ڕابەرانی پێکەوە ژیانی كۆمەڵایەتی

وێنە: بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق / 2019.

ئایا دەتەوێت ببیتە ڕابەر بۆ ئاشتی؟

ئایا تۆ:

  • لە کۆمەلگە و ناوچەکەدا باش و زۆر ناسراویت
  • لێزانیت لە کۆکردنەوەی خەڵكی ی پێک بەستنیان
  • شەیدای پەیوەندی كردنیت لەگەڵ خەڵكی
  • بەجۆشیت بۆ بڵاوکردنەوەی ئاشتی و هۆشیاری

بەرنامەی پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بەدوای 30 ڕابەری پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتیدا دەگەڕێت لە عێراقدا! پێمان بڵێ چۆن هاوڵاتیانی عێراقی پێکەوە کۆ بکرێنەوە و سیڤیەکەتمان بۆ بنێرە. کاری تۆ بریتی دەبێت لە پێک بەستنەوەی هاوڵاتیانی عێراق دەکرێت لەڕێی ئینتەرنێتەوە ئەنجام بدرێت یان بە شێوەی كەسی.

ئەمە واتە چی؟

  • پرۆفایل و کارەکانی کۆمەڵگە و ناوچەکەت لەسەر سەکۆ ئینتەرنێتیەکانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق پۆست دەکرێن.
  • دەخرێیتە ناو تۆڕێک لە ڕابەرانەوە کە پەیوەندی تایبەتیان هەیە لەگەڵ بەرنامەی پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان  لە عێراقدا، بە دەرفەتەکانی پێکەوە کارکردن و هەماهەنگیشەوە.
  • زانیاری نوێت پێدەگات دەربارەی دەرفەتەکانی ڕاهێنان و بۆنەکان.
  • دەبیتە ئەندامێك لە تۆڕی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق.

بڕوانە پێوەرەکانی دەستنیشانکردن لە خوارەوە. تکایە سیڤیەکەت بنێرە لەگەڵ کورتە ژیاننامەی خۆت و کورتە باسێك دەربارەی کارەکانت لە کۆمەڵگە و ناوچەکەتدا بۆ press.iraq@undp.org  تا بەرواری 8 ی ئایار کاتژمێر 11:59 ی بەیانی.

پێوەرەکانی دەستنیشانکردن

1.     ڕابەران دەستنیشان ناکرێن لە پڕۆسەیەکی ڕەسمیی بڕیارداندا، بەڵكو  ڕۆلێکی گرنگیان هەیە لە کۆمەڵگەکانیاندا بەهۆی لێبوردەیی و برەودان بە کارلێك و مامەڵەی ئاشتیانەوە.

2.     ڕابەران نابێت بەشدار بن لە برەودان و خۆشکردنی ئاگری وتار و گوفتاری ڕقاوی و جیاکاری.

3.     ڕابەرانن ابێت لە ئێستادا کاربکەن لەناو حکومەتدا، هەرچەندە دەکرێت مامەڵەیان لەگەڵ بکەن بە ئاشکرا.

4.     ڕابەران دەکرێت لەم چین و توێژانەدا بن: ڕابەرانی ئاینی، ئەکادیمیاکاران، هونەرمەندان، پیشەوەران ، وەرزشەوانان، چاڵاكوانان، گەنجان، کەسایەتی ناو ڕاگەیاندنەکان.

5.     ڕابەران دەکرێت سەر بە هەر گروپێکی ئیتنی یان ئاین یان ڕەگەز یان تەمەنێك بن.

6.     ڕابەران دەبێت چیرۆک و بەسەرهاتیان هەبێت باسی بکەن و بەشداری پێبکەن دەربارەی ئەزموونیان لە پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتیدا لە عێراقدا، بە ئەزموونی مامەڵەکردنەوە لەگەڵ گروپە ئیتنیە هەمەجۆرەکان و کۆمەڵگەکانی خۆیان یان چۆن کار دەکەن بۆ کاریگەری کردنە سەر خێزان و هاوڕێیانیان کە چاوپۆشییان نیە بەرامبەر کەسانی تر.

7.     ڕابەران دەبێت ئاگاداری ئەو ڕاستیە بن کە ناو و وێنە و چیرۆک و بەسەرهاتەکانیان بڵاو دەکرێتەوە لەسەر پەڕەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و ماڵەپەڕەکەیان، هەروەها لەگەڵ ئەم لایەنەشدا ئاسودە بن.

8.     لەو 30 ڕابەرانەی ناونوس دەکرێن لە 2020 دا، دەبێت 15 خانم و 15 پیاو بن.

9.     دەبێت ڕابەران نوێنەرایەتی هەموو شوێنەكانی عێراق بكەن.

دەربارەی بەرنامەی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

پشتیوانی بۆ پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی لە عێراقدا بریتیە لە بەرنامەیەکی پێنج ساڵە کە لە کانونی دووهەمی 2020 دا بەگەڕ خراوە بۆ باشترکردنی ژینگەی توانادارکردن و ڕێخۆشکردن بۆ ئاشتی و پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا. ئەم بەرنامەیە دروستکراوە بۆ یەکخستنەوەی ئەو سەرکەوتن و وانانەی ئەزموون کراون لە پڕۆژەكانی پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی پێشووەوە. خستنە ڕووی چێوەکانی کاری دامەزراوەیی، میکانیزمە ناوخۆییەکان، ميديا و داكۆكى، توانستە دامەزراوەیی و تاکە کەسیەکان، مەنهەجەکانی زانکۆ، پەیوەندیەکانی نێوان گروپ و نێوان هاوڵاتی و حکومەت، وچارەسەری ناكۆكییە هەستیارەكان. وەكو بەشێك لە ئەولەویاتەكانی بەشی ڕاگەیاندن لە بەرنامەكە، چەندین دەست پێشخەری ڕاگەیێنراوە لە رێی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بۆ پتەوەكردنی یەكڕێزی كۆمەڵایەتی و یەكگرتوویی لە عێراقدا، لەگەڵ دەستپێشخەری ڕابەرانی ئاشتی كە لەلایەن حكومەتی دەنیمارك كۆمەكیكراوە.