پشتیوانیکردنى دیدگاى ڕەگەزى لە بنیاتنانى ئاشتیدا: ڕێککەوتننامەیەکى نوێى لەیەکگەیشتن لە نێوان بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و ئەکادیمیاى فۆلک بێرنادێتى دا واژۆ کرا

2021 May 6

ئەندامانى کۆمەڵەى گەنجانى ئەنبار بۆ ئاشتى، بە پشتیوانى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا، ئامادەى بۆنەى ئاهەنگگێران بە ڕۆژى جیهانى ئافرەتان 2021 دەبن.

بەغدا، عێراق، 6 ى ئایارى 2021- ڕێککەوتننامەیەکى نوێى لەیەکگەیشتن واژۆ کرا لە نێوان بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و ئەکادیمیاى فۆلک بێرنادێتى دا، بەمەبەستى بەرەوپێشبردنى تواناکانى عێراق، بە جەختخستنە سەر ڕەچاوکردنی گشتاندنی ڕەگەزیی لە بوارى بنیاتنانى ئاشتیدا. ئەکادیمیاى فۆلک بێرنادێتى ئاژانسێکى حکومییە و لە ستۆکهۆڵمى پایتەختى سوید بەهۆى گرینگى پشتیوانیکردنى ئاشتى نێودەوڵەتى و ئەو هەوڵانەى پەیوەندییان بە ئاسایش و ئاشتییەوە هەیە دامەزراوە.

هاوبەشییە نوێیەکەى ئەکادیمیاى فۆلک بێرنادێتى و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، کە جەخت دەخاتە سەر بنیاتنانێکى کاریگەرانەى ئاشتى، مەبەستیەتى کە ئەجێنداى ژمارە 1,325 ى بڕیارى ئەنجومەنى ئاسایشى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆئافرەتان و ئاشتى و ئاسایشەوە لە بوارى یەکێتى کۆمەڵایەتى و برەودان بە پێکەوەژیانێکى ئاشتیانە بەرەوپێشەوە ببات. هەروەها، لەڕێگاى کارکردنەوە بۆ بەرەوپێشبردنى هەستیارى ڕەگەزى لەمیانى پڕۆسەکانى بنیاتنانى ئاشتى کۆمەڵایەتیدا، ئەم هاوبەشییە هاریکار دەبێت بۆ هاتنەدى ئامانجى ژمارە 5، بۆ یەکسانى ڕەگەزى، و ئامانجى ژمارە 16 بۆ ئاشتى و دادپەروەرى و دامەزراوەى بەهێز، ى ئامانجەکانى پەرەپێدانى بەردەوامى نەتەوە یەکگرتووەکان.

بەرنامەى یەکێتى کۆمەڵایەتى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق کار لەگەڵ بنیاتنەرانى نێوخۆیى ئاشتی و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگا و لێژنەکانى ئاشتى و دیالۆگى کۆمەڵگا دەکات کە ئەکادیمیاى فۆلک بێرنادێتى ڕاهێنانیان لەسەر هەستیارى ڕەگەزى لە پڕۆسەکانى دیالۆگدا بۆ دابین دەکات لە ژێر ڕێککەوتنێکى یەک ساڵیدا.

نوێنەرى نیشتەجێى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، خاتو زێنە علی احمد، گوتى: "ئەم هەماهەنگییە لەگەڵ ئەکادیمیاى فۆلک بێرنادێتى دا هەوڵەکانمان بۆ بنیاتنانێکى ئاشتى هەستیارى ڕەگەزى گشتگیر چڕتر دەکاتەوە لە عێراقدا لە ڕێگەى کارێکى بێ وچانەوە لەگەڵ ڕێکخراوە نێوخۆییەکان و دامەزراوەکانى ئاشتیدا. سوپاسى ئەکادیمیاى فۆلک بێرنادێتى دەکەین بۆ ئەم هاوبەشی و دەستپێشخەریان بۆ بەرەوپێشبردنى یەکسانى ڕەگەزى لەڕێگەى بەرنامەى یەکێتى کۆمەڵایەتییەکەى ئێمەوە لە عێراقدا. "

بەرێز تالیب سوبح، بەرێوبەرى ستراتیجیاى سویدى بۆ هەماهەنگى لە بوارى پەرەپێدان لەگەڵ عێراقدا، لە ئەکادیمیاى فۆلک بێرنادێتى، گوتى”:بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بە لایەنێکى کاریگەر و سەرەکى دادەنرێت، لە بوارى پتەوکردنى پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى و هێناندێى پێکەوەژیانى ئاشتیانە لە عێراقدا، و ئەم هەماهەنگییە دەبێتە هۆکارێک کە بەیەکەوە کاربکەین لەگەڵ لایەنە نێوخۆیی و کاریگەرەکان، لە پێناو پشتیوانیکردن لە یەکسانى ڕەگەزیی، کە ئەولەویاتەکان و بیروراکانى ئافەرتان و پیاوان بەشێوەکى ستراتیجى لە بەرچاو دەگرێت. "

بەرنامەى نەتەوە یەکگراتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق لە ساڵى 2020 دا بەرنامەیەکى 5 ساڵى بۆ یەکێتى کۆمەڵایەتى خستەگەڕ بەمەبەستى دەستەبەرکردنى کۆمەڵگایەکى بەهێز و ئاشتیخواز و یەکگرتووتر لە گشت ناوچەکانى عێراقدا خستەگەڕ.


بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:

مەریەم پینۆ، ڕاوێژكاری پڕۆژە لەبواری ڕاگەیاندن و داكۆكی |  9647901101982+