فەرەنسا کەلوپەل و پێداویستی گرنگی پزیشکی بۆ باشوری عێراق دابين دەكات لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا

2020 July 16

بەغدا،  16تەمموز 2020- حکومەتی فەرەنسا بڕی 300,000 یۆرۆ (334,448 دۆلاری ئەمریکی) تەرخانكرد بۆ پشتیوانیکردن لە بەدەنگەوەچوونی حکومەتی عێراق بۆ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە هاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان. ئەم کۆمەکیە بەکاردێت بۆ کڕینی ئامێری هەواگۆڕکێ کە بریتیە لە ئامێرێکی ڕزگار کار بۆ تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری بەسڕە لە باشوری عێراق.

زێنە عەلی ئەحمەد، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، دەڵێت:" دەرکەوتنی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، بوە هۆی توندکردن و گەورەکردنی ئەو ئاستەنگیانەی کە هەبوون لەبەردەم کۆمەڵگەکانی بەسڕەدا، کە لە هەوڵی بەردەوامدابوون بۆ گەشتن بە ژێرخان و خزمەتگوزاریە بنەڕەتیيەکان. ئێمە زۆر سوپاسگوزاری ئەم بەخشینەی فەرەنساین کە دەبێتە هۆی ڕەوینەوەی ئەو فشارە گەورەیەی لەسەر دامەزراوە تەندروستیەكانی بەسڕە كە كە پێداویستیەكان تێیایدا لاوازە. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم پەتا جیهانیەدا، بینیمان چۆن ئەم ئامێرە هەواگۆڕکێیانە دەکرێت ژیانی کەسەکان ڕزگار بکەن."

سەرباری ئامێری هەواگۆڕکێ و کەلوپەلی پێویستی تر کە دابین کراون بۆ نەخۆشخانەکە، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لەعێراق لە هەمان کاتدا یەکەی دابڕاندن دروست دەکات، لەگەڵ دابینکردنی کەلوپەلی خۆپارێزی بۆ کارمەندانی تەندروستی بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، و خێراکردنی توانستی پشکنینی تاقیگەکان بۆ زیادکردنی دەستنیشانکردنی نەخۆشەکان. هەروەها پشتگیری دەکات لە سەکۆی بەرزکردنەوەی هوشیاری لە ئینتەرنێت سەكۆی کۆرۆنا لە عێراق کە نیشانە و مەترسیەکانی ڤایرۆسەکە دەستنیشان دەکات، و قسەلۆکەکان پوچەڵ دەکاتەوە دەربارەی ڤایرۆسەکە و نیشانەکان دەدۆزێتەوە بۆ هاندانی خەڵكی تا بەدوایی ڕاوێژی تەندروستیدا بگەڕێن.

باڵوێزی فەرنسا لە عێراق، برونۆ ئۆبێرت، دەڵێت:" فەرەنسا بە تەواوەتی پابەندە بەوەی بە چاڵاکانە پشتیوانی حکومەتی عێراق بکات بۆ پڕکردنەوەی پێویستیەکانی دانیشتوانی عێراق. ئەم کەلوپەلە پزیشکیانە دەبێتە هۆی یارمەتیدانی تیمە پزیشکیەکان لە باشوری عێراق بۆ ڕووبەرووبونەوەی ئەم دۆخە کتوپڕە و بتوانن ژیانی زیاتر ڕزگار بکەن. ئێمە پێشوازی لە هەموو هەولێك دەکەین لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان، و بۆ هەماهەنگیکردنی یارمەتیەکانی بەخشەرە نێودەوڵەتیەکان لە بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە لە عێراقدا."

سەرباری بەسڕە، هەوڵەكانی بەدەنگەوەچوونی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا دەچێت بۆ پارێزگاكانی ئەنبار، بابل، زیقار، دیالە، دهۆک، کەربەلا، کەرکوک، میسان، نەجەف، نەینەوا و سەلاحەدین.

و لەگەڵ ئەم بەخشینەی فەرەنسادا، تا ئێستا فەرەنسا 7.8 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەخشیوە بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق لە سالی 2015 ەوە.

 

بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:

فەی داوود، ڕاوێژكاری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان، 964781976460+

لەیلا مۆرغاد، باڵیۆزخانەی فەرەنسا، 9647901912350+