دەزگای یابان بۆ هاریكاری نێودەوڵەتی و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان ڕێكەوتننامەی هاوبەشی نێوانیان نوێدەكەنەوە بۆ خێراكردنی پڕۆژەكانی پەیوەندار بە ژێرخانەوە

2020 November 11

وێنە: پڕۆژەی باشتركردنی خزمەتگوزایی ئاو لە سلێمانی \ هەڵبجە ( وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستاندا)

بەغدا، 11 تشرینی دووەم، 2020 - دەزگای یابان بۆ هاریكاری نێودەوڵەتی (جايكا) و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق واژۆیانكرد لەسەر نوێكردنەوەی ڕێكەوتننامەی هاوبەشێكردنی نێوانیان بۆ پیشتوانیكردن لە چاودێریكردن و خێراكردنی جێبەجێكرنی ئەو پڕۆژانەى پەیوەندییان بە ژێرخانی ئابووری و كۆمەڵایەتییەوە هەیە لە عێراقدا.

حكومەتی عێراق ئەم پڕۆژانە بە هاوكاری ئەو قەرزە دارییە جێبەجێ دەكات كە لە لایەن دەزگاكەوە دراوە و بە ئامانجی چاككردنی باری ئابووریی و بژێوی ژیانی كۆمەڵگاكانی عێراق، و بە جەخت كردنە سەر كەرتە خزمەتگوزارییە گرینگەکانى وەك كارەبا و ئاو و ئاوەڕۆ و نەوت و ئاودێری و گواستنەوە و پیشەسازی و تەندروستی و پەیوەندییەكان.

نوێنەری سەرۆكی جایكا، كى توياما، دەڵێت:" بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە ساڵی 2009 ەوە تاکو ئێستا هاوبەشێكی گرنگمان بووە لە عێراقدا و ئەم  هاوبەشییە بووەتە هۆی پتەوكردنی ئالیەتی چاودێری لەلایەن حكومەتی عێراقەوە و هەروەها چارەسەركردنی ئەو ئاستەنگیانەی ڕووبەرووی ئەم پڕۆژانە بوونەتەوە. ئەمە دەیەمین ڕێكەوتننامەیە، هيوادراين زیاتر پەرەبدرێت بە خێراكردنی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی حكومەتی عێراق و ئەمەش لە میانی كاری هاوبەشدا."

لەلای خۆیەوە نوێنەرى نیشتەجێی بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عیراقدا، خاتو زێنە عەلی ئەحمەد، گوتی : “ واژۆكردنی نوێكردنەوەی ئەم ڕێكەوتننامەیە لە نێوان بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و جایكا پابەندبوونێكی پتەوی حكومەتی عێراق و گەلی یابان، بۆ هێنانەدى پەرەسەندنێکى بەردەوام لە عێراق و كۆمەڵگەكانیەوە، دیاردەخات، و هیوادراین كە ئەنجامەکانى ئەو هاوبەشییە بەهێزە ببینین، بەتایبەتی لەمیانى ئەم بارودۆخە سەختەی قەیرانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنادا."

دەرئەنجامى كاریگەرییە ئابوورییە کۆمەڵایەتییەکانى ڤایرۆسى کۆرۆنا، عێراق پێویستی بە پشتگیرییەكی بەردەوام و بەهێزى كۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەیە. بە واژۆكردنی ئەم ڕێكەوتننامەیە حكومەتی عێراق و جایكا و بەرنامەی نەتەو یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان پابەند دەبن بە جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانەی كە دەبنە هۆی پتەوكردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان و پەرەپێدانی كەرتی تایبەت لە عێراقدا".


بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:

مەریەم پینۆ، ڕاوێژكاری پڕۆژە لەبواری ڕاگەیاندن و داكۆكی |  9647901101982+