بەلجیکا پشتیوانى بۆ سەقامگیرى لە عێراقدا باشتر دەکات

2020 December 28

بەغدا، 28 كانوونی یەكەم 2020 - حکومەتى بەلجیکا 2 ملیۆن یۆرۆى ترى خستووەتە وەبەرهێنانەوە لە کۆمەککردنى دامەزراوەى کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردندا. دەستپێشخەرییەکە پشتیوانى ئەو هەوڵانەى سەقامگیرکردن دەکات کە لەلایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە لە پێنج پارێزگاى عێراقدا جێبەجێ دەکرێت کە بریتین لە ئەنباڕ و دیالە و کەرکوک و نەینەوا و سەڵاحەدین.

لە 2016 وە، بەلجیکا بڕى 12.12 ملیۆن یۆرۆى بەخشیوە بە  دامەزراوەکە ، کە لەم دواییانە تاکو 2023 درێژ کرابووەوە. تاکو ئێستا، پشتیوانییەکانى بەلجیکا و بەخشەرە نێودەوڵەتییەکانى تر بۆ دامەزراوەى کۆمەکى سەقامگیرکردن سوودیان بە 1.46 ملیۆن عێراقى گەیاندووە، کە نیوەى ئەوانە ئافرەتن.

بەم کۆمەکە دەستکراوەیەى ئەم دواییە، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان دەتوانێت پشتیوانى دابینکردنى خزمەتگوزارى پێویستى تر بکات وەک شوێنى نیشتەجێبوون و نۆژەنکردنەوەى ژێرخانە گرینگەکان لە کەرتى کارەبا و ئاو و پەروەردەدا.

زێنە عەلى ئەحمەد، نوێنەرى نیشتەجێى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، گوتى”: بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە عێراقدا ناسەقامگیرى ئابوورى زیاتر کرد و ئەو بەربەستانەى کە هەبوون ئەستەمتر بوون ، وک کەمى ژێرخانى سەرەتایى و خزمەتگوزارییەکان و دۆخە ئەمنییە شڵۆقە هەنوکەییەکە. بە پشتیوانى بەلجیکا دەتوانین بەشێوەیەکى باشتر هاریکارى کۆمەڵگا دۆخناسکەکان بدەین کە بەسەر ئەو زنجیرە قەیرانەدا زاڵبن کە لە ئێستادا ڕووبەڕووى بوونەتەوە.”

بەلجیکا یەکێک بوو لەو یەکەمین ئەو هاوبەشە نێودەوڵەتییانەى پەرەپێدان بە هاوبەشى لەگەڵ دەسەڵاتە نیشتیمانى و نێوخۆییەکانەوە هاتنە پێشەوە بۆ پشتیوانیکردنى هەڵمەتى بەرپەرچدانەوەى خێراى ڤایرۆسى کۆرۆنا, ى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان. ئەم پشتیوانییە بۆ دروستکردنى قاوشى جیاکردنەوەى نەخۆش بەکار هات لە نەخۆشخانەى فێرکارى فەلوجە و نەخۆشخانە گشتى بەعقوبە کە خزمەت بەنزیکەى 2.25 ملیۆن کەس دەگەیەنن.

هەروەها خاتو زێنە گوتى: “سوپاسى ئەو دەستپێشخەریە خێرایەى بەلجیکا دەکەین کە بۆ پشتیوانیکردنى خەڵکى عێراق کراوە بەمەبەستى بنیاتنانى داهاتوویەکى باشتر ، هەروەها لە نێو یەکەمین پشتیوانانى بەرپەرچدانەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا دادەنرێن. “

  فیلیپ ڤاندن بەڵک، باڵوێزى بەلجیکا بۆ ئەردەن و عێراق گوتى: “بەلجیکا خۆشحاڵە بە پشتیوانیکردنى دامەزراوەى کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان. سەقامگیرکردنى عێراق ئاستەنگە و تەنانەت لە سەروبەندى ڤایرۆسى کۆرۆنادا ئەستەمتر بووە. هەر بۆیە دڵخۆشین کە دامەزراوەى کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن تاکو ساڵى 2023 درێژ کراوەتەوە و بەو هۆیەشەوە هاوبەشانى تر دەستپێشخەرییەکانیان نوێکردووەتەوە.”

لەدەستپێکیەوە لە ساڵى 2015 دا، دامەزراوەى کۆمەککردن بۆ سەقامگیرى هاریکارى 4.7 ملیۆن ئاوارەى عێراقى جەنگى داعشى کردووە بگەرێنەوە زێدى خۆیان و خزمەتگوزارى گرینگ و ژێرخانى بۆ زیاتر لە 10 ملیۆن عێراقى فەراهەم کردووە.

بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:

میرینالینى سانتانام، ڕاوێژكاری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان