بنیاتنانی عێراقێكی ئاشتیخواز: واژۆكردنی یاداشتنامەیەكی نوێ لە نێوان بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و دامەزراوەی سویسرا بۆ ئاشتی

2021 April 5

بەغدا، عێراق، 5 ى نیسان 2021 – ئەمڕۆ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ دمەزراوەی سویسرا بۆ ئاشتی واژۆكرد، لە پێناو فەراهەمكردنی ڕاهێنان لەسەر بنیاتنانی ئاشتی بۆ كارمەندانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و هاوبەشەكانی و لایەنە پەیوەندارەكان و كەسان لە كۆمەڵگاكاندا. ئەم یاداشتنامەیە چوارچێوەیەكی كاركردن بۆ ماوەی دوو ساڵ دیاری دەكات لە نێو بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و ئەم دامەزراوەیە.

دامەزاروەی سویسری بۆ ئاشتی، بنکە سەرەکییەکەى لە بازل لە وڵاتى سویسرایە، و هەوڵ دەدات ئاشتی بێتە دى لە رێگەی كاركردن بۆ كەمكردنەوەی ناكۆكییەكان و پتەوكردنی ئاشتی لەو ناوچانەدا كە بەهۆی ململانێیەكانەوە زیانیان پێگەیشتەوە. ئەم بنامایانەش هاوتەریبن لەگەڵ بەرنامەی پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتیدا بۆ ساڵانى (2020-2024)، كە كار بۆ زەمینەسازی و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو دەكات بۆ هێنانەدی پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتی لە عێراقدا، ئەمەش لە ڕێی كاركردن لەگەڵ هاوبەشە نێوخۆییەكان كە لە نێویاندا لیژنەكانی ئاشتی و سەركردە ئاینییەكان و گەنجان و ئافرەتان و ڕێكخراوانی كۆمەڵگای مەدەنی هەن. لیژەنەكانی  ئاشتی نێوخۆیی بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدانەوە پشتیوانی دەكرێن،  لەپێناو هاوكاریكردنی ئەو خێزانانەی كە گومان دەكرێت كە پەوەندیان هەبووبێت لەگەڵ ڕێكخراوی داعشدا، ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانن جارێكی تر وسەرلەنوێ بگەڕێنەوە نێو ڕێزی كۆمەڵگەكانیان و فرەیی لە یەكڕێزی كۆمەڵایەتيدا دروست بێت.

لەم بارەیەوە خاتو زێنە عەلى ئەحمەد، نوێنەرى نیشتەجێى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق گوتى: " زۆر سوپاسى بەرێوبەرایەتی فێدراڵی سویسرا بۆ كاروباری دەرەوە دەكەین، بۆ ئەو بەخشنیە دەستكراوەیە كە پێشكەشیان كردووە و ئەم هەماهەنگییە لەگەڵ دامەزراوەی سویسری بۆ ئاشتی لە كاتێكی گونجاودا هاتووە. كە دەبێتە یارمەتیدەرێك بۆ كارمەندەكانمان و هاوبەشەكانمان و لیژنەكانی ئاشتی كە پشتیوانیان دەكەین لە عێراقدا، كە یارمەتیدەرن بۆ ئەنجامادانی نێوندگیری لە كاتی ناكۆكییەكان لە نێوان كۆمەڵەكان و دەبنە هۆی پتەوكردنی ئاشتی لە ئاستێكی جەماوەرییدا".

ماتیاس بوس، بەرێوبەری كارەكانی دامەزراوەی سویسری بۆ ئاشتی، دەڵێت:  " ئەم هابەشییەی نێوان بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و دامەزراوەی سویسری بۆ ئاشتی، زامنكەرێكى بنیاتنانی ئاشتییە لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی و نیشتمانییدا لە عێراق، لە ڕێگەی بەردەستكردنی ئەو ئامراز و تەكنیكاریانەی كە یامەتیدەریان دەبێت بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵگاكا و لایەنە پەیوەندارەكان و لەگەڵ دروستبوونی متمانەیی و شارەزایی پێویست."

بەرنامەی پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتی سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەردەوام دەبێت. و لە مانگی كانوونی دووەمی 2020 دا ڕاگەینراوە بە ئامانجی ئەوەی كەوا كۆمەڵگاكان بەهێزتربن و ئاشتی تێیاندا بەرقەراربێت و یەكریزی زیاتر لە نێو كۆمەڵگاكان دروست بێت لە هەموو ناوچەكانی عێراقدا.

بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:

مەریەم پینۆ، ڕاوێژكاری پڕۆژە لەبواری ڕاگەیاندن و داكۆكی |  9647901101982+