وەزیری کۆچ و کۆچبەران و نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق واژۆیان کرد لەسەر یاداشتنامەیەکی لێكتێگەیشتن لەسەر یەکخستنەوەی کۆمەڵگە لە کۆنفرانسی ئەنباری نێوان ئاینیەکان

2021 September 8

هەولێر،8 ی ئەیلولی 2021- بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانى عێراق ئەمڕۆ واژۆیان کرد لەسەر یاداشتنامەی لێکتێگەشتن کە هاوبەشێتی نێوان ئەم دوو لایەنە بەهێزتر دەکات و پشتیوانی دەکات لە گەڕانەوە و یەکخستنەوەی ئاوارەکانی ناو عێراق. ئەم ڕێکەوتنامە سێ ساڵەییە جەختی کردەوە سەر هاوکاریی نێوان لایەنەکان بەو پشتیوانیەشی هەیە بۆ بەرنامەکان و دابینکردنی ڕاوێژ و زانیاری تەکنیکی، هاوتا لەگەڵ پلان و سیاسەتە نیشتیمانیەکان بۆ پشتیوانیکردن لە یەکخستنەوەی ئاوارەکان و ژینگەیەکی لەبار بۆ سەقامگیریی عێراق.

ئەم ڕێکەوتنامەیە لە کۆنفراسی هەولێر واژۆکرا کە 84 ڕابەری ئاینیی پارێزگای ئەنباری لێبوو لەلایەن وەزیری کۆچ و کۆچبەران و سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگای ئەنبارەوە سازکرابوو. ئەم کۆنفرانسە دوو ڕۆژی خایاند و سێهەم کۆنفرانسە کە سازکراوە بۆ ڕابەرانی ئاینیی پارێزگا ئازادکراوەکان لە دەستی داعش، بە ئامانجی دروستکردنی سەکۆیەکی گفتوگۆی نێوان باوەڕەکان و بنیادنانی توانستی ڕابەرە ئاینیەکان بۆ باشترکردنی ڕۆڵەکانیان لە هاندانی پێکەوەژیانی کۆمەڵگە و برەودان بە پرۆسەی گەڕانەوە و یەکخستنەوەی ئاوارەکانی ناوخۆ، بە هاوبەشتی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ناوخۆ و نیشتیمانیدا.

نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، زێنە عەلی ئەحمەد جەختی کردەوە و وتی "ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە واژۆکردن لەسەر ئەم یاداشتنامەی لێکتێگەشتنە لەگەڵ وەزارەتی کۆچ و ئاوارەکاندا، کە هاوبەشییەكە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی هەوڵەکانمان بۆ گەڕانەوە و یەکخستنەوەی زۆرینەی ئاوارەکان و کەسانی دۆخناسكی عێراقی بۆ ناو کۆمەڵگەکانیان. کۆنفرانسەکەی ئەمڕۆمان بەشێکە لەم هەوڵانە، کە پشتیوانی کراوە لەلایەن حکومەتی دانیمارک و ئەڵمانیاوە بە ئامانجی لێك نزیککردنەوەی ڕابەرنی ئاینیی باوەڕە جیاوازەکان بۆ هاندانی پێکەوە بڵاوکردنەوەی پەیامەکانی ئاشتی و پشتیوانیکردنی کەسانی گەڕاوە و یەکخستنەوەیەکی بەردەوامیپێدراو."

وەزارەتی کۆچ و ئاوارەکان، بەڕێز خاتوو ئیڤان فائق جەبروو، گوتى:" هەماهەنگی نێوان وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانى حکومەتی عێراقى فیدراڵ و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان کارێکی گرنگە کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر سەرخستنی ئاشتی کۆمەڵگا و پێکەوەژیانی ئاشتییانە هەیە و چاوەڕێی بەردەوامیدانى هەماهەنگى نێوان وەزارەتی کۆچ و كۆچبەران و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان دەکەین."

جێگری سکرتێری گشتیی سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێز جاسم ئەلحەلبوسی، جەختی کردەوە و گوتى " لە ڕێگەی ئەم هاوبەشییەى نێوان بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و سکرتارییەتی گشتى ئەنجومەنى وەزیران بەردەوام دەبین لە کارەکانمان بۆ برەودان بە ئاشتی و ئاسایش لە ناو کۆمەڵگاکانی عێراقدا."

وهەروەها پارێزگاری ئەنبار، بەڕێز عەلی فەرحان گوتى " ئەم دیدارە دەرفەتێکی گرنگ بۆ ئەوەى گوێبیستى گوتەکانى سەرکردە ئاینییەکانی ئەنبار بين، سەرنجمان ئەوەیە کە ئەم پلاتفۆرمەی گفتوگۆ بەکار بهێنین بۆ جێبەجێکردنی پلانێک کە بەرەنگاری بیروبۆچوونە توندڕەوەکان بێت و هانی گوتاری ئایینی میانڕەو بدات."

لە ساڵی 2020 دا، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراقدا بەرنامەیەکی پێنج ساڵەی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی بەگەڕخست بۆ برەودان بە کۆمەڵگەیەکی بەهێزتر و ئارامتر و لەخۆگرتر لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا.

بۆ پەیوەندیکردن بە بەشى میدیاوە:

مەریەم پینۆ، ڕاوێژكاری پڕۆژە لەبواری ڕاگەیاندن و داكۆكی، 9647901101982+