پڕۆژەکانی ژێرخان بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی-ئابوری لە عێراقدا بەهۆی نوێبوونەوەی هاوبەشى نێوان بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و دەزگای یابان بۆ هاریكاری نێودەوڵەتیوە خێراتربوو

2021 December 8

بەغدا، 8 ی  كانوونى یەكەمى 2021- بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و دەزگای یابان بۆ هاریكاری نێودەوڵەتی ڕێکەوتننامەی نوێکردنەوەی هاوبەشییان واژۆ کرد بەمەبەستى چاودێریکردن و پشتیوانیکردنی خێرابوونی جێبەجێکردنی پرۆژەکانی ژێرخانی کۆمەڵایەتی-ئابوری لە عێراقدا. پڕۆژەکان لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بە هاریکاری قەرز لەلایەن دەزگای یابان بۆ هاریكاری نێودەوڵەتییەوە جێبەجێ دەکرێن بە ئامانجی باشترکردنی چاکبوونەوەی ئابوری و دۆخى گوزەران لە کۆمەڵگا عێراقییەکاندا.

نوینەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا، زێنە عەلی ئەحمەد، گوتی: "ئەم یازدەهەمین نوێکردنەوەیەی ڕێکەوتننامەی هاوبەشی نێوان دەزگای یابان بۆ هاریكاری نێودەوڵەتی و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان نیشاندەری هاوبەشییەکى بەهێز و پابەندبوونێکى پتەوى خەلک و حکومەتى یابانە. دەزگای یابان بۆ هاریكاری نێودەوڵەتی و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پێکەوە کار بۆ پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق دەکەن لە بەدەستهێنان و دانانی بناغەی گەشەکردن لە کەرتە سەرەکیەکانی خزمەتگوزاریدا بە جەختخستنە سەر ژێرخانەکانی کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆ و نەوت و گواستنەوە و تەندروستی."

نوێنەری باڵای دەزگای یابان بۆ هاریكاری نێودەوڵەتی، کی تۆیاما،گوتی: "لە ساڵی 2009 وە، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان هاوبەشێکی سەرەکی دەزگای یابان بۆ هاریكاری نێودەوڵەتی بووە لە عێراقدا. دەزگای یابان بۆ هاریكاری نێودەوڵەتی و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پێکەوە پشتیوانییان کردووە بۆ باشترکردنی توانستی بەڕێوەبردنی پڕۆژە بۆ هاوبەشە عێراقیەکانمان بۆ زاڵبوون بەسەر چەندان ئاستەنگ لەڕێی لەنزیکەوە چاودێریکردن و چەندان ڕاهێنانی جیاوازەوە. ئێمە بەپەرۆشەوە چاوەڕێی ئەوە دەکەین هاوبەشییەکەمان ببێتە خێراترکردنی جێبەجێکردنی پرۆژەی حکومەتی عێراق لە چوارچێوەى پشتیوانییە هەمەلایەنەکەمان لە یازدەهەمین ڕێکەوتننامەدا."

سەرباری ئاستەنگەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، دوو پرۆژەی قەرزی سەرەکی پەرەپێدانی فەرمی لە کەرتەکانی کارەبا و بەرهەمهێنانی پەیندا بە پشتیوانیی دەزگای یابان بۆ هاریكاری نێودەوڵەتی لە نیوەی یەکەمی 2021 دا تەواوبوون کە 330 مێگاوات کارەباى بۆ وێستگەی وزەی گەرمی ئەلموسەییەب زیاد کرد لە پارێزگای بابل بۆ سەر تۆڕی نیشتیمانی و زیادکردنی بەرهەمی ساڵانە بۆ 300,000 تەن لە پەینی یۆریا لەڕێگەى شیاندنەوەی یەك هێلی بەرهەمهێنان لە دوو هێلە بەرهەمهێنانەکەی پێشوو کە 180,000 تەنی بەرهەم دەهێنا لە کۆمپانیای ساوت فێرتەلایزەر لە خۆر ئەلزوبەیر لە پارێزگای بەسرە کە بڕی سەدا پەنجای داواکاری بازاری ناوخۆی لە پەیینی یۆریا پڕ دەکاتەوە.

لەڕێی واژۆکردنی ئەم ڕێکەوتننامەیەوە، حکومەتی عێراق و دەزگای یابان بۆ هاریكاری نێودەوڵەتی و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پابەندوونیان دووپات کردەوە بۆ باشترکردنی دۆخی ژێرخانی نیشتیمانی و خزمەتگوزارییە گشتییەکان و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و بەرەوپێشبردنی عێراق و ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوامی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان.

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە بە:

موحەمەد ئەلبەهبەهانی، ڕاوێژكاری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان