نەرویج پابەندبوونی خۆی بۆ بەرنامەی هێنانەدی سەقامگیری دووپات دەكاتەوە بە كۆمەكێكی نوێ بە بڕی 7.7 ملیۆن دۆلار

2020 November 29

بەغدا، 29 تشرینی دووەم 2020 - حكومەتی نەرویج پابەندبوونی خۆی نیشانداوە بە پێشكەشكردنی بڕی 70,000,000 كرۆنی نەرویجی (7.7 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی) بۆ پڕۆژەی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنى سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدن لە عێراقدا، كە پیشتوانی لە هێنانەدى سەقامگیری و گەڕانەوەی ئاوارەكان دەكات لەو پێنج پارێزگایەی لە دەست  رێكخراوی داعش ڕزگاركراون.

جێگای ئاماژەپێدانە ئەمە دوانزەهەمین كۆمەكییە كە بۆ پڕۆژەی هێنانەدی سەقامگیری لە عێراقدا پێشكەشكراوە، و ئەمەش كۆی كۆمەكە بەخشراوەکان لە ولاتی نەرویجەوە دەگەیەنێتە 56.2 ملیۆن دۆلار.

نوێنەرى نیشتەجێی بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا، خاتوو زێنە عەلی ئەحمەد، دەڵێت: " ئێمە سوپاسی نەرویج دەكەین بۆ ئەم كۆمەكییەی تری كە لە كاتێكی گونجاو بووە بۆ پڕۆژەی هێنانەدی سەقامگیری، كە بەم داوییانە كارەكانی تا ساڵی 2023 درێژكرایەوە ئەمەش بەهۆی ئەو ئەولەویاتە سەرەكییانەی لە ناوچە ڕزگاركراوەكاندا بەدی دكرێن. لە سایەی ئەم درێژكردنەوەیەدا، جەختێكی زیاتر دەخرێتە سەر ئەو ناوچانەی ئەستەمە دانیشتوانەکەى بگەڕێنەوە  و ئەمەش لە پێناو پێشكەشكردنی ئاسانكاری بۆ گەڕانەوەی ڕێژەیەكی زیاتری خەڵكی، بەم شێوەیەش دەكرێت جەختێكی زیاتر بخرێتە سەر ئەم چاڵاكیە تایبەتانەی كە دەبنە مایەی فەراهەمكردنی بژێوی ژیانی بەردەوام و تيشك خستنە سەر ئەو مەترسیانەی كە بەردەوامییان هەیە.”

هەروەها گوتی: " هەر لە سەرەتای ساڵی 2015 ەوە نەرویج هاوبەشێكی زۆر گرنگ بووە بۆ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و زۆر سوپاس گوزراین بۆ بەردەوامی پابەندبوونیان بۆ دەستەبەرکردنى سەقامگیری و ئاشتی لە عێراقدا، كە ئەم وڵاتە تاکو ئێستاش بەدەست ئەو کاولکاریەوە دەناڵێنێت کە دواى جەنگى دژ بە داعشەوە بەجێماوە."

خاتوو تۆن ئالێرز،  باڵوێزی نەرویج بۆ ئوردن و عێراق گوتی:" من زۆر سەرسامم بە كارەكانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا. دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن سەقامگیری و پەرەسەندنى بەردەوام بۆ عێراق دەستەبەر دەكات،  لە ڕێگەی نۆژەنكردنەوەی ئەو ناوچانەی پێشتر بەهۆی ملاملانێكان لەگەڵ داعش خاپوور كراون، بەڵام ئەم دامەزراوەیە نەك تەنها ئەم كارەدكات بەڵكو لە هەمان كاتیشدا بووەتە زامنكارێك دەبێت بۆ گەڕانەوەی زۆرێك لە عێراقییەكان بۆ شوێنەکانى خۆیان وشكۆمەندانە و بەردەوام پارێزراو. خۆم بینیومە كە ئەمە چەند گرنگە بۆ بەرقەراربوونى ئاشتى و ئایندەیەكی باشتر بۆ عێراقییەكان و نەرویج شانازى دەكات كە بەردەوامە بە پێشكەشكردنی پیشتوانی بۆ كارەكانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و پڕۆژەی هێنانەدى سەقامگیری."

دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2015 دامەزراوە لەو پێنج پارێزگایەی كە لە دەست داعش رزگاركراون و ئەوانیش بریتین لە ئەنبارو دیالە و كەركوك و نەینەوا و سەڵاحەدین.لەو كاتەوە تاوەكو ئێستا بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان 1.3 ملیار دۆلاری بۆ كارەكانی كۆكردووەتەوە، كە لە لایەن 27 بەخشەر و حكومەتی عێراقەوە دراون، هەروەها خزمەتگوزرای و ژێرخانی باشتر بۆ زیاتر لە 10 ملیۆن هاوڵاتی عێراقی لە كەرتە سەرەكیەكانی وەكو كارەبا، نیشتەجێبوون، تەندروستی، ئاو، پەروەردە، ئاوەڕۆ، بژێوی ژیان، شارەوانی، رێگاوبان و پردەكان، پشتیوانى توانا و پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى دابین كردووە. ئەمەش ئاسانکارى بۆ 4.7 ملیۆن ئاوارەى نێوخۆیى کردووە بۆ ئەوەى بگەڕێنەوە زێدى خۆیان.


بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:

فەی داوود، ڕاوێژكاری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان | 460 1976 780 964+