ڕێککەوتننامەیەک لە نێوان سندوقى حکومەتى عێراقى بۆ بنیاتنانەوەى ئەو ناوچانەى زەرەرمەندى کارە تیرۆریستییەکان بوون و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ئاوى خواردنەوەى پاک بۆ عێراقییەکان دابین دەکات

2021 May 10

بەغدا، 10 ئایار 2021- بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق هەستا بە واژۆکردنى ڕێککەوتننامەیەک لەگەڵ سندوقى حکومەتى عێراقى بۆ بنیاتنانەوەى ئەو ناوچانەى زەرەرمەندى کارە تیرۆریستییەکان بوون واژۆ کرد بەمەبەستى فەراهەمکردنى ئاوى پاکى خواردنەوە بۆ دانیشتوانى ئیسحاقى لە پارێزگاى سەڵاحەددین.

نزیکەى 1.25 ملیۆن دۆلار لە لایەن بانکى پەرەپێدانى ئیسلامییەوە بۆ سندوقى حکومەتى عێراقى بۆ بنیاتنانەوەى ئەو ناوچانەى زەرەرمەندى کارە تیرۆریستییەکان بوون دابین کراوە و لە نۆژەنکردنەوەى وێستگەى چارەسەرکردنى ئاوى یەسریب بەکاردێت لە پارێزگاى سەڵاحەددیندا کە بەهۆى ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ داعشدا وێران بووبوو.

ئەم ڕێککەوتنە لەڕێگەى دامەزراوى کۆمەککردن بۆ سەقامگیرى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکانەوە جێبەجێ دەکریت و پشتیوانى گەڕانەوەى ئاوارە نێوخۆییەکانى پێنج پارێزگا دەکات کە لەدەستى داعش ڕزگار کراون لە ڕێگەى دەستپێشخەرییەکانى سەقامگیرکردن و نۆژەنکردنەوەى ژێرخان و پشتیوانییەکانى بوارى بژێوى و پشتیوانییەکانى بوارى شارەوانى و چاڵاکییەکانى پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى.

خاتو زێنە عەلى ئەحمەد، نوێنەرى نیشتەجێى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق گوتى: “لەو کاتەوە لە ناوەڕاستى ساڵى 2015 وە کە دەستمان بە بەرنامەڕێژى سەقامگیرى کردووە، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بە شێوەیەکى بەردەوام کارى لەگەڵ سندوقى حکومەتى عێراقى بۆ بنیاتنانەوەى ئەو ناوچانەى زەرەرمەندى کارە تیرۆریستییەکان بوون کردووە لەسەر بنساتنانەوەى ئەو ناوچانەى بەهۆى داعشەوە وێران بوون. لەئەنجامى تەواوبوونى 3,000 پڕۆژە بۆ پشتیوانیکردنى 11 ملیۆن عێراقى، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بەردەوام دەبێت لە پڕکردنەوەى پێداویستییە گرینگەکانى سەقامگیرى لە کۆمەڵگا دۆخ ناسکەکاندا. ئەم ڕێککەوتننامە بەهادارەى ئیمڕۆ ڕێگە بەرەو هاوبەشى نێوان بەرنامەى نەتەوە یەرکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و سندوقى حکومەتى عێراقى بۆ بنیاتنانەوەى ئەو ناوچانەى زەرەرمەندى کارە تیرۆریستییەکان بوون خۆش دەکات و بەو هیوایەین نزیکتر لەیەکەوە کار بکەین بەمەبەستى بەرقەرارکردنى ئاشتى و سەقامگیرى لە عێراقدا.”

هەروەها بەڕێزیان گوتى: “هەروەها ئێمە پێشوازى لەو هەماهەنگییە نوێیەى بانکى ئیسلامى بۆ پەرەپ یدان دەکەین کە زۆر دەستکراوانە کۆمەکى پێشکەشکردووە و دەتوانێت ئاوى پاکى خواردنەوە بۆ 80,000 دانیشتوان دابین بکات.”

سەرۆکى سندوقى بنیاتنانەوەى ئەو ناوچانەى کەوتوونەتەنە بەر کاریگەرى چاڵاکییە تیرۆریستییەکانەوە، دکتۆر محەمەد هاشم ئەل عانى، گوتى “زۆر دڵخۆشین بە بەردەوامى پشتیوانى نێودەوڵەتى و هەرێمى بۆ عێراق لە بنیاتنانەوە و پشتیوانى کۆمەڵگاکانیدا.”

ڕێککەوتننامەى نێوان سندوقى بنیاتنانەوەى ئەو ناوچانەى کەوتوونەتەنە بەر کاریگەرى چاڵاکییە تیرۆریستییەکان و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بۆ دابینکردنى ئاوى خواردنەوەى پاک لە ناوچەى ئەل ئیشاقیدا بەهادار و گرینگە.”

هەروەها گوتى : “بەو بۆنەیەشەوە، ئێمە ئەوپەڕى ئامادەباشى خۆمان دەخەینە ڕوو بۆ هاریکارى و هەماهەنگى هاوبەشى پێشوەختە بۆ گشت ئەو لایەنانەى پلانیان داناوە و ئامادەن دەستپێشخەربن لە بوارى بنیاتنانەوەى عێراقدا و چاکبوونەوەى و بەرنامەکانى پەرەپێدانى شارەکانیدا. لێرەشەوە زۆر سوپاسى دەستپێشخەرییە دەستکراوەکەى بانکى ئیسلامى بۆ پەرەپێدان و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکا بۆ پەرەپێدان دەکەین.”

لەڕێگەى دامەزراوەى کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیرییەوە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان 200 پڕۆژەى ژێرخانى ئاوى لە ناوچە ڕزگارکراوەکانى ئەنباڕ و دیالە و کەرکوک و نەینەوا و سەڵاحەددیندا تەواو کردووە و ئاوى بۆ زیاتر لە 3.5 ملیۆن کەس لە دانیشتوان دابین کردووە. هەروەها 50 پڕۆژەى ئاوى تر بەڕێوەیە.

بۆ زانیارى زیاتر، تكایه‌ په‌وه‌ندى بكه‌ن به‌:

فاى داود، پسپۆڕى پەیوەندییەکان، (م): 009647801976460