بەرنامەیەکی ڕاهێنانەکی نوێ یارمەتی ڕێکخراوە ناحکومییە ناوخۆییەکان دەدات بۆ نەهیشتنى توندوتیژى و توندڕوەی لە عێراقدا

2021 October 20

هەولێر، 4ی تشرینى دووەم 2021- بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا، بە هەماهەنگى لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوە ناحکومیەکان لە سکرتاریەتی گشتی لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیدا، بەرنامەی بنیادنانی توانستی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بەگەڕ خست، بە بەشداری 60 ڕێکخراوی ناوخۆیی بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانی بۆیان لە دیزاینکردن و جێبەجێکردنی بەرنامە و دەستپێشخەرى پێویست بۆ ڕێگریکردن لە توندڕەوی و توندوتیژ لە عێراقدا.

بەرنامەکە بە زنجیرەیەک وۆرکشۆپ دەستی پێکرد لە نێوان 13 تا 18 ی تشرینی یەکەمی 2021 دا، بە بە ئامانجگرتنی بەشداربووان لە هەموو پارێزگاکانی عێراقەوە: ئەنبار، بەغداد، بەسڕە، زیقاڕ، دیوانیە، دیالە، کەربەلا، کەرکوک، میسان، موسەنا، نەجەف، نەینەوا، سەلاحەدین و واسیت. بەرنامەکە دانیشتنی تایبەت لەخۆ دەگرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بۆچوونەکان لەسەر هۆکارەکانی توندڕەوی لاوان و توندوتیژى بەشێوەیەکى دیجیتاڵی و بەهێزکردنی یەکسانی لە نێوان هەردوو رەگەز و بەهێزکردنی ژنان و دەستپێشخەری ئاینەکان و گوتاری ڕقئامێز لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. هەروەها شیکارکردنی هۆکارەکانی ململانێ توندوتیژەکان.

ئەم زنجیرە وۆرکشۆپە بەشێکە لەو کارەی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان دەیکات بۆ یارمەتیدانی حکومەتی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەى توندڕەوی و توندوتیژ لەڕێی بەرنامەیەکی پڕاوپڕەوە کە جەخت دەخاتەوە سەر کۆمەڵگای مەدەنی وەک لایەنێکی گرینگ لە بەدیهێنانی سەقامگیری و پێکەوەژیانی ئاشتیانەدا.

خاتوو زینە عەلی ئەحمەد، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، گوتی "پشتیوانیکردنی ڕێگریکردن لە توندڕەوی کاری لە پێشینە و سەرەکی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ پەرەپێدان بۆ بەهێزکردنی ژیانی کۆمەڵایەتی لەپێناو ئاشتەوایی و چاکبوونەوە لە عێراقدا. هەروەها بەشداریکردنمان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوە ناحکومییەکاندا پشتیوانی لایەنی کۆمەڵایەتی دەکات بۆ چارەسەرکردنی هۆکارە ڕیشەییەکانى توندڕەوی و توندوتیژى و بڵاوکردنەوەی بیرۆکەی لێخۆشبوون لە عێراقدا. "

هەروەها بەڕێز ئەشرەف ئەلدەهان بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوە ناحکومیەکان لە سکرتاریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران، گوتی "پێویستییەکى زۆر بە هەوڵێکی هاوبەش هەیە لەنێوان هاوبەشە نیشتیمانی و نێودەوڵەتییەکاندا بۆ کارکردن لەسەر ڕێگریکردن لە توندڕەوی و توندوتیژییەوە لەڕێی بەرنامەیەکی گشتگیرەوە بۆ کۆمەڵگای مەدەنی بۆ بەهێزکردنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی و چارەسەرکردنی هۆکارە ڕیشەییەکانی توندڕەوی. ئێمە بەپەرۆشین بۆ بەردەوامبوونی کارەکانمان بەیەکەوە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و بوژانەوە لە عێراقدا."

لە ساڵی 2020 دا، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بەرنامەیەکی پێنج ساڵى بەگەڕخست بۆ پشتیوانیکردنى پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی لەپێناو کۆمەڵگەی سەلامەت و زیاتر پێکەوەژیاو لە هەموو پارێزگاکانی عێراقدا، ئەمەش بە پشتیوانی لەلایەن حکومەتی دانیمارک و ئەڵمانیا و یابان و هۆڵەنداوە هاتە دى.

بۆ پەیوەندیکردن بە بەشى میدیاوە:

مەریەم پینۆ، ڕاوێژكاری پڕۆژە لەبواری ڕاگەیاندن و داكۆكی، 9647901101982+