دەستپێشخەرییەکى نوێ لەلایەن ژاپۆنەوە پشتیوانى بەرنامەى ئاشتەوایى و یەکخستنەوەى کۆمەڵایەتى بەرنامەى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان دەکات لە عێراقدا

2021 April 9

بەغدا، عێراق، 9ى نیسان 2021 – بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق پێشوازى لە کۆمەکێکى حکومەتى ژاپۆن کرد بە بڕى 8.2 ملیۆن دۆلارى ئەمریکى (883,636,344 یەنى ژاپۆنى) بۆ پشتیوانیکردنى ئاشتەوایى و یەکخستنەوەى کۆمەڵایەتى لە عێراقدا بەجەختخستنە سەر ئەو خانەوادانەى گومانى پەیوەندییان لێ دەکرێت لەگەڵ داعشدا لە پارێزگاى ئەنباڕ و نەینەوا و سەڵاحەدیندا، و هەروەها ئەو کەس و لایەنانەى کە زیانیان پێگەیشتووە بەهۆى توندوتیژى ڕەگەزیی، و ئەو بارودۆخە ئابووریە سەختەى کە دووچارى هاتوون بەهۆى کاریگەریە نەرێنیەکانى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆناوە. 

ئەم دەستپێشخەرییە پشتیوانکارى پڕۆژەى ئاشتەوایى و یەکخستنەوەى کۆمەڵایەتى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت لە عێراقدا کە کار بۆ ئامادەسازى کۆمەڵگا و گەڕانەوە و یەکخستنەوەى ئەو خانەوادانە دەکات کە گومانى پەیوەندییان لێ دەکرێت لەگەل داعشدا، کە هەمیشە پەراوێزخراون و لەژێر مەترسیدان.  

پڕۆژەکە چەند قۆناغێک لەخۆ دەگرێت کە بریتین لە هەڵسەنگاندنى هەستیارى جەنگى ناوچەیى و ئاسانکارى دیالۆگ و پڕۆسەى نیوەندگیرى و ئاشتەوایى پەیوەندیدار بە جاڕنامە ئاشتەواییە نێوخۆییەکان و پشتیوانى یەکخستنەوەى ئابوورى کۆمەڵایەتى سەرانسەرى لە کۆمەڵگا گەڕاوەکاندا، لەگەڵ نۆژەنکردنەوەى نیشینگەکان و بەرنامەڕێژى بۆ تەندروستى دەروونى کۆمەڵایەتى و بژێوى ژیان. پڕۆژەکە دەستپێشخەر دەبێت بۆ ستراتیژیەتى چارەسەرى ڕیشەیى و کار بۆ هاوبەشى دەکات لەگەڵ هاوبەشەکانى حکومەتە نیشتیمانی و خۆجێییەکاندا، ئەمەش لە پێناو ئاسانکردنى گەڕانەوەى ئاوارە نێوخۆییەکان و کەمکردنەوەى کاریگەریە نەرێنیەکانى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەسەریان و لەسەر ئەو کۆمەڵگایانەى کە میوانداریان دەکات. 

زیاتر لە 3,300 خێزان، کە گومانى پەیوەندییان لێ دەکرێت لەگەڵ داعشدا، لە ڕێگەى ڕێکەوتننامەى ئاشتى کۆمەڵایەتییەوە لە چوارچێوەى ئەم پرۆژەیەدا تاکو ئیستا پشتیوانى کراون و 4,000 کەسى تر سوودمەندى ئەم کۆمەکە دەبێتت.  

نوێنەرى نیشتەجێە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، خاتو زێنە عەلى ئەحمەد، گوتى: "ئەوپەڕى سوپاسى خۆمان ئاراستەى یەکێک لە دێرینترین هاوبەشەکانمان دەکەین، کە حکومەتى ژاپۆنە، بۆ ئەم دەستپێشخەرییە گرینگەى. پشتیوانییەکەیان گرینگە بۆئەوەى بتوانین کەس لەبیر نەکەین. ئێمە جەختمان لەسەر دانانى چارەسەرى ڕیشەییە لەڕێگەى پشتوانیکردنى نەک تەنها ئاوارە نێوخۆیی و گەڕاوەکانەوە، بەڵکو لەهەمان کاتدا کۆمەڵگا لەخۆگرەکانیش. بەلەخۆگرتنى گشت پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانى عێراق، کار لەسەر برەودان دەکەین بە یەکێتى و ڕێگریکردن لە گەڕانەوەى تاکە دۆخ ناسکەکان بۆ ژێر زەبرى توندوتیژى و توندڕەوى."  

بەگوێرەى گوتەکانى بەڕێز کۆتارۆ سوزوکى، باڵوێزى ژاپۆن لە عێراق، "ژاپۆن زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلارى ئەمریکى وەکو کۆمەکى مرۆیی بۆ ئەو کەسانەى پێشکەش کردووە کە بەهۆى قەیرانەوە زیانیان پێکەیشتووە، و لە ساڵى 2014 ەوە. لەگەڵ ئەمەشدا، ژاپۆن بڕیارى داوە کە لەمیانى ئەم ساڵەدا، پاکێجێکى نوێ بۆ هاوکاریکردنى عێراق ببەخشێت، کە بڕەکەى دەگاتە نزیکەى 50 ملیۆن دۆلارى ئەمریکى، کە ئەم پرۆژەیە دەگرێتەوە کە لەلایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان جێبەجێکرێت. و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان هەروەکو هابەشێکى گوجاو بۆ ژاپۆن ئەژمار دەکرێت لە هەموو ناوچەکانى جیهاندا، و هەروەها لە هەریەک لە بوارەکانى هاوکارى مرۆیی و پەرپێداندا، و بەتایبەتى لە عێراقدا. حكومەتى ژاپۆن خوازیارە کە ئەم پڕۆژەیە هاوکار بێت بۆ خەڵکى بۆ ئەوەى بتوانن بە سەر ئاستەنگیە هاوبەش و ئاڵۆز و جۆراوجۆرەکاندا زاڵبن کە دوچاریان بۆتەوە، و ببێتە هۆى ئەوەى کەوا ڕێچکەیەک بەروە هێنانەدێ ئاشتەوایی و خۆشگوزەرانى و ئاشتی نیشان بدات. " 

پڕۆژەى ئاشتەوایى و یەکخستنەوەى کۆمەڵایەتى ڕێکارێکى دوولایەنەى ئاشتەوایى و یەکخستنەوەى نەتەوە یەکگرتووەکانە لە عێراق بۆ ئەو کەسانەى گومانى پەیوەندییان لێ دەکرێت لەگە ل داعشدا لە عێراق. ئەمەش بەشێکە لە بەرنامەیەکى پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى 5 ساڵەى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق کە لە مانگى کانوونى دووەمى 2020 دەستیپێکرد بەمەبەستى برەودان بە کۆمەڵگایەکى بەهێزتر و ئارام و یەکگرتووتر لە سەرانسەرى ناوچەکانى عێراقدا.  

بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:

مریەم پینۆ، ڕاوێژكاری پڕۆژە لەبواری ڕاگەیاندن و داكۆكی | 1982 110 790 964+