وەدەستهێنانی کارامەیی نوێ بۆ كاری بەردەوام

کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرپێدان و دامەزراوەی هاریکاری مرۆیی ئاهەنگی دەرچوونی ئاوارەکانی ناوخۆ دەگێڕن لە بەرنامەی ڕاهێنانی ئۆتۆمبێلیازیدا

2019 December 3

خاتوو زینە عەلی ئەحمەت، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق وتی "دەرفەتی ڕاهێنانی لەم جۆرە زۆر گرنگە نەك تەنها بۆ دروستکردنەوەی متمانەی بەشداربووەکان بەڵكو گرنگیشە تا ڕێخۆشکار بێت وایان لێبکات لەڕووی داراییەوە سەربەخۆ بن لە داهاتوودا." وێنە: بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق/2019.

هەولێر، 3 ی کانونی یەکەمی 2019: شازدە ئاوارەی ناوخۆ لە بەرنامەیەكی دوو مانگی ڕاهێنانی پەرەپێدانی تەکنیکی کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق دەرچوون، لە سایەی هاوبەشیەكی بەردەوام لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و پشتگیری دامەزراوەی هاریکاری مرۆییدا.

ئەم بەرنامەیە ڕاهێنانی تایبەتی پێشکەش کرد دەربارەی بەڕێوەبردنی پەیوەندیەکانی ڕاژەی بەشداربووان و بەڕێوەبردنی كۆگای پارچەی ئۆتۆمبیل بۆ ڕێخۆشکردن بەرەو ڕەخساندنی دەرفەتی کاری ماوە درێژ بۆ گەنجان لە كوڕان و كچان ئەوانەی كە بە زۆر ئاوارە کراون لە ماوەی داگیرکاری داعشدا لە عێراق. شەش کۆمەڵە لە ئاوارەی ناوخۆ بە سەرکەوتوویی ڕاهێنانەکەی کۆمپانیای تۆیۆتایان تەواو کرد و ئەمەش بووە هۆی گەیاندنی كۆی ژمارەی ئاوارە ناوخۆییەکان کە لەم بەرنامەیەدا دەرچوون بە 69 کەس.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری باڵای کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق، بەڕێز شینسوکی فوجیمۆتۆ، لە میانی ئاهانگەكەدا پیرۆزبای لە دەرچووان کرد كە لە ڕۆژی سێشەمە سازكرا وە وتی "من بە ڕاستی خۆشحاڵم ئێستاکە لەبەردەم ئێوەدا ڕاوەستاوم و شایەتحاڵی ئەم ئاهەنگەی دەرچوونەم بۆ شەشەم کۆمەڵە كە ڕاهێنانیان وەرگرتووە. دابینکردنی دەرفەتی یەکسان بۆ گەشتن بە کار كە یەکێکە لەو ڕێگەیانەی چاڵاکی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی سەر بە کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق ئەنجامی دەدات بۆ پشتیوانیکردن لە کۆمەڵگە."

خاتوو زێنە عەلی ئەحمەد، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، بە هەمان شێوە سەرنجی خۆیدا دەربارەی گرنگی بنیادنانی کۆمەڵگایەک كە توانای هەستانەوەی هەبێت، وە وتی "توانای خستنە سەر کار یەکێکە لە هۆکارە گرنگەکانی یارمەتیدانی ئاوارە ناوخۆییەکان تا بتوانن ئەرکی سەختی بنیادنانەوەی ژیانیان دەست پێبکەن، زۆرینەی ئەم کەسانە کارەکانیان لە دەست داوە بەهۆی ئاوارەبوونی زۆر ملێوە. دەرفەتی ڕاهێنانی لەم جۆرە زۆر گرنگە نەك تەنها بۆ دروستکردنەوەی متمانەی بەشداربووەکان بەڵكو گرنگیشە تا ڕێخۆشکار بێت كە وایان لێبکاتكە  لە داهاتوودا لەڕووی داراییەوە سەربەخۆ بن."

بەرپرسی کۆنسوڵگەری یاباندا لە هەولێر، بەڕێز کاتسومی مۆریاسو، کۆتایی هێنا بە وتارەکەی بە پیشاندانی سوپاسگوزاری خۆی بەرامبەر هەماهەنگی بەردەوامی نێوان کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت و وتی "ئەم پەیوەندیە نیشاندەرێکی ڕوونی ئەو درکپێکردنە گەشەکردووەی دەستپێشخەری ڕەسەن لەلایەن کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق و هاوبەشەکانیەوە دەستی پێکراوە بە دیدی بەهێزکردنی گەنجانی ئاوارە وئافرەتان  وئەندامان یان ئەو كۆمەڵانەی كە لە دۆخێكی ناسكدان. "

دوابەدوای تەواوکردنی ڕاهێنانی ناو پۆل و کردارەکیەکان، هەر یەك لە دەرچووەکان سودمەند بوو لە ئەزموونی ڕاستەوخۆی شوێنی کارەوە بۆ ماوەی یەك مانگ لە ناو فرۆشیارە ڕێپێدراوەکانی کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق. ئەم بەرنامەی ڕاهێنانە کۆمەکی دارایی کراوە لەلایەن حکومەتی یابان و وەزارەتی هەماهەنگی ئابووری ئەڵمانیاوە لەرێی بانكی متمانەی بۆ دووبارە بنیاتنانەوە.

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە بە:

بەرنامەی هەستانەوە وبەدەنگەوەچوونی قەیران لە عێراق ‌سه‌ر به ‌به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌بۆ په‌رپێدان
مارلی جین تینۆك، مۆبایل:009647517419535

کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق
بەڕێز عامر ساڵح، بەڕێوەبەری گشتی، بەشی بازاڕگەڕی
مۆبایل:  009647507902444