كۆمەكیەكی نوێی ئەڵمانیا بە بڕی 10 ملیۆن یۆڕۆ هەوڵەكانی ڕووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا فراوانتر دەكات بۆ ئەوەی 15 پارێزگای تر بگرێتەوە

2020 November 22

بەغدا، 22 تشرینی دووەم 2020 بانكی پەرەپێدانی حكومەتی ئەڵمانیا و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و بە هاوبەشی لەگەڵ حكومەتی عێراق، رێكەوتننامەیەكیان واژۆكرد بە بڕی 10 ملیۆن یۆڕۆ (11.75ملیۆن دۆلاری ئەمریكی) بۆ پیشتوانیكرن لە هەوڵەكانی عێراق بۆ بەدەنگەوەچوونى قەیرانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا. ئەم كۆمەكیە دارییە لەلایەن وەزارەتی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ هەماهەنگی ئابووری و پەرەپێدانەوە پێشكەشكراوە ، ئەمەش لە ڕێی بانكی پەرەپێدانی ئەڵمانیاوە. لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا حكومەتی ئەڵمانیا پیشتوانكارێكی بەردەوام بووە بۆ كار و چاڵاكیەكانی بەرنامەی نەتەوە یەگرتووەكان لە عێراقدا و بۆ ئەم مەبەستەش تاوەكو ئێستا زیاتر لە 300 ملیۆن یۆڕۆ لەڕێگەی بانكی پەرەپێدانی حكومەتی ئەڵمانیاوە خستووەتە گەڕ.

لەگەڵ ئەمەشدا حكومەتی ئەڵمانیا پیشتوانی عێراق دەكات لە هەوڵەكانی بۆ چارەسەركردنی دەستبەجێ و بە مەودایەكی مام ناوەند بۆ ئەو دەرنجام و ئاكامانەی كە بەهۆی ئەم پەتایەوە دروست بوون وبۆ ئەم مەبەستەش  شێوازیكی فریاگوزاری پێكهێناوە كە لە ڕێگەیەوە كۆمەكی دارایی پێشكەش دەكرێت و ئەم كۆمەكیەی ئێستاش لەم ڕێگەیەوە بۆ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان دابینكراوە.

بەخشینی ئەم كۆمەكیە دەبێتە هۆی ئەوەی كە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان هەوڵەكانی بۆ بەدەمەوەچوون بۆ قەیرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا فرانتر بكات لە 15 پارێزگادا. بەمەش، ئەڵمانیا دەبێتە دەیەم هاوبەش كە بەشداربێت لەم هەوڵانەدا و كۆی كۆمەكیەكانیش بەرزدەكاتەوە بۆ نزیكەی 38.9 ملیۆن دۆلار.

ڕێوشوێنەكانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بۆ ڕووبەرووبوونەوەی قەیرانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، بریتین لە زیادكردنی توانای شيكارى تاقیگەكان و دابینكردنی كەلوپەلی خۆپارێزی بۆ كارمەندانی تەندروستی و ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن بۆ ستراتجیەكانی چاككبوونەوە پاش پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.

نوێنەرى نیشتەجێی بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا، زێنە عەلی ئەحمەد، دەڵێت:" بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تاوەكو ئێستا كاریگەری بەسەر هەموو کۆمەڵگاکانەوە هەبووە  لە هەموو ناوچەكانی عێراقدا و لە سایەی ئەم كۆمەكیە باشەی ئەڵمانیاوە، دەتوانین ژێرخانی تەندروستی عێراق پتەوتر بكەین، ئەمەش لە ڕێی بنیاتنانی سێ قاوشی تر بۆ جیاكردنەوەی نەخۆش، هەروەها لەگەڵ 13 قاوشى تر كە دروستكراون یان لە بواری جێبەجێكردندان".

لەلای خۆیەوە بەرێز باڵۆێزی ئەڵمانیا، د. ئۆلە دیل، تیشكی خستە سەر فرە شێواز و ئەو ڕێوشوێنانەی كە لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان گیراوەتە بەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتایە و گوتی: " ڤایرۆسی كۆرۆنا كارەساتێكە، نەك تەنها لەبەر ئەوەی كە تەندروستی مرۆڤەكان و ژیانی تێكداوە، بەڵكو لەبەر ئەوەی وای لە مرۆڤەكان كردووە كە كارەكانیان لەدەست بدەن، و  كۆمپانیاكانیش  بەهەمان شێوە داهاتەكانیان لە دەست بدەن، و هەروەها لەگەڵ ئەمەش وای لە خێزانەكانیش كردووە كە بژێوەی ژیانی ڕۆژانەیان لە دەست بدەن. ئەم دەرنجامانەی ڤایرۆسی كۆرۆنا وای كرد كە بە شێوەیەكی بەهێز و جۆراوجۆر كار بۆ ڕووبەرووبونەوەی ئەم پەتایە بكەین وئەمەش لەم بەرنامەیەدا ڕەنگی داوەتەوە.

ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت لە پێشكەشكردنی پیشتوانی بۆ هەوڵەكانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوی ڤایرۆسی كۆرۆنا. هەر لەبەر ئەمەشە كە بەرنامەیەكی فیریاگوزاری نێودەوڵەتیمان ڕاگەیاندووە بۆ ڕووبەرووبونەوەیەكی بەرفراوانى پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە بەشێكی گەورەی ئەم بەرنامەیەیە کە بۆ عێراق تەرخانكراوە.  لەبەر ئەوەى ئەم پەتایە تەنها لەڕێگەى هەوڵ و هەماهەنگى هەمەلایەنەى نێودەوڵەتییەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت، ئەڵمانیاش ڕۆڵی خۆی تێیادا دەبینێت."

هەروەها خاتوو زێنە عەلی ئەحمەد  گوتی:" ئەڵمانیا یەكێكە لە گەورەترین دەستپێشخەرانى بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و زۆر سوپاسگوزارین بۆ پشتگیری بەهێز و بەردەوامیان بۆ بەرنامەكەمان،  بە تایبەتی لە میانی ئەم پەتایەدا.”

ماوەی چەندین ساڵە بانكى پەرەپێدانی ئەڵمانیا و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بە شێوەیەكی پتەو پێكەوە هەماهەنگی دەكەن.  لەم باریەوە بەرێوەبەری نوسینگەی بانكی پەرەپێدانی ئەڵمانیا لە عێراق، د.ئاننا جێنكی، دەڵێت: " بەنوێنەرایەتی حكومەتی ئەڵمانیا، زۆر پێخۆشحاڵین كە هەماهەنگیمان لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان فراوان بكەین و هاریكاری هەوڵەكانی عێراق بكەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاستەنگیانەی ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە هاتوونەتە ئاراوە."

ئەم كۆمەكییە لە ڕێگەی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرى دەبێت كە سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدانە.  ئەڵمانیا لەگەڵ بەلجیكا، كەنەدا، دەنیمارك، فینلەندا، فەڕەنسا، یابان، هۆڵەندا، سويد، و دامەزراوەی ئەمریكی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی وەكو هاوبەشێكی سەرەكی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بەشداردەبێت بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا، ئەمەش لە پێناو بەدەنگەوەچوون بۆ قەیرانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و پێشكەش كردنی هاریكاری بۆ دامەزراوە تەندروستییەكان لە ئەنبار، بابل، بەسڕە، زيقاڕ، ديوانیە، ديالە، دهۆك، هەولێر، كەربەلا، كەركوك، ميسان، موسەنا، نەجەف، نەینەوا و سڵاحەدین.


بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:

فەی داوود، ڕاوێژكاری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان | 460 1976 780 964+