بەوردی

دەستپێشخەریە سەرەکیەکان لەنێو بەرنامەی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتیدا پشتیوانیکردن لە حکومەتی عێراق لەخۆ دەگرێت بەرەو ستراتیژیەتێکی نیشتیمانیی گشتگیر بۆپێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی و پەرەپێدانی توانست بۆ لاوان و ژنان و ڕێکخراوە کۆمەڵگەییەکان و بەدامەزراوەییکردنی پەروەردەی ئاشتی لە زانکۆکاندا و کارکردن لەگەڵ پسپۆرانی ڕاگەیاندن دەربارەی ڕۆژنامەنوسێتی ململانێ و پشتیوانیکردن لە هەڵمەتەکانی داکۆکیکردنی گشتی و ئاسانکاری شیکاریی ململانێ بۆ زانیاریدان بە سیاسەت و بەرنامەڕێژی.

پێش بەگەڕخستنی بەرنامەی پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی لە عێراقدا، چەند چالاکیەکی پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی ئەنجامدران لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لەژێر پڕۆژەی پشتیوانیکردن بۆ یەکخستنی ئاشتەوایی لە عێراقدا هەروەها پڕۆژە سەرەکیەکانی تری وەکو دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیری و بەرنامەی بەدەنگەوەچوونی عێراق بۆ قەیران و توانای هەستانەوە. ئەم پڕۆژانە بناغەی چالاکی زیاتر پێکدێنن کە پەیوەندیدارن بە پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی لە 2020 بۆ 2024 وەکو بەشێك لە پڕۆژەی نوێی یەکخستنەوە.

"'من خەڵکی ترم پێقبوڵە." قوتابیەك لە یەكەمیین بەشی خوێندنەکانی ئاشتی و ململانێ لە عێراق بەشداری نامەكەی دەكات دەربارەی ئاشتی

دەستكەوتەكانمان

  • دوابەدوای پەرەپێدانە دوو ساڵیەکەی بەرنامەی دبلۆمی زانکۆ لە لێکۆڵینەوەی ئاشتی و ململانێدا لەلایەن ئەکادیمیاکارانی زانکۆکانی بەغدا، تکریت، ئەنبار، بەسرە، کەربەلا، کوفە و موسڵ، 44 خوێندکار ناونوسکران بۆ خولێکی نوێی خوێندنی باڵا لە 2019 دا.
  • پەرەدراوە بە 21 دەستپێشخەریی کۆمەڵگەیی. سەنتەری کۆمەڵگەکان پشتیوانیان وەرگرتووە و ڕابەرانی ئاينى دەستنیشانكران بۆ پەرەپێدانی توانستەکان لە نێوەندگیری و چاوپۆشی و یەکترقبوڵکردندا.
  • ڕاهێنانکراوە بە 59 ڕێکخراوی کۆمەڵگەیی لەسەر دەستپێشخەریەکانی پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئاشتی و نوسینی پرۆپۆزەڵ.
  • 12 ڕێکخراوی کۆمەڵگەیی بەخشینی پارەیان وەرگرتووە بۆ دەستپێشخەریەکان کە دەبنە هۆی باشترکردنی لێکتێگەشتنی دوولایەنە و پێکەوەیی لەنێو کۆمەڵگەکاندا، کە گەشتۆتە زیاتر لە 2,600 کەس.
  • ڕێکەوتنەکانی ئاشتیی ناوخۆیی تەواوکراون، کە بۆتە هۆی یەکخستنەوەی 1,100 خێزانی ئینتیمادار بۆ داعش.
  • گفتوگۆی هەمەلایەنە لەسەر ئاشتەوایی ئەنجامدراوە لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان و گەنجان و کارتێکارانی تۆڕی کۆمەڵایەتی و کۆڕبەندەکانی پسپۆرانی گەنج لە بواریی ڕاگەیاندن ئەنجامدراوە لە ئەنبار و موسڵدا. سەکۆی گەنجان و ڕاگەیاندنی گەنجان و کۆڕبەندەکان پلانیان بۆ دانراوە بۆ 2020.