بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان پیشتوانی پتەوكردنی یەكڕیزیی كۆمەڵایەتی و پێكەوە ژیان دەكات لەگەڵ ئەو خانەوادانەی كە گومانى پەیوەندییا لێ دەکرێت لەگەڵ داعشدا، و لە ڕێی: كۆنفڕانسی نێوخۆیی بۆ ئاشتی و پێكەوە ژیان و فەراهەمكردنی خوێندن لە حەبانیە

2021 January 26

حەبانیە، ئەنبار، 26 كانوونی دووەم، 2021  – لە كۆنفڕانسەکەى ئیمڕۆى ئاشتى ناوخۆییدا کە لە حەبانیە لە پارێزگای ئەنبارسازکرا، ڕێكەوتنامەیەكی ئاشتی واژۆ كرا كە هانی گەڕانەوەی 524 خانەوادەی ئاوارە دەكات كە بۆ سەر زێدی خۆیان، كە گومان دەکرێت ئەم خانەوادانە پەیوەندیان هەبووبێت لەگەڵ داعشدا. لە كاتی دانیشتنەكانی دیالۆگ و نێوەدگیریدا كە بەشێوەیەكی بەرفراوان ئەنجامدران و لە لایەن لیژنەی نێوخۆیی بۆ ئاشتی ڕێكخرابوون لە حەبانیە، بە پشتیوانى دەسەڵاتە خۆجێییەکان لە ناوچەكەدا، توانرا ڕێكەوتنێكی ئاشتی و پلانێك دابڕێژرێت بۆ دڵنیاییدان لە دەستەبەرکردنى ئاشتی بەشێوەیەكی بەردەوام و هەروەها ببێتە هۆی ئەوەی كە پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتی پتەوتربكرێت. ئەم كۆنفڕانسە لە لایەن پارێزگای ئەنبارەوە (سەرۆكی لیژنەی ناوەندی بۆ ئاشتی لە ئەنبار) سپۆنسەر کرابوو و لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدانەوە لە عێراق پشتیوانى دەکرا. هەر یەکە لە قایمقامی حەبانیە ( سەرۆكی لیژنەی ئاشتی نێوخۆیی لەحەبانیە) ، و نوێنەرانی كۆمەڵگا لە دەزگا ئەمنییەكان، کۆمەڵە خێڵەکییەکان و كۆمەڵگای مەدەنی و نوێنەرانی گروپە ئاینییەكان ئامادەى کۆنفرانسەکە بوون.

لێژنەكانی نێوخۆیی بۆ ئاشتی لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە پارێزگاكانی نەینەوا و سەڵاحەدین و ئەنبار پشتیوانی دەكرین و ژمارەیان 24 لیژنەیەو  ڕۆڵێكی سەرەكی و گرنگ دەگێڕن لە ئامادەسازی و زەمینەخۆشكردن بۆ دانیشتوان لە ناوخۆدا و بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەم خانەوادانەی كە گوایا پەوەندیان هەیە لەگەڵ داعشدا جارێكی تر بخرێنەوە ناو كۆمەڵگاكانیان.ئەمەش لە ڕێگەی دانان و جێبەجێكردنی ئەو چاڵاكیانەی دەبنە مایەی زەمینەسازی بۆ گفتوگۆكان و نێوەندگیری و دووبارە خستەوە ناو كۆمەڵگا و بنیاتنانی متمانە لە نێو جۆرەها پێكهاتەی كۆمەڵگادا. لە سایەی پشتیوانییەکى دەستکراوەى حكومەتی ئەڵمانیا و حكومەتی دانیماركەوە ئەم پڕۆژە و دەستپێشخەریانە و پڕۆژەی پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتی لە عێراقدا جێبەجێ دەکرێت.

لەو باریەوە، نوێنەرى نیشتەجێی بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، خاتو زێنە عەلی ئەحمەد، گوتی: "هاندانی گەڕانەوەی ئەو خانەوادانەی كەو گومانى پەیوەندییان لێ دەکرێت لەگەڵ داعشدا بۆ سەر زێدی خۆیان بە چارەسەرێكی گرنگ و بەردەوام ئەژمار دەكرێت و بەتایبەتی پاش داخستنی كەمپەكانیان، و ئەم كارەش لە میانی ساڵی 2021 دا بەردەوام دەبێت وپاش زامنكردنی هێنانەدی بەروپێشچوون لە پڕۆسەی ئاشتی و سەقامگیری كۆمەڵایەتییدا."

بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:

مەریەم پینۆ، ڕاوێژكاری پڕۆژە لەبواری ڕاگەیاندن و داكۆكی |  9647901101982+