هۆڵەندا بڕی 8.5 ملیۆن دەبەخشێت بۆ پشتیوانیکردن لە هەوڵەكانی بەرەوپێشبردنی کاریگەری پۆلیسی ناوخۆ لە عێراقدا

2019 November 14

جەنابی بەڕێز ئێریك ستراتینگ، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق وتی "بوونی هێزی پۆلیسی ناوخۆ دەتوانێت یارمەتیدەر بێت ئەگەر ئەفسەرانی پۆلیس بزانن چۆن بە پیشەگەری کاربکەن و متمانەی کۆمەڵگەیان هەبێت. ئێمە لێرەین بۆ یارمەتیدانیان لەم بوارەدا." وێنە: مەحمەد بەهبەهانی/بەرنامەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق/2019.

بەغدا، 14 ی تشرینی دووەم 2019: شانشینی هۆڵەندا بڕی 8.5 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەبەخشێت بۆ پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی بەرەوپێشبردنی كاریگەری پۆلیسی ناوخۆ و لێکۆڵینەوەكانی تاوانکاری لە عێراقی پاش داعشدا.

بەنوێبوونەوەی ئەم پابەندبوونەوە، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان دەتوانێت بەردەوام بێت لە دابینکردنی ڕاوێژکاری و هاریکاری تەکنیکی بۆ دەزگای کاروباری پۆلیس، بە مەبەستی باشترکردنی بەڕێوەبردنی نيشتمانى بۆ دۆسیەیی تاوان و لێکۆڵینەوە تاوانکاریەکان. پشتیوانیکردن لە جێبەجێکردنی نەخشەرێگای لەخۆگیراوی خزمەتگوزاری پۆلیسی ناوخۆ و ڕێکاریە ستانداردەکان بۆ هەڵسوڕان بۆ لێکۆڵینەوەی تاوانکاری، چاڵاکیەکان بە هەماهەنگی ئەنجام دەدرێت لەگەڵ چەند دەزگایەکی ئاسایش وەکو پۆلیسی ناوخۆ و وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە دیدێکەوە بۆ گێراندنەوەی پێڕاگەشتنی ژیرانە بە خزمەتگوزایەکانی ئاسایش و دادوەری بۆ کۆمەڵگەکان  لە سەرتاپای عێراقدا.

جەنابی بەڕێز ئێریك ستراتینگ، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق وتی "پاش جەنگی دژی داعش، خەڵكی گەڕاونەتەوە کۆمەڵگەکانیان و دووبارە دەستیان کردۆتە ژیانی خۆیان. بەڵام بۆ ئەوەی ژیان ئاسایی بێتەوە خەڵكی پێویستە هەست بە سەلامەتی و ئاسایش بکەن لە کۆمەڵگەکانیاندا. بوونی هێزی پۆلیسی ناوخۆ دەتوانێت یارمەتیدەر بێت ئەگەر ئەفسەرانی پۆلیس بزانن چۆن بە پیشەگەری کاربکەن و متمانەی کۆمەڵگەیان هەبێت. ئێمە لێرەین بۆ یارمەتیدانیان لەم بوارەدا."

زێنە عەلی ئەحمەد، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق وتی "ئێمە زۆر سوپاسگوزاری ئەو بەخشینە میهرەبانەیەی حکومەتی هۆڵەنداین کە وادەکات بتوانین ئەم کارە گرنگەی باشترکردنی دابینکردنی خزمەتگوزرای دادوەری و ئاسایشی ناوخۆ ئەنجام بدەین لە عێراقی پاش داعشدا."

جەختی سەرەکی پڕۆژەکە بریتیە لە گێراندنەوەی پێڕاگەشتن بە خزمەتگوزاریەکانی ئاسایش و دادوەری بۆ دانیشتوانی ناوخۆ  لە عێراقدا.

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە بە:
موحەمەد ئەلبەهبەهانی، ڕاوێژكاری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان