چارەسەركردنی ئەو بوارانەی كە لاوازن لە عێراق بۆ چاكبوونەوە لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا

2020 August 11

بەغدا، 11 ئاب 2020- بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێ کە ئەمڕۆ لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق خرایە ڕوو، شکستی خستنەڕووی ئەو بوارانەی كە لاوازن لە عێراق ئەگەری هەیە ببێتە هۆی زیادبوونی هەژارییەکى سەخت لە وڵاتدا.  

کاریگەری قەیرانی نەوت و ڤایرۆسی كۆرۆنا  لەسەر ئەو بوارانەی كە لاوازن لە عێراقدا، ناونیشانی ئەم ڕاپۆرتەیە كە باسی لایەنە سەرەکیەکانی لاوازى ئابووری و ژینگەیى و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئاسایش و کاریگەرییان بەسەر عێراقەوە ، لەدۆخی ئەم پەتایەی ئێستادا وە دەرەنجامی قەیرانی نەوت، دەکات.

ئەم راپۆرتە یەکەمینە لە زنجیرەیەك راپۆرتی تایبەت بە پەیڕەو كە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لەبارەى کاریگەرییەکانى پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراقدا دەریدەکات. ئەم راپۆرتە هەڵدەستێت بە پێدانى کۆمەڵێک پێشنیار بەمەبەستى هاریکاریکردنی حکومەتی عێراق و لایەکانی پەرەپێدانی نێوخۆیی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی ستراتیژیەتەکان کە دەبنە توانادارکردنی عێراق بۆ چاکبوونەوە لە کاریگەرییە مەترسیدارەکانى ئەم پەتایە.

نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، زێنە عەلی ئەحمەد، گوتی:" لەو وڵاتانەدا كە لە دۆخێكی ناسكدان، تۆڕی سەلامەتی کۆمەڵگاکان لاوازن و بە شێوەیەکی تەواو پێویستیە بنەرەتیەکانی کۆمەڵانی دۆخناسک دابین ناکەن. ئەمەش نایەکسانییەکى قوڵتری کۆمەڵایەتی دروست دەکات."

هەروەها گوتیشی:"ململانێ و گەندەڵیی چەندان ساڵە بۆتە هۆی لەمپەر و پەککەوتنی سەقامگیری و سڕکردنی بوژانەوە لە عێراقدا. سەرهەڵدانى پەتاى ڤایرۆسى کۆڤید-19 و قەیرانی نەوت بووەتە هۆی زيادكردنى ئەو دۆخە لاوازیەی كە وڵات پیایدا تێپەر دەبێت."

"ئەو لاوازیانەى لەم راپۆرتەدا خراونەتە ڕوو دەریدەخەن کە ڕووداوێکى تاقانە نەبووەتە هۆى ئەم لاوازییەى عێراق، بەڵكو چەندان هۆکاری ئالۆز بەیەکەوە کاریگەرییان هەبووە بەسەر گشت لایەنێکى پەرەسەندنى وڵاتەکەوە، و پێویستە لە نزیکەوە ڕەچاو بکرێن کاتێک سیاسەتى چاکبوونەوەى عێراق لەم پەتایە دادەڕێژرێت. "

"چارەسەرکردنى لایەنە لاوازەکانى عێراق بە ڕووبەڕووبوونەوەى ئەم هۆکارە سەرەکیانە زۆر گرنگە بۆ بەدەستهێنانی ئەجێندای 2030 و هێنانەوەى عێراق بۆسەر ڕێچکەی بووژانەوە و پێشکەوتن. هیوادارین ئەم ڕاپۆرتە ئامرازێکی بەسوودبێت بۆ هاوبەشان تاوەکو بتوانن کۆمەڵێک سیاسەتی پتەو بۆ چاکبوونەوەی وڵات ، پاش پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، دابڕێژن."

ئەم ڕاپۆرتەی ڕێکارییە، تێگەیشتنێكی فرە ڕەهەندی لاوازى بەگوێرەى ئەو میتۆدۆلۆژیە پەیڕەوە دەكات کە لەلایەن رێكخراوی هاریكاری ئابووری وپەرەپێدانەوە داڕێژراوە، و بە ڕاوێژلەگەڵ ئاژانسەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراقدا پەرەیپێدراوە، بە تایبەتی رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كشتوكاڵ وخۆراك و رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ و رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كار و سندوقى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان و سه‌ندوقى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان-یونیسێف، و دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەکسانی رەگەزى و توانادارکردنى ئافرەتان، و بەرنامەی خۆراکی جیهانی و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی.

راپۆرتی سیاسەتی داهاتووی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق رووماڵی لایەنەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری ئابووری بچوك و پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی و دۆخى ناسکى ناوماڵ لەخۆ دەگرێت.

ڕاپۆرتى کاریگەری قەیرانی نەوت و ڤایرۆسی كۆرۆنا بەسەر ئەو بوارانەوە كە عێراق  تیایاندا لاوازە لەسەر ماڵپەڕی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بەردەستە.

بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:

فەی داوود، ڕاوێژكاری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان، 964781976460+