وەزارەتى ناخۆ و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان سەکۆیەکى ئەلیکترۆنى بۆ فێرکردنى پۆلیسى ناوخۆ ڕادەگەیێنن

2021 February 20

بەغدا، 22 شوبات 2021 – ئەمڕۆ وەزارەتى ناوخۆى عێراق، بەهەماهەنگى لەگەڵ بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، سەکۆیەکى ئەلیکترۆنیان بۆ فێربوونى پۆلیسى ناوخۆ بەگەڕخست، کە دەبێتە هۆى باشترکردنى دەرفەتەکانى ڕاهێنان و پەرەپێدانى پیشەیی و فێرکردنى تایبەتمەند لە عێراقدا.ئەم سەکۆیە بەوە تایبەتمەندە کە دەتوانرێت بە ئاسانى پێى بگەیت و هەموو ئەفسەرانى پۆلیس لە عێراقدا دەتوانن تێیایدا خۆیان تۆماربکەن، و ئەمەش یەکەمیین دەستپێشخەری لەو شێوەیەیە لە وەزارەتى ناوخۆدا.

یەکەم خول کە بۆ بەکارهێنەرانى ئەم سەکۆیە بەردەست دەبێت ، بریتی دەبێت لە بەرنامەیەکى ڕاهێنان لەبارەى پرەنسیپە یەکخراوەکانى لێکۆلینەوەکانى تاوانکارى بۆ ئەفسەرانى پۆلیس کە لە بوارى جیاجیادا کاردەکەن، وەکو بابەتەکانى بەدەمەوەچوونى سەرەتایی و بەرێوبردنى شوێنى تاوان و بەڵگەکانى تاون و لێکۆلەرە سەرەکییەکان.

لەم بارەیەوە خاتو زێنە عەلى ئەحمەد، نوێنەرى نیشتەجێى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق گوتى: " لە سایەى ئەو پشتیوانیە دەستکراوەیەى هۆڵەنداوە توانیمان هەماهەنگى لەگەڵ حکومەتى عێراقدا بکەین بۆ دامەزراندنى ئەم سەکۆیە بۆ فێرکردنى ئەلیکترۆنى لە عێراقدا. لەگەڵ ئەمەشدا ئەم سەکۆیە دەرفەت بۆ وەزراەتى ناخۆ دەرەخسێنێت بۆ ئەوەى ژمارەیەکى زیاتر لە ئەفسەران بەشداریپێبکات لە راهێنانەکانەدا، و بەمەبەستى پەرەپێدانى توانا پیشەییەکانیان، و لە ڕووى دابینکردنى خزمەتگوزارییەکان بۆ هاوڵاتیان لە هێلەکانى پێشەوەى ڕاییکردنى کارەکاندا. ئەمەش دەبێتە هۆى ئەوەى کە بەرداومی دروست بێت لە کار و ئەداى حکومەتدا و لەمیانى ئەو ڕێوشوێنانەى پەیوەندارن بە قەدەغەکردن کە هاتۆتە ئاراوە لە پێناو ڕووبەرووبوونەوەى پەتاى کۆرۆنادا.”

لیوا زیاد تەها عەلى، بەڕێوەبەرى گشتى مەشق و ڕاهێنان لە وەزارەتى ناوخۆ گوتى: "ئەم سەکۆ نوێیەى ڕاهێنان دەبێتە هۆى باشترکردنى تواناکانى وەزارەت لەڕووى شێواز و چۆنیەتى پەیوەندیکردن لەگەڵ هەموو ئەفسەرانى پۆلیس لە عێراقدا، لە هەر شوێنێکبن يا لە هەر جۆرە بوارێکدا کاربکەن. ئەمەش کار دەکاتە سەر پەرەپێدانى تواناکانیان لە ڕاییکردنى کارەکانیان و لێهاتووییان لە چۆنیەتى جێبەجێکردنیاندا، و لەگەڵیدا فەراهەم کردنى تواناى هەڵبژاردنى بابەتەکان بەگوێرەى پابەندبوون بەکار و سنوردارى کاتەوە. "

وهەروەها باڵوێزى هۆڵەندا، ميشيل رينتنار، خۆشحاڵیی خۆى دەربڕى وبەرێزیان گوتى: " وەزاەتى ناخۆ ئەم سەکۆیە بۆ فێرکردنى ئەلیکترۆنى لە ئاستێکى بەرفراوداندا بەکار دەهێنێت، و چەندین خولى ڕاهێنان تێادا جێبەجێ دەکرێت و ئەم سەکۆیەشە دەبێتە تەوەرێکى ناوەندى بۆ هەموو قوتابخانە و ناوەندە ئەکادیمییەکان و پەیمانگەى پۆلیس، ئەمەش بە مەبەستى بڵاوکردنەوەى زانیارییەکان لە نێو کارمەندانى پۆلیسى ناخۆ و لە هەموو ناوچەکانى عێراقدا".

هەروەها کارکردن بەردەوام دەبێت بۆ یەکخستن و لە خۆگرتنى بابەتى زیاتر لەم سەکۆ ئەلیکتڕۆنیەدا، لە نێویاندا خولى پۆڵیسى بنیاتنراو لەسەر زانیارى و خولەکانى چۆنیەتى ئەنجامدانى کارى بەرێوبەرى بۆ سەرکردەکان لە ئاستێکى مام ناوەندا بۆ پۆلیس لە ناوخۆدا.

بەشى چاکسازی لە کەرتى ئاسایشدا لە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ئەم دەستپێشخەریە جێبەجێ دەکات و بە پشتگیرى چەندن لایەنى کۆمەک بەخش. ئەمەش بە ئامانجى پتەوکردنى فەرمانڕەوایی کەرتى ئاسایش و دادوەریی لە عێراقدا.

بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:

موحەمەد ئەلبەهبەهانی، ڕاوێژكاری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان | 9647704399222+