واژۆكردنی هاوبەشیەكی نوێی لە پێناو بەهێزكرنی توێژی لاون لە عێراقدا

2020 November 9

وێنە: محمد ئەلبەهبەهانی / بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق /2020

بەغدا، 9 تشرینی دووەم 2020 - بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و وەزارەتی وەرزش و لاونی عێراق یاداشتنامەیەكی نوێیان واژۆ كرد بۆ توانادراكردنی لاون لە عێراق و هاندانی ڕابەرایەتی لاوان لە نیشتیمانپەروەی و بەشداری چاڵاكانەیان لە پڕۆسەی بریارداندا.

ئەم یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنە بۆ ماوەی سێ ساڵە و چوارچێوەیەكی كاركردنی هاوبەش لەنێوان هەردوو لایەنەكە دەست نیشان دەكات، ئەمەش بۆ پشتگیریكردن لە چارەسەری داهێنەرانە بۆ ئەو ئاستەنگە كۆمەڵایەتی و ئابوورییانەى دووچاری لاونی عێراقی بوونەتەوە. هەروەها ئەم هەماهەنگییە وەكو بەدەنگەوەچوونێكە بۆ ئەو ئاستەنگیانەی ئێستا دووچاری پڕۆسەی گەشەپێدانى جیهانی و نیشتمانی بونەتەوە وهاندەرێكيەشە بۆ هێنانەدى ئەنجێندای ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام بۆ ساڵی 2030 لە عێراقدا لە ڕێگەی پتەوەكردنی هاوبەشیەكان لە نێوان لاوان و ئەو كەسانەی كە سیاسەت و ڕێساكان دادەڕێژن. ئەمەش بۆ بەرزكرنەوەی هۆشیاری و زامنكردنی چارەسەركردنی ئەو ئاستەنگیانەی ڕووبەرووی لاون بوونەتەوە و هەروەها گوێگرتن لە داخوازیەكانیان و بەرزنرخاندنى برەودان بە بەشداریەكانیان لە هەموو ئاستەكانی بڕیارداندا.

هەروەها ئەم یادشتنامەیە پڕۆسەی ئاڵۆگۆڕی زانیاریەكان باشتر دەكات، بە مەبەستی گەشەپێدانی چاڵاكی تایبەت بە لاوان و بانگێشتكردنیان بۆ كاری خۆبەشی و بەشداریی مەدەنیانە لە بەرنامەكانی ئاشتی و سەقامگیری و بەرنامەی پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتیدا.

لە بەیاننامەیكدا بە بۆنەی واژۆ كردنی ئەم یاداشتنامەیە، وەزیری وەرزش و لاونی عێراق، بەرێز عەدنان درجال، گوتی: " بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە جۆرەها بواری جیاجیادا پیشتوانی لە ئێمە كردووە. ئەم یاداشتنامەیە هانی پتەوكردنی هەماهەنگی و دابینكردنی پیشتوانی پێویست دەكات بۆ یەكێك لە توێژە هەر گەوەرەكانی عێراق، كە ئەویش توێژی لاوانە. ئێمە شانازی دەكەین كە لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان كاربكەین و ئەمەش ئاماژەیەكی دیارە لای ئێمە بۆ كاركردن لە پێناو بەدیهێنانی دەستكەوتی زیاتر لە ئاینەدەیەكی نزیكدا."

لە سەر هەمان تەوەر، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، خاتوو زێنە عەلی ئەحمەد، جەخت دخاتە سەر گرنگی بەشداری لاوان لە بنیاتنانی داهاتووی عێراق، و دەڵێت: " ڕێبازی كاری بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لەسەر تواناداركردنی گەنجان و لاوانی عێراقی و هابەشەیكردن لەگەڵیاندا لە هەموو بوارێکى پەیوەندار بە پەرەپێدانی بەردەوامەوە دامەزراوە ، و لەسەر ئاستی هەرێمیشدا عێرق یەكێكە لە وڵاتانەی كە ڕێژەیەكی زۆری دانیشتوانەكەی لاون، بۆیە بەشداریپێكردنیان لە پڕۆسەی بریارداندا زۆر گرنكە، لەگەڵ ئەمەشدا كاركردن بۆ ئەوەی گوێ لە دەنگیان بگیرێت كارێكی سەرەكییە بۆ بژاردەنەكانی ئایندە و بۆ هێنانەدی ئەجێندای 2030."

هاوكات لەگەڵ جێبەجكردنی پلانی پەرەپێدانی نیشتمانی بۆ ساڵی 2018 - 2022 لە عێراقدا، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و وەزارەتی وەرزش و لاون پێكەوە كاردەكەن بۆ پشتگیركردن لە ئەولەویاتانەی كە  دیاریكراون لە یاساكانی نیشتمانی پەیوەندار بە توێژی لاوانەوە، و بۆ فەراهەمكردنی ژینگەیەكی لەبار بۆ پیشتوانیكردن لە چارسەری داهێنەرانە بۆ ئاستەنگیەكانی ئابووری و كۆمەڵایەتی پەیوەندار بە لاوان لە عێراقدا.

بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:

ئیسراء مەنسوور، ڕاوێژكاری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان | 9647722600576+