یاداشتنامەیەكی لێك تێگەيشتن بۆ بەهێزکردنى کەرتی تایبەت و فەراهەمکردنی دەرفەتی کار

2020 October 18

بەغدا، 18ى تشرینی یەکەم، 2020- ئەمڕۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و وەزارەتی پلاندانانی عێراقی یاداشتنامەی لێك تێگەشتنیان واژۆ کرد بۆ بەهێزکردنی کەرتی تایبەت لە ڕێی پڕۆژە بچوك و مامناوەندەكانەوە لەگەل فەراهەمکردنی دەرفەتی کار و پشتیوانیکردنی سیاسەتی گەشەسەندنی گشتگیر.

ئەم یاداشتنامەیە چوارچێوەیەکی گشتی پێشکەش دەکات بۆ هاریکاری نێوان لایەنەکان بە مەبەستی ڕووپێوی کردن بۆ کۆمپانیا بچوك و مامناوەندەکان، ئەمەش لە ڕێی بەخشینێکی باشى گەلی ئەمریکاوە لە ڕێی دامەزراوەی ئەمریكی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی لە سێ پارێزگای عێراقدا: بەغدا و بەسڕە و نەینەوا.

ئەم ڕووماڵە کار لەسەر بنیادنانی مەنهەجێکی نیشتیمانیی گشتگیر و تێگەشتن لە پەیکەربەندی دامەزراوە بچوك و مامناوەندەکان دەکات  و چۆنیەتی گەشەکردن و میکانیزمەکانی کارکردنیان بە مەبەستی باشترکردنی توانای بڕیاردان لەلایەن بەرژەوەندیدارانەوە دەربارەی چۆنیەتی بەهێزکردن و گەشەکردنی ئەم دامەزراوانە و دروستکردنی بنچینەیەکى ئابووریی كە بەردەوامی بەخۆیەوە ببینێت لە عێراقدا، هەروەها دەستنیشانکردنی دەرفەت و ئەو ئاستەنگیانەی كەڕەنگە دوچاری ببێتەوە. ئەمەش لەڕێگەى لێکۆڵینەوەى تازە و زانیارى دروستەوە دەبێت لەبارەى بازاڕى کارەوە.

یاداشتنامەکە بوارە گرنگەکانی هەماهەنگی دەگرێتەوە، وەکو ئاڵوگۆڕی زانیاری و داتا و ئەوبەڵگەنامانەى خزمەتی مەبەست و مەودای ڕووماڵەکە دەکەن و پێشکەشکردنی پشتیوانیی تەکنیکی پێویست بە تیمی ڕووماڵ و کارمەندە شیاوە مەیدانیەکانەوە بە درێژایی قۆناغەکانی بەرەوپێشچوونى ڕووماڵەکە.

بەڕێز وەزیری پلاندانان، دکتۆر خالید بەتتال ئەلنەجم لە لێدوانێکدا دەربارەی واژۆکردنی یاداشتنامەکە گوتی "واژۆکردنی ئەم یاداشتنامەی لێک تێگەیشتنە لێکدانەوەیەکی ڕاستەقینەی هەنگاوی جێبەجێکردنی ستراتیژیەتی گەشەپێدانی کەرتی تایبەتە کە وەزارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتیەکەی کە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانە کردویەتی کە پابەند بوونی پتەوی خۆی ڕاگەیاند لە ڕۆڵە بەرچاوەکەیدا لە ستراتیژیەتدا لەڕێی پێشکەشکردنی پشتیوانی پێویست بۆ دەزگای ناوەندیی ئامار بۆ جێبەجێکردنی ڕووماڵکردنی پڕۆژە بچوک و مامناوەندەکان لە کەرتی فەرمی و نافەرمیدا لە سێ پارێزگادا لە قۆناغی یەکەم و دواتر تەواوی پارێزگاکانی تریش دەگرێتەوە لە قۆناغی دووهەمدا کاتێك بارودۆخی تەندروستی باشتر بوو."

نوێنەری نیشتەجێی بەنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لەعێراق، زێنە عەلی ئەحمەد دووپاتی کردەوە و گوتی "دامەزراوە بچوک و مامناوەندەکان لە عێراقدا دووچاری ئاستەنگیی گەورە بوونەتەوە کە بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە خراپتر بووە. ئەمەش بۆتە هۆی کەمبوونەوەی ئەگەرەکانی گەشەکردن و دەرفەتی کار. ئەم واژۆ کردنە لە کاتی خۆیدا بووە و هەنگاوێکی گرنگە بەرەو پشتیوانی کردنی ڕۆڵی کەرتی تایبەت لە عێراقدا و بەشداریکردن لە فەراهەمکردنی دەرفەتی کار کە زۆر پێویستە."

هەروەها گوتیشی "ئەم یاداشتنامەیە جەخت دەکاتەوە سەر هاریکاری بەردەوام و بەرهەمدار لە نێوان بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و وەزارەتی پلاندانانی عێراقی، کە هاوبەشی سەرەکی چەندان دەستپێشخەری ئێمەیە. هەروەها ئەمەش لەگەڵ كۆمەكێکى باش کە لەلایەن دامەزراوەی ئەمریكی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی، كە لایەنی بەخشەرە، دابین کراوە. ئێمە زۆر سوپاسگوزاری پشتیوانییەکەیانین لە کۆمەکیکردنی ئەم کارە گرنگەدا."

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق پشتیوانی پێویستی تەکنیکی دابین دەکات بۆ ئامادەکردنی ڕووماڵکردنەکە و پەرەپێدانی پێشنیارەکان کە هاریکارى بەرژەوەندیداران دەبن لە دامەزراندنی سیاسەتی پەرەپێداندا بۆ کەرتی ئابووری.

بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:

موحەمەد ئەلبەهبەهانی، ڕاوێژكاری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان | 222 4399 770 964+