هەولێر، 19ی کانوونی دووەمی 2022- بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا بڕى 1 ملیۆن زلۆتی پۆلەندی (نزیکەی 244 هەزار دۆلاری ئەمریکی) وەکو بەشداریکردنی حکومەتی پۆلەندا بۆ دەزگای کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیری،کە بەرنامەیەکی گەورەی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانە، پێگەیشت. ئەم پشتیوانییە گرینگە جەخت دەخاتە سەر سەقامگیرکردنی پێنج پارێزگای ئازادکراو لە دەستى داعش بۆ ئاسانکاری گەڕانەوەی سەلامەت و شکۆمەندانەی ئاوارە عێراقییەکان و دانانی بناغە بۆ چاککردنەوە و زامنکردنی کۆمەڵگاکان لە سەرهەڵدانەوەی توندڕەوی توندوتیژ.

ئەم بەخشینە بۆ ئەم دامەزراوەیە کۆی بەخشینەکانی پۆڵەندا دەگەیەنێتە زیاتر لە 2.7 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، لە دامەزراندنی دامەزراوەکەوە لە 2015 دا.

نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا، زێنە عەلی ئەحمەد، گوتى: "ئەم مانگە دەبێتە چوار ساڵ کە عێراق بە فەرمی لە دەستی داعش ئازاد کراوە. بەڵام هێشتا زیاتر لە  1ملیۆن عێراقی ئاوارن. پشتیوانییەکەمان بۆ دەسەڵاتداران و هاوڵاتیانی مەدەنی عێراقی بۆ پڕکردنەوەی پێویستیەکانی ئاوارە نێوخۆییەکان لە گەڕانەوەیاندا بۆ شوێنەکانی خۆیان زۆر گرینگە."

هەروەها گوتیشى "ئێمە زۆر سوپاسگوزاری پۆلەنداین بۆ ئەم بەخشینە گرینگە و پشتیوانییە بەردەوامەکەی بۆ سەقامگیری لە عێراقدا."

باڵیۆز مارسین کوبەیک، بالیۆزی تایبەت و نوێنەری کۆماری پۆڵەندا لە کۆماری عێراق، گوتى: "کۆماری پۆڵەندا پابەندە بە پرۆسەی گێڕاندنەوەی سەقامگیری و ئاشتی و خۆشگوزەرانی لە کۆماری عێراقدا. پابەندبوونەکەمان بەخشینی پارەش لەخۆ دەگرێت بۆ ئەو بەرنامانەی لەلایەن دامەزراوەکانی یەکێتی ئەوروپاوە جێبەجێ دەکرێن، هەروەها بەخشینی راستەوخۆش بۆ هاریکاری ڕێکخراوەکان لە پۆڵەنداوە بۆ وڵاتانی تری یەکێتی ئەوروپا کە بەرنامەکانیان لە عێراقدا جێبەجێ دەکەن، هەروەها پڕۆژەی تریش کە ڕاستەوخۆ لەلایەن نێردەی دیبلۆماسی پۆڵەندییەوە لە عێراقدا جێبەجێ دەکرێن. بەخشینەکە لە چوارچێوەی هاوبەشى لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا لە بواری چالاکیەکانی پۆلەندا لە کۆماری عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە."

لەسەر بنەماى ئەولەویەتەکانی سەقامگیری کە لەلایەن هاوتا نیشتیمانیەکانەوە دەستنیشانکراوە ، دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیری بە خێرایی ژێرخانی گشتی گرنگی خستووەتەوە کار و دەرفەتی کاری ماوە کورتی دابین کردووە و ئابوری و گوزەرانی ناوخۆیی باشتر کردووە و پشتیوانی توانست دەکات و ئاشتکردنەوەی ئاشتیانەی کۆمەڵگا ئازادکراوەکان لە داعش ئاسان دەکات.

بە پشتیوانی لەلایەن 30 هاوبەشەوە، بە پۆڵەنداشەوە، ئەم دامەزراوەیە زیاتر لە 3000 پرۆژەی سەقامگیرکردنەوەی لە ئەنبار و دیالە و کەرکوک و سەڵاحەدیندا جێبەجێ کردووە کە سودی بە نزیکەی 6.6 ملیۆن کەس گەیاندووە.

 

بۆ پەیوەندیکردن بە بەشى میدیاوە:

میرینالینى سانتانام، پسپۆڕى پەیوەندییەکان، 9647901931308+

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشينى ئیسواتینی شانشینى عەرەبستانى سعودی شمالي ماسەدەونيە

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن