هاریکاریکردن بۆ گەڕانەوەى زیاترى ئاوارەکان پێشینەیەکى سەرەکییە بۆ دانیمارک لەڕێگەى بەخششێکەوە بەبڕى 50 ملیۆن کڕۆنى دانیمارکى

2021 June 13

بەغدا، یەکشەممە، 13 ى حوزەیرانى 2021: بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆپەرەپێدان لە عێراق پێشوازى لە کۆمەکێکى تر بە بڕى 50.3 ملیۆن کرۆنى دانیمارکى کرد (8 ملیۆن دۆلارى ئەمریکى) لەلایەن حکومەتى دانیمارکەوە بۆ دامەزراوە گەورەکەى کۆمەککردن بۆ سەقامگیرى. ئەم کۆمەکە ئاسانکار دەبێت لە گەڕانەوەیەکى سەلامەتى ئاوارەکان بۆ زێدى خۆیان لەو شوێنانەدا کە لە دەستى داعش ڕزگار کراون لە عێراقدا لەڕێگەى نۆژەنکردنەوەى ژێرخان و ڕەخساندنى بژێوى و بنیاتنانى پێکەوەهەڵکردنى کۆمەڵایەتى.

بەم کۆمەکە، بڕى وەبەرهێنانى دانیمارک لە دامەزراوەى کۆمەککردن بۆ سەقامگیرى گەیشتە 53.9 ملیۆن دۆلارى ئەمریکى لە ساڵى 2015 وە. تاکو ئێستا، دامەزراوەى کۆمەککردن بۆ سەقامگیرى زیاتر لە 2,831 پڕۆژەى تەواو کردووە لەو ناوچانەدا کە لە دەستى داعش دەرهێنراون. بەمەش سوود بە 13 ملیۆن عێراقى گەیەنراوە لەڕێگەى باشترکردنى خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و پەروەردە و تەندروستى و ژێرخان. هەروەها هاریکارى زیاتر لە 4.8 ملیۆن ئاوارەى نێوخۆیى کردووە بۆەئەوەى بگەڕێنەوە سەر زێدى خۆیان.

وەزیرى دەرەوەى دانیمارک، بەڕێز جۆزێف کۆفۆد، جەختى خستە سەر بەردەوامى پابەندبوونى دانیمارک لە هاوکاریکردن بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشە و ئاستەنگانەى ڕووبەڕووى عێراق دەبنەوە : “کارەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراقدا زۆر گرینگن بۆ بەرقەراربوونى سەقامگیرى و خۆشگوزەرانى درێژخایەن بۆ عێراق و گەلەگەى- کە لەم چەند ساڵەى دواییدا توشى سەختییەکى زۆر بوونەتەوە. بەدڵنیاییەوە عێراقێکى سەقامگیر و دیموکراسى کلیلى دەستەبەرکردنى سەقامگیرى و پارێزراوییە لە ناوچەکەدا، و بەهەمان شێوە لە دانیمارک و ئەوروپاشدا. لەبەر ئەمەش کە من دڵخۆشم بە ڕاگەیاندنى کۆمەکێکى تر بەبڕى نزیکەى 8 ملیۆن دۆلارى ئەمریکى بۆ سندوقى سەقامگیرکردنى نەتەوە یەکگرتووەکان.”

 خاتو زێنە عەلى ئەحمەد، نوێنەرى نیشتەجێى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپیدان لە عێراق، گوتى: “لەڕێگەى هاوکارى دەستکراوەوە لەلایەن هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمانەوە وەک دانیمارک، ئەو خزمەتگوزارییە گرنگانەى بەهۆى جەنگەوە تێکچووبوون چاککرانەوە و دووبارە سەرچاوەى بژێوى ژیان ڕەخساوەتەوە و هەوڵەکانى بەرقەراربوونى ئاشتەوایى زیاتر بوون.

ئێمە سوپاسگوزارى ئەم دەستپێشخەرییە نوێیەى دانیمارکین، کە هاوکارى خەڵکى عێراق دەکات بۆ ئەوەى دووبارە ژیانیان ڕێک بخەنەوە و داهاتوویەکى باشتر بنیات بنێن. ئێستا کاتى ئەوە هاتووە برەو بە هەوڵەکانمان بۆ سەقامگیرکردن بدەین لەکاتێکدا 1.2 ملیۆن کەس تاکو ئێستا لە ئاوارەییدا ماون و پێویستیان بە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان هەیە. کۆمەکەکە دۆخناسکترین کۆمەلگاکان دەخاتە پێشینەى کاریەوە بەمەبەستى زیادکردنى گەڕانەوە و بۆ ئەو ئوێنانەش کە ئەستەمترینن بۆ گەڕانەوەى دانیشتوان بۆیان و سوپاسى پابەندبوونى بەردەوامى حکومەتى دانیمارک دەکەم بۆ ئەم دۆزە.”

لە کانونى دووەمى 2020 دا، ماوەى کارەکانى دامەزراوەى کۆمەککردن بۆ سەقامگیرى تاکو ساڵى 2023 درێژ کرایەوە بە جەختێکى زیار بۆسەر کەرتە بەرهەمهێنەرەکانى وەک کشتوکاڵ و برەودان بە بژێوى بەردەوامى ژیان و هەستیارى جەنگ و یەکسانى ڕەگەزى لە گشت کەرتەکانى کاردا.

بۆ پەیوەندیکردن بە بەشى میدیاوە:

میرینالینى سانتانام، پسپۆڕى پەیوەندییەکان، 9647901931308+