ئاهەنگى دانانى بەردى بناغەى ژێرخانى مادى میسانى جوان

2021 August 26

ئامادبوونى پارێزگاری میسان لە بۆنەى پێشبڕکێیەکەدا. وێنە: بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

میسان، 25ى ئابى 2021: بە کۆمەکى یەکێتى ئەوروپا و بە هاوبەشى لەگەڵ بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، “میسانى جوان” کار بۆ باشترکردنى پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییە نێوخۆییەکان دەکات و بەیەکەوە شانبەشانى کۆمەڵگا و دەسەڵاتە نیوخۆییەکان کار دەکات.

ئێمڕۆ ئاهەنگێک بەبۆنەى سەرەتاى شوێنى تازەى بنیاتنان لەژێر چاودێرى پارێزگاى میساندا سازکرا. پڕۆژەکەش کار بۆ بەرەوپێشبردنى ژیاندنەوەى شارستانى لەریگەى بەکارهێنانى سەرچاوەى وزەى نوێبووەوە.

ئەم پڕۆژەیە بە هاوبەشى نێوان پاریزگاى میسان و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و ڕێکخراوى ئۆکسفام لە عێراق جێبەجێ دەکرێت و ئەمەش لەچوارچێوەى بەرنامەى پشتیوانیکردنى چاکبوونەوە و سەقامگیرى عێراق لەریگەى پەرەسەندنى نیوخۆییەوە ئەنجام دەدرێت کە لە لایەن یەکێتى ئەوروپاوە کۆمەک دەکرێت.دەستنیشانکردنى شوێنى پڕۆژەکە دواى زنجیرەیەک گفتوگۆ لە نێوان خاوەن بەرژەوەندییەکان و کۆمەڵگا و دامەزراوە نێوخۆییەکان هات و لەگەڵیدا هەڵسەنگاندنى سەرتاسەرى ئەنجام دراوە و پێشینە گرینگەکانى پاریزگاى میسانى تیادا دیارى کراوە.

پارێزگارى میسان، بەڕێز عەلى داوى، گوتى:"ئەم پڕۆژەیە بە پشتبەستن بە ستراتیژیەت و پلانى ساڵانەى پارێزگاى میسان پێشنیار کراوە و لەلایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپیدان و ڕێکخراوى ئۆکسفامەوە جێبەجێ دەکرێت بەمەبەستى بەرەوپێشبردنى دووبارە شیاندنەوەى کەرتە گرینگەکانى بوارى خزمەتگوزارى گەشتیارى و کاتبەسەربردن لە عەماڕەدا. ئەمە یەکەمین هەنگاوى پڕۆژەى میسانى جوان دەبێت و پەل دەکێشێت بۆ شوێنەکانى تریش لە پارێزگاکەدا. ئەم پڕۆژەیەش وەک تەکیدکردنەوە دێت لەسەرگرینگى هاوبەشى نێوان پاریزگاى میسان و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و بە هەماهەنگى لەگەڵ ڕێکخراوە نێوخۆییەکان و دانیشتوان و کۆمەڵگادا."

هەروەها نوێنەرى نیشتەجێى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، خاتو زێنە عەلى ئەحمەد، گوتى: "ئیمڕۆ وەک سەرەتایەکى کارەکانى بنیاتدانەوە سەرەکییەکەیە بۆ پشتیوانیکردنى پلانە نێوخۆییەکانى پاریزگاى میسان، بە دەستپێک لە ڕێگاى نزیک لە پەرستگاى سائیبەى مەندائییەوە. وەک بەشێک لە کارى جوانکردنى میسان، ئەمە دەبێتە بەرەوپێشبردنى ژینگەى گەشتیارى و هاریکارى کۆمەڵگا نێوخۆییەکان دەدات لە ڕێگەى ڕەخساندنى هەلى کارەوە لەو دامەزراوانەى پڕۆژەکە پشتیوانییان دەکات، لەگەڵ سەرنج خستنەسەر لاوان و ئافرەتان. دەمانەوێت لێرەوە سوپاسى یەکێتى ئەوروپا بکەین بۆ ئەو هاوبەشییەیان لە برەودان بە پەرەسەندنى نێوخۆیى لە پاریزگاى میساندا."

لەلایەن خۆیەوە سەرۆکى شاندى هاریکارى یەکیتى ئەوروپا لە عێراق، خاتو باڕباڕا ئێگەر، گوتى:"ئەم بۆنەیەى ئیمڕۆ نیشانەیەکى دیارى پشتیوانى یەکێتى ئەوروپایە بۆ پارێزگاى میسان. خاوەندارێتى نێوخۆیى بۆ ئەم کارە گرینگییەکى بێپایانى هەیە و ئێمەش ئەم هەماهەنگییە پتەوە بەرز دەنرخێنین و چاوەڕێى ئەنجامێکى خێرا دەکەین بۆ خزمەتکردنى دانیشتوانى میسان."

بەڕێوەبەرى ڕاوێژکارى ئۆکسفام لە عێراق، ماتیو هامسلی، گوتى: "ئێمە بەختمان هەیە کە دانیشتوانى میسان متمانەیان پێمان هەیە لەم ئەزموونەدا و پشتیوانیمان دەکەن، سەرەڕاى ئەوەى زۆرێک لە دانیشتوانەکە تیایدا بەشدارن و تیایاندا هەیە سوودمەندى ئەم دەرفەتى کارانەن کە پڕۆژەکە دەیڕەخسێنێت. ئێمەش دڵنیایی دەدەین لەوەى کە ئافرەتان و لاوان سوودى تەواو لەم پرۆژەیە وەربگرن.

شەرەفمەندین بەکارکردن بەیەکەوە لەگەل نوسینگەى پارێزگارى میسان و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپیدان لە عێراق لەسەر ئەم پڕۆژەیە و چاوەڕوانین سوودى ئەم پڕۆژەیەش بگات بە دانیشتوانى میسانلە داهاتوودا."

پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە بنیاتنانەوەى ڕیگاکان سوودى ڕاستەوخۆیان بۆ دانیشتوانى ناوچەکە و سەردانیکەرانى دەبێت و لەگەڵیدا 400 کوڕ و کچى لاو لەمیانى ڕاهێنانەکان لەسەر بەڕێوەبردنى کۆمپانیا بچوک و مامناوەندەکاندا سوودمەند دەبن. ئەمەش کرێکارى خاوەن ئەزموون و بێ ئەزموون دەگرێتەوە کە کار لەم بنیاتنانەوەیەدا لەگەڵ کۆمپانیا بچوک و مامناوەندە سوودمەندبووى گوژمەش.