هاوبەشییەكی نوێ لەگەڵ ئەڵمانیا لەپێناو ڕەخساندنى هەلی كاری بەردەوام بۆ عێراقییەكان

2020 December 21

بەغدا، 21 كانوونی یەكەم 2020 – ئەڵمانیا جارێكی ترو لە ڕێگەى وەبەرهێنانەوە بە بڕی 30 ملیۆن یۆڕۆ ( 35.8 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی) هابەشییەكەی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان دووپات كردووە، بەمەبەستی پتەوكردنی گەشەى ئابووری و دروست كردنی هەلی كار بۆ ئەو كۆمەڵگایانەی لە دۆخێكی ناسكدان لە عێراقدا.

ئەم بەشداریەش لە لایەن وەزارەتی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ هەماهەنگی ئابووری وپەرەپێدانەوە فەراهەمكرا، لەگەڵ دابینكرنی كۆمەكی دارایی لە ڕێگەی بانكی پەرەپێدانی ئەڵمانیاوە. لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا، وەزارەتی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ هەماهەنگی ئابووری و پەرەپێدان نزیكەی 340 ملیۆن یۆڕۆی بەخشیوە بۆ چەندین پڕۆژەی بەرنامەی نەتەو یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا.

بەجەختخستنە  سەر ئەو شوێنانەی ئاستەنگیان تێدایە بۆ گەڕانەوەی دانیشتوانەكەیان، وەك پارێزگاكانی ئەنبار و دیالە و كەركوك و نەینەوا و سەڵاحەدینپڕۆژەى بنیاتنانی خۆڕاگری لەڕێگەی برودان بە دامەزراندن، دەرفەت بۆ عێراق دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی بەرەوپێشچوونێكی باشتر  لە چاكبوونەوە لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستەبەر دەکات. ئەم پڕۆژەیە زياتر لە 16,000 دەرفەتی كاری ماوە كورت و مام ناوەند بۆ عێراقییەكان دابین دەكات. لەگەڵ ئەمەشدا دابینكردنی دەرفەت بۆ گەشەپێدانی  تواناكان لە بواری بنیاتنان و كشتوكال و كەرتی تایبەت لە ڕێگەی پڕۆژە بچوك و مانەوەندەكانەوە دەستەبەر دەکات.

نوێنەرى نیشتەجێی بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عیراقدا، زێنە عەلی ئەحمەد، گوتی: "بانكی پەرەپێدانی حكومەتی ئەڵمانیا هەمیشە پیشتوانێكی سەرەكی بووە بۆ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان

لە عێراق. ئێمە سوپاسگوزراین بۆ ئەم پابەندبوونە بۆ بەبنیاتنان و هێنانەدی سەقامگیری لە كۆمەڵگاكان لە عێراقدا، و بەتایبەتی بۆ ئەو كۆمەڵگایانەی كە لە دۆخێكی ناسكدا ژیان بەسەر دەبەن. سەرهەڵدانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە هۆی ئەوەی كە باری ئابووری عێراق بەرەوە سەختی بچێت و ڕێژەی بێكاریش زیاد بکات، بەتایبەتی بۆ ئەو چین و توێژانەی كە لە دۆخێكی ناسكدان. بەردەوامی پیشتوانی ئەڵمانیا توانای ئابووری نێو كۆمەڵگاكان پتەوتر دەكات. ئەمەش دەبێتە هۆی زیادكردنی هەستی یەكڕیزی و پێكەوەژیان، بەتایبەتی لە نێو گەنجان و ئافرەتاندا.”

لە لای خۆیەوە بەرێز باڵوێزی ئەڵمانیا لە عێراق، د. ئۆلی دیل، جەختی كردە سەر گرنگی ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر و گوتی:" پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەكی سەخت كاریكردووەتە سەر گەلی عێراق. لەگەڵ ئەمەشدا كاریگەریە نەرێنییەكانی بۆ باری ئابووری و كۆمەڵایەتی زیاتر دەبێت ئەگەر ئێمە دەستبەجێ كارنەكەین و نەجوولێین. خەڵكی پێویستیان بەوە هەیە پەناگەیەکیان هەبێت و لەگەڵیدا كارێك بکەن بتوانن لەڕیگەیەوە خۆراك لەسەر خوانەکانیان دابنێن و ئەڵمانیاش پاڵپشتیان دەبێت بۆ ئەوەی خۆڕاگرییەكی دارایی بۆ خۆیان دروست بكەن".

بەرێوبەری نوسینگەی هەرێمی بانكی پەرەپێدانی ئەڵمانیا لە عێراق، دکتۆر ئانا یانکی، گوتی : " بەهۆی ئەم پەتایە ئاستەنگە كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكان لە عێراقدا زیادی كردووە و بانكی پەرپێدان بەنوێنەرایەتی حكومەتی ئەڵمانیا پێخۆشحاڵە بە پیشتوانیكردنی عێراق بۆ ئەوەی بتوانێت بەسەر ئەم ئاستەنگە سەختانەدا زاڵ بێت و لە ڕێی دابینكردنی كۆمەك بۆ بەرنامەی بنیاتنانی خۆڕاگری لەڕێگەی برەودان بە دامەزرادنەوە بەشداردەبین لە پتەوكردنی ئەو كۆمەڵگایانەی دۆخێكی ناسكیان هەیە ئەمەش لەڕێی بەهێزكردنی ئابووریەوە.”

لە ژێر سایەی ئەم پڕۆژەیەدا، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان پشتیوانى عێراقییەكان دەكات لە بنیاتنانەوە و چاكبوونەوە لەم قەیرانە ئابووریەى بەشێوەیەكی كتوپر هاتووەتە ئاراوە بەهۆی قەیرانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە و لەگەڵیدا بتوانن سەقامگیرییەك لە باشتركردنی داهات وبەرهێنان و گشتگیری ئابووری و كۆمەڵایەتی دەستەبەر بێت بۆ ئەو دانیشتوانانەی كە لە دۆخێكی ناسكدان.  ئەم پڕۆژیە هاندەرێکى بەهێز دەبێت بۆ هێنانەدی ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام، لەوانە ئامانجى یەكەم (نەهێشتنی هەژاری)، و پێنجەم (یەکسانی ڕه‌گه‌زى)، هەشتەم (کاری ڕێکوپێك و گەشەی ئابووری).

بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:

مرینالینی سانسانام، ڕاوێژكاری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان