شیرینترین پیشە لە عێراقدا - بەخێوکردنی هەنگ لە دەشتەکانی نەینەوادا

2020 March 5

وێنە: مارلی تینۆك/ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق/ 2019

"یەك کەوچکی چا لە هەنگوین ڕۆژانە زامنی ژیانێکی تەندروست دەکات"، وتی فەرمان  لە کاتی سەیركردنی ڕۆکردنی هەنگویندا بۆ ناو قاپەکە كە وەکو تاڤگەیەکی ئاڵتوونی دەردەكەوێت ، و لە كاتێك فەرمان خەریكی ئەم كارەبوو، خێزانەكەی خامە و كچەكەی  زینە هەڵسان بە پێشكەشكردنی پارچەیەك نان بۆمان بۆ ئەوەی تامی بكەین. "ئەمە هەنگووینی خاوە"، وتی فەرمان، ئێمەش تەماشامان دەکرد خەوشەکانی هەنگوینەکە کۆدەبوونەوە لە بەردەم خۆری پاش نیوەڕۆدا.

فەرمان و خامە و زینە، لە ماڵی خۆیاندا لە ئەلقۆش لە باکوری عێراق لە دەشتەکانی نەینەوا، خەریکی بەخێوکردنی 22 شانەی هەنگن. هێندە هەنگوین بەرهەم دێنن کە بە تەنها پشتیان بە بەخێوکردنی هەنگ بەستووە بۆ داهات، فەرمان دەڵێت "من شانە هەنگی نوێش دەفرۆشم بە هاوپیشەکانم لە بەخێوکارانی هەنگ، ئێمە شانە کۆنەکانمان دەشکێنین بۆ دروستکردنی شانەی تازە ساڵانە، هەنگەکان دووبارە دروستی دەکەنەوە."

وێنە: مارلی تینۆك/ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق/ 2019

بەخێوکردنی هەنگ بە شێوەیەك لە شێوەکان بوونی هەبووە لە عێراقدا کە بە خەمڵێنراوی دەگەڕێتەوە بۆ 8,000 ساڵ، بەڵگەش بریتیە لە تاتە نوسراوەکانی سۆمەریەکان کە تیایاندا نوسراوە چۆن هەنگوین بۆ دەرمان بەکاربێنن بۆ چاککردنەوەی هەوکردنی پێست و قورحە و نەخۆشیەکانی تر.

ئەمڕۆ، بەخێوکردنی هەنگ دووبارە سەرهەڵدەداتەوە پاش ئەوەی ئەم كارە کەمبوونەوەیەكی بەرچاوى بەخۆوە بینیەوە لە سەدەکانی نۆزدە و بیستدا، ئەمەش بە زۆری بەهۆی ململانێکان و نەخۆشی و ئاوارەبوون و زیادبوونی بەکارهێنانی کیمیاویی بۆ کشتوکاڵ. هەرچەندە ئەم کارە ماوەیەکی زۆرە هەیە، بەڵام هێشتا بەکارهێنانی شانەی دروستکراو لە تەختە و پلاستیك لە جیاتی قوڕ و کا هێشتا زیادی نەکردووە لە نێو بەخێوکارانی هەنگ لە عێراقدا کە هەنگوین دەفرۆشن.

سەرەڕای ئەوەی خامە كە حەساسیەتی هەیە بەرامبەر هەنگ، بەڵام بەشێوەكی گشتی ئەمە نەبۆتە ڕێگر لەبەردەمی خێزانەكەیدا بۆ كاركردن لە بەخێوكردنی هەنگدا. خامە دەڵێت "ئەمە کێشەیەکی دەروونیە، هەرکات زاڵ بوویت بەسەر ترسەکەتدا، ئیتر هێور دەبیت لەناو هەنگدا، چونکە هەنگ دەتوانێت هەست بکەن بە هەستەکانت."

وێنە: مارلی تینۆك/ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق/ 2019

فەرمان و خامە و زینە پێنج شانەی هەنگیان وەرگرت لە ساڵی 2017 دا وەکو بەشێك لە بەرنامەی ڕاهێنانی پیشەیی لەلایەن ڕێکخراوێكی ناحکومی "پڕۆژەی گوندی بچوكی زاخۆ" بە پشتیوانی لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و حکومەتی ئەڵمانیاوە. بە گشتی 200 ماڵ لە دەشتەکانی نەینەوا و دهۆکدا دەستنیشان کران بۆ پێدانی شانەی هەنگ لەگەڵ پۆشاکی سەلامەتی و کەلوپەل و ڕاهێنان لەسەر بەخێوکردنی هەنگ و بەڕێوەبردنی کار و بازاڕگەڕیی پاش کۆکردنەوەی هەنگ. ماڵەکان دەستنیشانکران بنەما لەسەر هەڵسەنگاندنی پێویستیی دارایی و حەز و هاندان لەلایەن وەرگرانەوە، کە بۆ ئەندامانی کۆمەڵگەی خانەخوێ و گەڕاوەکان و ئاوارەکانی ناوخۆش بوو کە دەرفەتیان لاواز بوو بۆ گەشتن بە کارێکی بەردەوام بۆ دەستکەوتنی داهات.

ئەم پڕۆژەیە لە کاتێکدا دەستی پێکرا کە ئازادکردن لە دەستی داعش نزیک بووبۆوە لە کۆتایی هاتن. لە پێشووتردا دانیشتوانە ئاوارەکان دەستیان کرد بە گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان و زۆرجار بۆ ئەو کۆمەڵگانەی دەرفەتی کار و خستنەسەر کارێکی هەرە کەمیان تێدا بوو. کشتوکالکردنی ئاست بچووك بە بەخێوکردنی پەلەوەر و جوتیاری و بەخێوکردنی هەنگیشەوە بووە دابینکرنی دەرفەتی داهات بۆ خێزانەکان نەك تەنها بۆ دەستکەوتنی داهات، بەڵكو بۆ ئەوەی دووبارە گەڕەکەکان دروست بکەنەوە و دەست بدەنەوە خاوەندارێتی دروستکردنی خۆراکی خۆیان و بەهێزکردنی تاکەکان و لە هەمان کاتدا دەستکەوتنی خۆراکی پڕ سوودی وەکو هەنگوین.

لە نێو گژ و گیای دەشتەکانی نەینەوادا، ئەم هەنگانە بەردەوامن لە ژیان و گەشەکردن. جیاواز لەو هەنگانەی حەزیان لە بەرزاییەکانی شەنگال و چۆمانە، ئەم هەنگانەی ئێرە هەنگوینێکی کەمتر لەسەرچاوەی گژوگیایی بەرهەم دێنن بەڵام هەمان تامی شیرینیان هەیە، چونکە بە زۆری شیلە لە باخە گیاییەکاندا کۆدەکەنەوە.

وێنە: مارلی تینۆك/ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق/ 2019

پاراستنی شانە هەنگەکان

هێندە لە گوندەکان دوور ناکەویتەوە و دووبارە گوێت لە هاژوهوژی شانە هەنگەکان دەبێتەوە. فەریدە کە خاوەنی دوو منداڵە، وتی "سەرەتا بە پێنج شانە هەنگەوە دەستمان پێکرد، ئێستا 15 شانە هەنگمان هەیە. خۆم هەڵاڵە و ئاویان بۆ دادەنێم و بێگومان منداڵەکانیشم یارمەتیدەرمن."

فەریدە و مێردەکەی، ئەمین و منداڵە بچوکەکانیان لەگەڵ ئەم کارەدا کاری بەخێوکردنی ماڵات و کشتوکاڵی بچوكی سەوزەش دەکەن. فەریدە بە زەردەخەنەیەکەوە وتی "خۆمان حەزمان لەوەیە هەنگوینی خۆمان دروست بکەین."

تەماشامان دەکرد چۆن هەنگەکان وردە وردە دەهاتنە دەر و شانە بە شانە دەگەڕان بە دووی زەردەواڵەیەکدا کە کەمێك لەمەو پێش دەنگی دەهات. ئەمین وتی "زەردەواڵە سەرسەختترین دوژمنی هەنگە، فەریدە دەیدۆزێتەوە و لای دەبات!" ئەمین ئەمەی وت و فەریدە گسکێکی پوشی لە لاقەدی دەرهێنا و زەردەوالەکەی کوشت و کەوتە سەر زەویەکە، لەکاتێکدا زەردەواڵەکە دەیویست بچێتە ناو شانە هەنگەکەوە و شاهەنگەکە ڕاو بکات.

وێنە: مارلی تینۆك/ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق/ 2019

وێنە: مارلی تینۆك/ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق/ 2019

وێنە: مارلی تینۆك/ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق/ 2019

پابەندبوون بە شانە هەنگەکانەوە

بەرهەمی هەنگوین ساڵ بۆ ساڵ جیاوازە لە بەخێوکارێکەوە بۆ بەخێوکارێکی تری هەنگ، کەواتە شتێکی باوە ببینرێت خێزانەکان لەگەڵ بەخێوکردنی هەنگدا خەریکی کشتوکاڵیش بن. بەخێوکارانی هەنگ دووچاری چەند ئاستەنگیەک دەبنەوە، لەپاڵ بوونی زەردەواڵەدا، بوونی زەویە کشتوکاڵیەکان لە نزیکیان کە پڕن لە مادەی کیمیایی زیانبەخش بۆ دوورخستنەوەی مێروو، وە خۆڵ و پاشماوە کەڵەکەبووەکانی کۆمەڵگە نیمچە شاریەکان کە دەبنە هۆی ڕاکێشانی هەنگەکان کە خودی هەنگەکان لاوازن و بەرگەی نەخۆشی و بوونەوەرە دڕەندەکان ناگرن، بەم هۆیەوە بەخێوکارانی هەنگ شارەزاتر دەبن و ڕێگە چارەی داهێنەرانە دەگرنە بەر.

فەرمان وتی "تێبینی ئەوەم کرد هەموو دوای نیوەرۆیەك، هەنگەکان کەمتر دەبوونەوە. لە کێڵگەکان هیچ هەنگێکم نەدەبینی. ڕۆژێکیان دوایان کەوتم و بینیم لەسەر پاشەڕۆکان نیشتونەتەوە، دوکانێکی بچوك پاشەڕۆی ئەندامی لەسەر شەقامەکە دەڕێژێت ڕۆژانە و ئەمەش هەنگەکان و زەردەوالەکان ڕادەکێشێت. ئەمە زۆر مەترسیدارە بۆ هەنگەکان، نەك تەنها زەردەواڵەکان دەیانکوژن، بەڵكو هەنگوینەکەش تامی خۆش نابێت!"

فەرمانە دەستی کرد بە داپۆشینی ئەو پاشەڕۆیە بە خۆڵ، ڕۆژانە، بۆ ئەوەی هەنگەکان نەچن بەلایدا و زۆریان لێبکات بگەڕێنەوە کێڵگەکان بۆ خواردن. فەرمان وتی "حەزدەکەم هەنگوینەکەم تامی خۆش دەرچێت، بۆ ئەوەی کڕیارەکانم دووبارە لێم بكڕنەوە."

وێنە: مارلی تینۆك/ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق/ 2019

ئەی ئەم خەڵكە چۆن بەرهەمەکانیان دەگەیەننە بازاڕ؟ زۆرینەی خێزانەکان باشترین ڕێگە بەلایانەوە بۆ فرۆشتنی هەنگوینەکەیان بریتیە لە زاری خەڵکی.

ئەمین، بەخێوکارێکی تری هەنگ لە دەستپێشخەریەکەی ڕێکخراوێكی ناحکومی "پڕۆژەی گوندی بچوكی زاخۆ" و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و لە ساڵی 2017 دا دەڵێت " لە کۆمەڵگە بچوکەکانماندا، هەمووان دەزانن لە کوێ باشترین هەنگوین بکڕن. تەلەفونم بۆ دێت لەلایەن خێزانە نزیکەکانی خۆمانەوە و منیش هەنگوینیان بۆ دەبەم. "هەنگوینەکەمان بۆنی خۆشە چونکە تامی خۆشە. ئەمە باشترین بازاڕە بۆ فرۆشتنی باشترین جۆری هەنگوین. خۆمان تۆڕمان دروستکردووە بۆ فرۆشتنی هەنگوینەکانمان بەو خەلكانەی نزیك کۆمەڵگەکانمانن."

هەنگاوی دواتر لە زنجیرەی شانە هەنگەکاندا

لە ساڵی 2017 ەوە، بەخێوکارانی هەنگ لەم پڕۆژەیەدا بەردەوامن لە گەشەکردن. هەموو ساڵێك بەخێوکارەکان شانەکانیان لەت دەکەن و داهاتیشیان دەست دەکات بە گەشەکردن. لە کاتێکدا زۆرینەی ئەم بەخێوکارانە هێشتا لە ئاستێکی بچوك و ناوخۆییدان، بەڵام بەرهەمیان لەگەشەدایە، لەگەڵ ژمارەی گەڕەکەکان و هاوڕێکانیش. بەڵام لەگەڵ زیادبوونی خواست و شارەزایانی تەکنيکیدا، بەخێوکارانی هەنگ داهاتوویەکی شیرین چاوەڕێیان دەکات.