بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پشتیوانى گەڕانەوە و یەکخستنەوەى ئەو خێزان دەکات، لەوانەى گومانى پەیوەندییان لێ دەکرێت بە داعشەوە، لەگەڵ کۆمەڵگادا لە میانى کۆنفرانسى ئاشتى نێوخۆییدا لە ئەل عیازیە لە تەلەعفەر

2021 February 10

--- Image caption ---

تەلەعفەر، نەینەوا، 10 ى شوباتى 2021- ئمڕۆ ڕێککەوتننامەیەکى ئاشتى بۆ پشتیوانیکردنى تێکەڵکردنەوەى ئەو خێزانانەى گومانى پەیوەندییان لێ دەکرێت بە داعشەوە لە گەڵ کۆمەڵگا و گەڕانەوەى خانەوادەکان تر بۆ زێدى خۆیان، لە ناحیەى ئەل عیازییەى سەر بە تەلەعفەرى پارێزگاى نەینەوا، واژۆ کرا. کۆنفرانسى ئیمڕۆى ئاشتى نێوخۆیى بە کۆمەکى پارێزگاى نەینەوا و قایمقامى قەزاى تەلەعفەر و بەڕێوەبەرى ئەل عیازیە (هەردوو ئەندامى کۆمیتەى ئاشتى نێوخۆیى تەلەعفەر) و  پشتیوانى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق سازکرا.

لێژنەى ئاشتى نێوخۆیى تەلەعفەر هەستا بە ئەنجامدانى ئاسانکارى بۆ گفتوگۆکان بە پشتیوانى دەسەڵاتى خۆجێیى بەمەبەستى دڵنیاییدان لە دەستخستنى پڕۆسەیەکى یەکخستنى بەرهەمدا و بەردەوام. وەک یەکێک لەو 24 کۆمیتەیەى ئاشتى نێوخۆیى کە لە نەینەوا و سەڵاحەدین و ئەنباردا هەن و لە لایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە پشتیوانى دەکرێن، لێژنەى ئاشتى نێوخۆیى تەلەعفەر ڕۆڵێکى گرینگ دەبینێت لە پڕۆسەى گەڕانەوەدا لەڕێگەى دیزاینکردن و جێبەجێکردنى ئەو چاڵاکیانەى ئاسانکارى بۆ دیالۆگ و نێوەندگیرى و یەکخستنەوە و گێڕانەوەى متمانە لە نێوان گروپە جیاجیاکانى کۆمەڵگادا دەکات.

هەروەک لەلایەن نوێنەرى نیشتەجێى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە، خاتو زێنە عەلى ئەحمەد، ئاماژەى پێدرا، "ئەمە یەکێکە لەو کۆمەڵە ڕێککەوتنەى ئاشتى کە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا لە 2021 دا پشتیوانى دەکات بەمەبەستى هاتنەدى گەڕانەوە و یەکخستنەوەیەکى بەردەوامى ئاوارە نێوخۆییەکان و ئەو خانەوادانەى گومانى پەیوەدیکردنیان لێ دەکرێت لەگەڵ داعشدا، لە ڕێگەى کارکردنمانەوە لەگەڵ لێژنەکانى ئاشتى نێوخۆییدا. پلان دانان بۆ دامەزراندنى پێکهاتەى ترى ئاشتى لە دیالەدا و کەرکوکدا بەردەوامە کە تیایاندا بەردەوام دەبین لە هاندانى پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى و ئاسانکارى بۆ دیالۆگ و نێوەندگیرى لە نێوان ئەوانەى زۆرترین پێویستیان پێیەتى."

کۆنفرانسەکەى ئیمڕۆ بەشێکە لە پڕۆژەى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە بارەى ئامادەباشى کۆمەڵگا و یەکخستنەوەى ئەوخانەوادە  ئاوارە نێوخۆییانەى گومانى پەیوەندیکردنیان لێ دەکرێت لەگەڵ داعش و ئەمەش لەسەر میتۆدى دوولایەنەى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان دامەزراوە بۆ ئاشتەوایى و یەکخستنەوەى کۆمەڵایەتى ئەو کەسانەى گومانى پەیوەندییان لێ دەکرێت لەگەل داعشدا لە عێراق. پڕۆژەکە پاکێجى یەکخستنەوەى ئابوورى و کۆمەڵایەتى تەواوى ناوچەیى لە زۆر ناوچەدا وەک تاقیکردنەوە لەخۆ دەگرێت. ئەو ڕێککەوتنەى ئاشتى کە بەم دواییانە واژۆکرا ڕێگا خۆشکەربووە بۆ گەڕانەوەى سەددەها خانەوادانە کە گومانى پەیوەندییان لێ دەکرا بە داعش لە حەبانیە، لە ئەنباڕ (26 ى کۆنونى دووەمى 2021) و لە موحەلەبیە لە موسڵ (14 ى تشرینى یەکەمى 2020).

پڕۆژە و دەستپێشخەرییەکانى چوارچێوەى بەرنامەى پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى لە عێراق بە هاوکاری دەستکراوەى هەردوو حکومەتى دانیمارک و ئەڵمانیا جێبەجێ دەکرێن.

بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:

مەریەم پینۆ، ڕاوێژكاری پڕۆژە لەبواری ڕاگەیاندن و داكۆكی |  9647901101982+