پاراستنی کۆمەڵگەکان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا: كەنەدا بە بەخشینێكی نوێ بەشداردەبێت لە ڕووبەرووبوونەوەی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق

2020 July 27

بەغدا، 27 تەمموز 2020- حکومەتی کەنەدا بڕی 1.85 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی (2.5 ملیۆن دۆلاری کەنەدی) بەخشی بۆ پشتیوانیکردن لە بەدەنگەوەچوونی حکومەتی عێراق بۆ ڕووبەرووبەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە هاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق.

کۆمەکیە داراییەکە ئاڕاستەی دوو بواری سەرەکی دەکرێت، 1.85 ملیۆن دۆلار پشتیوانی دەکات لە بەدەنگەوەچوونی دەستبەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بۆ پەتاکە، کە ئەمەش پشتیوانی دەکات لە 12 پارێزگا و زیادکردنی توانستی پشکنینی تاقیگەکان و دابینکردنی کەلوپەلی پاراستنی کەسی بۆ کارمەندانی تەندروستی و زیادکردنی قاوشەکانی دابڕاندن، وئەنجامدانی هەڵسەنگاندن بۆ دامەزراندنی ستراتیژیەتی پاش چاکبوونەوە لە پەتاکە لەخۆ دەگرێت. هەروەها لەگەڵ تەرخانكردنی بڕی 75,000 دۆلاری تر بۆ دابینکردنی کەلوپەلی پاراستنی کەسی وەکو ماسک و دەستکێش و پاکژکاری دەست بۆ پۆلیسی ناوخۆ کە بەشدارن لە بەدەنگەوەچوونی ئەم پەتایە و زیاتر جەخت دەکاتەوە سەر بەغدا چونکە زۆرترین ژمارەی نەخۆشەکانی تێدایە لە وڵاتەکەدا.

نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، زێنە عەلی ئەحمەد، وتی:"دەرکەوتنی ئەم پەتایە بۆتە ئاستەنگیەکی تر بۆ عێراق کە هێشتا لە بوارى چاکبوونەوەدایە لە کاریگەریەکانی ململانێی داعش، و ئێستا دووچاری قەیرانی ئابووری بۆتەوە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە. ئەم بەخشینە باشەی کەنەدا دڵنیایی دەدات لەوەی تەندروستی و سەلامەتی کۆمەڵگەکان بۆ گەشتن بە خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی و ژێرخانی تەندروستی و پاراستنی سەلامەتی ئەو کەسانەی ئەم خزمەتگوزاریانە دابین دەکەن پارێزراوە."

ئەم کۆمەکیە جارێكی تر  تەرخانكرایەوە لە ژێر ئەو ڕێکەوتنامانەی كە تایبەتە بە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن و بەرنامەکانی چاکسازی کەرتی ئاسایش و سەروەری یاسا سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان. وەکو یەکێك لە هاوبەشە سەرەکیەکانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، کەنەدا بڕی 27 ملیۆن دۆلاری بەخشیوە بە هەردوو بەرنامەکە.

بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:

فەی داوود، ڕاوێژكاری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان، 964781976460+