خولی ڕاهێنان لەسەر تەندەرینگی ئەلیکترۆنى بۆ بەڵێندەرانی پێشبینکراو لە پارێزگاى كەركوك

2019 December 9

لە چوارچێوەى بەردەوامیدان بەو ڕاهێنانەى کە ئەنجام دراون لە ساڵەکانى 2017 و 2018 و سەرەتاى 2019 بۆ ئەو دامەزراوانە وکۆمپانیا پێشبینیکراوانەى لە سەرانسەرى هەموو عێراق, نووسینگەى سەرەکى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق پلانى داناوە کە هەستێت بە ئەنجامدانى خولى ڕاهێنان لەسەر تەندەرینگی ئەلیکترۆنى بۆ ئەو بەڵێندەرانەى کە تاوەكو ئێستا تۆمارنەکراون لە پێگەى تەندەرکردنى ئەلیکترۆنى تایبەت بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە پارێزگای كەركوك. خولەکانى ڕاهێنان ئەنجام دەدرێت لە رێکەوتى 23/12/2019 لە شارى كەركوك.

تەنها ئەو کۆمپانیا ودامەزراوانەی کە تۆمار نەکراون پێشتر لە پێگەى تەندەرینگی ئەلیکترۆنى, بانگهێشت کراون بۆ بەشدارى کردن لەم خولەی ڕاهێنانە. وەهەروەها پێویستە ئەم زانیارییانەى خوارەوە بنێردرێت بۆ هەماهەنگیکارى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان: سانا جلال :  sana.jalal@undp.org

1- ناوى کۆمپانیا


2- ناوى نوێنەر/ نوێنەرەکان( تەنها ڕێگە دەدرێت بە دوو نوێنەر بە لایەنى زۆر لە هەر کۆمپانیایەک کە بەشدارى بکات لەم خولە)

تێبینى: سەبارەت بە شوێنى ئەنجامدانى خولەکە, تەنها ئەو کۆمپانیا  و دامەزراوانە ئاگادار دەکرێنەوە کە ئارەزووى بەشداریکردن پیشان دەدەن بە ناردنى ئیمیل بۆ لایەنى پەیوەندیدار کە لەسەرەوە ئاماژوى پێکراوە.