پۆلیسیکردن لە خزمەتى دانیشتواندا: دەستپێشخەرییەکى نوێ بۆبەرەوپێشبردنى خزمەتگوزارییەکانى پۆلیسى نێوخۆیى لە عێراقدا

2021 June 21

بەغدا، 21ى حوزەیرانى 2021 – بنکەکانى پۆلیس لە عێراقدا زیاتر بەدەم هاوڵاتیانەوە دەچن و جەخت لەسەر خزمەتگوزارییەکان دەکەنەوە، ئەمەش لە سایەى دەستپێشخەریەکى نوێى، کە نێوان بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و وەزارەتى ناوخۆ ڕاگەینراوە، و ئەم دەستپێشخەریە بەشێوەیەکى دەستکراوە لەلایەن حکومەتەکانى کەنەدا و ئەڵمانیا و هۆڵەندا کۆمەک دەکرێت.

دەستپێشخەرى مۆدێلى نوێى بنکەى پۆلیس، مۆدێلێکى نوێى کارى پۆلیسى دروست دەکات کە دەبێتە هۆى زیادکردنى متمانەى نێوان هاوڵاتیان و پۆلیسى نێوخۆیى و خزمەتگوزارییەکى چوست بۆ بەدەمەوەهاتن و کاریگەر و متمانەپێکراوى پۆلیسى نێوخۆیى دووبارە دروست دەکاتەوە، بەشێوەیەک بۆ هەردوو ڕەگەزى پیاوان و ئافرەتان بەردەست بێت. ئەمەش پێشنیار و پێشینەکانى نەخشەڕێگاى خزمەتگوزارى پۆلیسى نێوخۆیى عێراق لەخۆ دەگرێت کە لە تشرینى دووەمى 2019 دا خرایە گەڕ و ئەو کاریگەرى و ئەنجامى هەڵسەنگاندنانەى کێشەکانى نێو سیستەمەکە لەخۆ دەگرێت.

ئەم نمونەیە جەختێکى زۆر دەخاتە سەر بەڕێوەبردنى بوارى تاوان و پەیوەندییەکانى نێوان پۆلیس و کۆمەڵگا و پۆلیسیکردن بە شێوەیەک بەدەم بوارى ڕەگەزەوە بچێت و لەگەڵیدا لێکۆڵینەوە لە بوون و ڕۆڵى ئافرەتانى پۆلیس لە عێراق و زیاتر فەراهەمبوونى نوسینگەکانى پۆلیسى نێوخۆیى بۆ ئافرەتان و کچان و لاوانى کەمە نەتەوایەتییەکان. دیزاینى ئەم مۆدێلەى بنکەى پۆلیس بە ڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتى ناوخۆ بەمەبەستى زانینى شێوازى پەسەندنى بنکەى پۆلیس لە عێراقدا داڕێژراوە. پێشنیارەکانى ئەم تاقیکردنەوەیە لە سەرانسەرى شەش بنکەى پۆلیس لەپارێزگاکانى ئەنباڕ و بەغدا و بەسڕە و نەینەوادا تاقی دەکرێنەوە.

ئەم دەستپێشخەرییە تەواوکارى زنجیرەیەک ڕاهێنانە کە بە پشتیوانى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە لە چەند سالى ڕابردوودا ئەنجام دراون، و لە نێویاندا باشترکردنى کاریگەرى پۆلیسى نێوخۆیى بۆ ئەو بەڕێوەبەرانەى پۆستەکانیان مامناوەندییە لە پۆلیسى نێوخۆیى عێراق و ڕاهێنانى سەرکردایەتى بنەڕەتى و لێکۆڵینەوەى تاوان لەخۆ دەگرێت.

لیوا عیماد محەمەد، جێگری وه زیری ناوخۆ بۆ کاروباری پۆلیس ده ڵێت:" پێشوازی لە دەستپێشخەرى مۆدێلى نوێى بنکەى پۆلیس دەکەم کە بەشێوەیەکى ئەزموونییە، و بە هاوبەشی نێوان بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و وەزارەتی ناوخۆ جێبەجێ کراوە. ئەم دەستپێشخەرییە پێویستە بۆ بەهێزکردنی پۆلیسى ناوخۆ، لە عێراقی پاش داعش. مۆدێلى نوێى بنکەى پۆلیس تەواوکەری ئەو پشتیوانییە بەردەوامەیە کە پێشتر بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بۆ بەهێزکردنی پۆلیسی ناخۆیى عێراق دابینی کردووە، کە ڕاهێنانی تایبەتمەند، وپەرەپێدانی نەخشەڕێگای خزمەتگوزاریی پۆلیسی ناخۆ و ڕێکاری لێکۆڵینەوەی تاونکاریى بەشێوەى ستاندەرد لەخۆگرتبوو. ئەم دەستپێشخەرییە نیشانەیەکى ترە لە هاوبەشی بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و وەزارەتی ناوخۆ، بەمەبەستى باشترکردن و پتەوکردنى خزمەتگوزاری پۆلیسی ناوخۆ بۆ کۆمەڵگە ناوخۆییەکان. ئەمەش بۆ سەقامگیری و گەشەسەندنی درێژخایەنی عێراق پێویستە."

خاتو زێنە عەلى ئەحمەد، نوێنەرى نیشتەجێى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، گوتى: "لەکاتێگدا عیراق خەریکى ساڕێژبوونەوەیە پاش جەنگى داعش، ئێستا کاتى جێبەجێکردنى ڕێکارێکى تازەى پۆلیسى نیوخۆییە کە زیاتر بەدەم هاونیشتیمانیانەوە دەچێت و جەخت لەسەر خزمەتکردن دەکاتەوە و چارەسەر بۆ کێشەکانى ئافرەتان و کچان دەدۆزێتەوە لە نێو خزمەتگوزارییەکانى پۆلیسدا، و لەنێو خودى کۆمەڵگاکاندا."

"بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پابەندە بە کارکردن لەگەڵ وەزارەتى ناوخۆدا بەمەبەستى جێبەجێکردنى ئەو یاداشتانەى لە چوارچێوەى ئەم تاقیکردنەوەیەدا هاتوونەتە بەر دید- وەک زیادکردنى ژمارەى ئەفسەرانى پۆلیسى ئافرەت و باشترکردنى بەردەستبونیان بۆ ئافرەتانى دۆخناسک- بەزوترین کات."

دەستپێشخەرى مۆدێلى بنکەى پۆلیسى نموونەیى لەلایەن حکومەتى کەنەدا و ئەڵمانیا و هۆڵەنداوە پشتیوانى کراوە.

پەڕاوى بەردەست:  

کورتەى: بنکەى پۆلیسى نموونەیى تاقیکراوە

کورتەى سیاسەتى کار: هەڵسەنگاندنى ڕەگەزى، بنکەى پۆلیسى نموونەیى تاقیکراوە

بۆ پەیوەندیکردن بە بەشى میدیاوە

فاى داود، ڕاوێژکارى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، 9647801976460+