامدا لەگەڵ هاوتاکانیاندا لە تونس و میسر و ئوردنەوە. وانە فێربووەکان و چیرۆکەکانی سەرکەوتنی ئەو وڵاتانەی باسکران پەیوەندیدار بە بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە پڕۆژەکانی وزەی نوێبۆوەدا هەموو ئەمانە خرانە بەرباس لە میانەی کۆبونەوەکاندا.

چەند دامەزراوەیەکی ئەکادیمی عێراقی هەڵبژێردراو بەهەمان شێوە بەشداربوون لە وۆرکشۆپی ئاڵوگۆڕکردنی زانین و زانیاریدا بۆ باشترکردنی ڕاهێنانە پیشەیی و ئەکادیمیەکان بە جەختکردنەوە سەر بواریوزەی خۆر. نوێنەرانی دامەزراوە ئەکادیمیەکانی جیهانی عەرەبی بە هەمان شێوە بوونیان هەبوو لە نێوئامادەبوواندا.

وۆرکشۆپەکان کۆلیژی ئەندازیاری و تەکنیکی و دامەزراوە تەکنیکیەکانی زانکۆی بەغدا و کۆلیژی وزە و ژینگە لە زانکۆی ئەلکەرخ بۆ زانست و بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنانی پیشەیی لەژێر چەتری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیدا بەشداربوون.

زینە عەلی ئەحمەد، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا، وتی "پیشەسازیی وزەی نوێبۆوە لە عێراقدا ئەگەری سەرکەوتنی هەیە و دەرفەتەکان بوونیان هەیە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بەرچاو ئەم ئەگەرانە فراوان بکرێن و هانی گۆڕانکاریەکی ڕاستەقینەی وزە بدرێت بۆ وزەیەکی پاکژتر و كەشوهەوایەكی لەبارتر خۆڕاگر لە وڵاتدا.

ئەم كار وچاڵاكیانەش ڕێكخران وەکو بەشێك لە پڕۆژەی "هاندانی بەکارهێنانی وزەی خۆر لە عێراقدا" کە کۆمەکی دەکرێت لەلایەن دامەزراوەی ژینگەی جیهانی و جێبەجێ کراوە لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بە هەماهەنگی لەگەڵ چوار وەزارەتی فیدڕاڵی لە عێراقدا  وکەرتی تایبەت.

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە بە:
موحەمەد ئەلبەهبەهانی، ڕاوێژكاری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان