به‌وردی

 بەوردی

لەسەر داواى حكومەتی عێراق و بە پشتگیریەکی بەهێزەوە لەلایەن هاوپەیمانانەوە بۆ ریشەكێشكردن و لەناوبردنی داعش، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە حوزەیرانی 2015 دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دامەزراند بۆ یارمەتیدانى گەڕانەوەی ئاوارە عێراقیەكان و  زەمینەسازی بۆ بنیاتنانەوە و بوژاندنەوە، هەروەها پارێزگاریكردن لەوەی كەوا جارێكی تر توندوتیژیی و توندڕەویی سەرهەڵنەداتەوە. بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرپێدان لە عێراق گەورەترین جێبەجێكاری چاڵاكیەكانی سەقامگیریە لە وڵاتدا. هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە لە ساڵی 2015 دا، دامەزراوەی كۆمەككردن بۆ سەقامگیركردن زیاتر لە ملیارێك دۆلای تەرخانكردووە كە لەلایەن 27 بەخشەرەوە دراون. دامەزراوەی كۆمەككردن بۆ سەقامگیری لە ئێستادا لە 31 شوێندا كاردەكات و زیاتر لە 2,000 پڕۆژەی لە پارێزگاكانی نەینەوا وئەنبار وسەڵاحەدین ودیالە وكەركوك تەواو كردووە. وە زیاتر لە 800 پڕۆژەى تەواو كراوە يان لە بواری جێبەجێكردندایە.

كارەكانی سەقامگیری جەخت دەكات سەر چاككردنەوەی ژێرخانی گشتی ودابینكردنی خزمەتگوزرایە سەرەكییەكان بۆ ئەو كۆمەڵگایانەی كە لە دەست داعش ڕزگاركراون. ئەمەش نۆژەنكردنەوە وبنیاتنانی قوتابخانە ونەخۆشخانەكان وچاكردنەوەی تۆڕەكانی ئاو وكارەبا وبنیاتنانەوەی خانووی خەڵكی لە خۆوە دەگرێت، هەروەها دابینكردنی هەلی كاری ماوە كورت لە پڕۆژەكانی كاركردنی گشتیدا وشیاندنەوەی ئەو خانووانەی كە لەلایەن داعش خاپوور كراون.

دەرنجامی باش و كاریگەر بەدەستهێنراون: تا مانگی  ئایار 2019، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرپێدان لە عێراق توانی گەیشتنی ئاوى پاك بۆ 1.5 ملیۆن عێراقی زامن بكات، وە زیاتر  لە 800,000 عێراقی خزمەتگوزاریی چاودێری تەندروستی بەشێوەیەكی باشتر بۆیان دابین كراوە، و هەروەها كارەبا بە شێوەكی باشتر دەگات بە  1.8 ملیۆن عێراقی. زياتر لە 95%  كارەكانيش بەشێوەی گرێبەست دەكرێت لەگەڵ كەرتی تایبەت لە ناوخۆدا، كە ئەمەش نەك تەنها نرخی تێچوون كەم دەكاتەوە بەڵكو زامنكەرێكە بۆ ئەوەی كۆمپانیاكانی ناخۆ بە كرێكاریی ناوخۆیی شارەكانی خۆیان بنیاتبنێنەوە لە سایەی بەلەبەرچاوگرتنی ئابووریی ناوخۆ وخێرا بەردەستكردن  وفەراهەمكردنی داهات پەیداكردن بۆ حاڵەتەكانی كتوپر.

دامەزراوەی كۆمەككردن بۆ سەقامگیركردن هانی دابینكردنی هەلی كار بە شێوەیەكی یەكسان بۆ ئافرەتان وكچانیش  دەدات. بەشداربووان لە گشت بوارەكاندا هاندەدرێن   هەر لەپلاندان بۆ پڕۆژەكان بۆ چاودێریكردنی پرۆسەی بەرەو پێشوون وبەرزكردنەوەی ڕاپۆتی دەرنجامەكاندا. دامەزراوەی كۆمەككردن بۆ سەقامگیركردن ژمارەیەكی ئێجگار زۆر لە ئەندازیارانی ئافرەتی هەیە هەروەها تیمەكان بنكەی كاریان لە هەولێر وبەغدا هەیە. و هەر لە مانگی ئایارەوە ئەم ڕێوشوێنەنانە گیراونەتەبەر لە لایەن دامەزراوەی كۆمەككردن بۆ سەقامگیركردن وە سوودی گەیاندووە بە 3.3 ملیۆن كەس لە ئافرەتان وكچان لەو ناوچانەی كەوا ڕزگاكراون.