درێژكردنەوەی بەرنامەی هێنانەدی سەقامگیری سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان هاندەرێكە بۆ گەڕانەوەی زیاتری هاوڵاتیان بۆ شوێنەكانیان

2020 November 9

بڕی 660 ملیۆن دۆلار پێویستە بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیە سەرەكییەكانی هێنانەدى سەقامگیری لەو ناوچانەى لە دەستى داعش ڕزگار کراون.  

بەغدا، 9 تشرینی دووەم 2020 - پشتگیركردن لە ئاوارەكانی عێراق بەردەوام دەبێت لە ڕێی نۆژەنكردنەوەی ژێرخان و خزمەتگوزارییە سەرەكییەكان كە لە كاتی ململانێیەكاندا لەگەڵ داعش زیانێكی زۆریان پێگەیشتبوو. ڕەخساندنى دەرفەتى بژێوى ژیان و پەرەپێدانى توانا نێوخۆییەکان و یەکگرتنى کۆمەڵایەتى لە سایەی درێژكردنەوەی كارەكانی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنى سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام دەبن.

ئەم درێژكردنەوەیە، لەلایەن حكومەتی عێراق و هاوبەشە نێودەوڵەتیەكان لە ڕێگەی لیژنەی دەستنیشانكرنی كارەكانی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن ئەمڕۆ لە بەغدا بڕیاری لەسەر دراوە، كە ئاماژە بەوە دەكات كە بڕی 660 ملیۆن دۆلاری پێویستە  لەرێگەى دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنەوە بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییە سەرەكییەكانی هێنانەدی سەقامگیری لەو ناوچانەى لەدەست داعش ڕزگارکراون لە پارێزگاكانی ئەنبار و دیالە و كەركوك و نەینەوا و سەڵاحەدیندا. و ئەمەش بەبنەما لەسەر هەڵسەنگاندنێكی گشتگیر بۆ پێداویستەیەكان كە لەم ساڵەدا لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و بە ڕاوێژكردن لەگەڵ حكومەتی عێراق، بەگوێرەى پێوەر و کەرتە دیاریکراوەکانى دامەزراوەى کۆمەککردن بۆ سەقامگیر کردن، ئەنجامداراوە.

تاكو ئێستا، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان هەستاوە بە كۆكردنەوەی كۆمەك بە بڕی 1.3 مليار دۆلار لەلایەن 27 هاوبەش و بەخشەر و حكومەتی عێراقەوە، و هەروەها ژێرخان و خزمەتگوزاری باشترى و بۆ زیاتر لە 10 ملیۆن هاوڵاتی عێراقی لە كەرتە سەرەكییەكانی وەكو كارەبا، نیشتەجێبوون، تەندروستی، ئاو، پەروەردە، بژێویی ژیان، شارەوانی، رێگاوبان و پردەكان،  لەگەڵ پیشتوانیكردن لە پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتیدا دەستەبەر کردووە لە رێگەی ئەنجامدانی چاڵاكییەكانی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی لە ناوخۆدا. ئەم پشتگیریە بووە هاندەرێك بۆ گەڕانەوەی 4.7 ملیۆن ئاوارە بۆ ماڵەكانی خۆیان.

بەرنامە درێژکراوەكە ئەمانە دەگرێتەوە:

  • پشتگیركردن لە نۆژەنكردنەوەی ژێرخانی پەیوەندار بە كەرتەكانی بەرهەمهێنانى وەک كشتوكاڵ و كارە بارزگانیە بچووكەكان.
  • بەردەوامیدان بەو چاڵاكییانەی پەیوەندارن بە بژێویی ژیان و دابین كردنی هەلی كار بۆ ماوەیەكی مام ناوەند.
  • پتەوەكردنی گشتاندنی پرنسیپەكانی مافی مرۆڤ و جێگیرى بەردەوامى ژینگەیى و هەستیارى ڕووبەڕووبوونەوە  و فرەیی ڕەگەزی لە هەموو بوارەكان و كەرتەكانی كاركردندا.
  • ستراتیجیەكی ڕوونی چۆنیەتی تەوابوونی كارەكان لە ساڵی كۆتایی  2023، و ڕادەستكردنی خاوەندارێتی جێبەجێكردنی چاڵاكیەكانی هێنانەدێ سەقامگیری دەست بەجێ بۆ حكومەتی عێراق.

دکتۆر فەرهاد نیعمەتوالله حوسەین، جێگرى سکرتێرى گشتى سکرتاریەتى گشتى ئەنجومەنى وەزیران، لەبرى سکرتێرى گشتى سکرتاریەتى ئەنجومەنى وەزیران جەختى لەسەر پابەندبوونى حکومەتى عێراق کردەوە بۆ هاریکاریکردنى ئاوارە عێراقییەکان لە گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانى خۆیان.

“بەرێزیان گوتى: "دەستخۆشى لە بڕیارى درێژکردنەوەى کارى دامەزراوەى کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن دەکەین کە کاریگەرییەکى ئێجگار گەورەى هەبووە بەسەر سەقامگیرکردنى ئەو ناوچانەى لەدەستى داعش ڕزگار کراون. سەرەڕاى ئەوەش، کارى زۆرمان لەبەردەم ماوە. هێشتا کۆمەڵێک پێویستى زۆربەپەلە هەن بۆ ئەوەى بۆ سەقامگیرکردنى ئەو کۆمەڵگایانەى ئاوارە کراون دابین بکرێن و برەو بەو هەوڵانە بدرێت کە یەکێتى و ئاشتەوایى کۆمەڵایەتى پتەوتر دەکەن بۆ ئەوەى خەڵکى بتوانن ژیانى خۆیان بنیات بنێنەوە و بە ئاشتیانە بەیەکەوە بژین."

هەروەها فەرهاد نیعمەتوالله حوسەین گوتى: "بە هاوکارى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و پشتیوانى دەستکراوەى کۆمەلگاى نێودەوڵەتى سووردەبین لە بەئەنجامگەیاندنى ئەمەدا."

نوێنەرى نیشتەجێی بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عیراقدا، خاتو زێنە عەلی ئەحمەد، گوتی: " درێژكردنەوەی كارەكانی دامەزراوەی كۆمەككردن بۆ سەقامگیری ئاماژەیەكی گرنگە بۆ ئەو عێراقیانەی كە تا ئێستا ئاوارەن لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا. "

هەروەها گوتیشی " ئێمە بەردەوام دەبین لە كاركردن لەگەڵ حكومەتی عێراق بۆ ئەنجامدانی ئامادەسازی پێویست بۆ گەڕانەوەیەكی سەلامەت و شكۆمەندانەی خەڵكی بۆ شوێنەكانیان، درێژكردنەوەى كارەكانی دامەزراوەی كۆمەككردن بۆ سەقامگیری دەرخەری هاوبەشییەكی بەهێزە لە نێوان بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و حكومەتی عێراق و كۆمەڵگای نێودەڵەتی، کە لە ڕێگەى ئەو پشتیوانییە دەستکراوەیەى هەیانبووە لەسەرەتاى دەستپێکردنى بەرنامەکەوە لە ساڵى ٢٠١٥ دا، دەستى باڵایان هەبووە لە گەڕاندنەوەى  ملیۆنان ئاوارەى نێوخۆیى عێراقى بۆ سەر ماڵ و حاڵى خۆیان.ئێمە زۆر سوپاسگوزاری ئەو پابەندبوونەیانین و شانازیی بە بەردەوامى کارکردنمان دەكەین بەیەکەوە بۆ هێنانەدی سەقامگیری و ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ عێراق لە چوارچێوەی درێژكردنەوەی ئەم بەرنامەیەدا."

بەمەبەستى ئاراستەکردنى بەرنامەکەیان و دەستخستنى پیشینەکانى سەقامگیرى، دامەزراوەى کۆمەککردن بۆ سەقامگیرى بەردەوام دەبێت لەسەر میکانیزمە چوست و شەفافەکانى وەک ڕێکارە تایبەتەکانى دژە گەندەڵى و چاودێرییە فرە ئاستەکە و بەکارهێنانى دەستى کارى نێوخۆیى.

دامەزراوەی كۆمەككردن بۆ سەقامگیری لە ساڵی 2015ەوە وەكو میكانیزمێك بۆ ئاراستەكردن و كۆكردنەوەی كۆمەكەکان بۆ حكومەتی عێراق دامەزراوە بۆ هێنانەدى سەقامگیری دەستبەجێ، ئەمەش لە پێناو پشتگیركردن لە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ئەو پێنج پارێزگایەی كە ڕزگاركراوە. لەگەڵ سوپاس گوزاریەكی زۆر بۆ بەردەوامی متمانەی هاوبەشەكان. ئامانجی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بریتیە لە بەردەوامیدان بە كارەكان بە مەودایەكی بەرفروان، و  بۆ پشتیوانیكردن لە پڕۆسەی گەڕانەوەی خەڵكی و پارستنی دەستكەوتەكانی سەقامگیری لەو ناوچانەى لەدەستى داعش ڕزگار کراون.

بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:

فەی داوود، ڕاوێژكاری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان | 460 1976 780 964+