بە وێنە: لابردنی مینەکانی موسڵ

2020 April 4

لە جەنگی ئازادکردنی عێراقدا لە دەست ڕێکخراوى دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)، موسڵ کە دووهەم گەورەترین شاری عێراقە و ناوجەرگەی کەلتوریی عێراقە، گەورەترین کاریگەریی بەرکەوت.

بۆ یارمەتیدان لە بنیادنانەوەی ئەم شارە تایبەتیە و سەلامەتکردنی ناوچەکانی دەوروبەری، فەرمانگەى کاروبارى مین سەر بە رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان پێکەوە کار دەکات لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ به‌رنامه‌ى خۆراكى جیهانى و ئەوانی تردا بۆ لابردنی تەقەمەنیەکان و لایەنە مەترسیدارەکانی تری پاشماوەی جەنگ.

ئەمەش وادەکات گێڕاندنەوەی خزمەتگوزاریە گرنگەکانی کۆمەڵگە و ژێرخانی وەکو قوتابخانە و نەخۆشخانە و ڕێگاوبان و سیستەمی ئاو و تۆڕەکانی کارەبا ئەنجام بدرێن.

پاش نزیکەی سێ ساڵ لە ئازادکردنی موسڵ، نزیکەی 62 هەزار تەقەمەنی لابراون لە زیاتر لە 1,422 شوێن لە موسڵدا.

تیمەکانی پاکردنەوەی فەرمانگەى کاروبارى مین سەر بە رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان دەگەڕێن بۆ تەقەمەنی لە شاری مێژوویی (کۆن) ی موسڵدا کە پاش ئازادکردنی، نزیکەی 10 ملیۆن تەن خاشاکی تیابوو، ئەمە هاوتای سێ هەڕەمی گیزەیە. پاش پاکردنەوەی شەقامەکان لە مین، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان هەزاران کەسی خستە سەر کار لە خەڵكانی ناوچەکە بۆ لابردنی خاشاکەکان.

 

وێنە: کلێر تۆماس / بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

کۆمەڵێكی زۆر لە چەكی دروستکرابوو لەلایەن داعشەوە، لەلایەن تیمەکانی پاکردنەوەی فەرمانگەى کاروبارى مین سەر بە رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان دۆزراونەتەوە لە کۆمەڵگەی نەخۆشخانەی ئەلشیفا لە ڕۆژئاواى موسڵدا. ئەم کۆمەڵگەیە یەکێك بوو لە بارەگاکانی داعش و بە سەختی بۆمباران کرا لە جەنگی ئازادکردنی شارەکەدا. پێنج دامەزراوەی تایبەتمەندی تەندروستی لە کۆمەڵگەکەدا لە ئێستادا کاری شیاندنەوەیان بۆ دەکرێت لەلایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، وەکو نەخۆشخانەی زانستى برینەكان، کە گەورەترین دامەزراوەیە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە لە نەینەوادا.

وێنە: کلێر تۆماس / بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

شارەزایانی فەرمانگەى کاروبارى مین سەر بە رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان، تەقەمەنیەکیان بەدەستەوەیە لە خولی ڕاهێنانکردن بە بەڵێندەراندا لە ڕۆژئاوای موسڵ. کرێکارەکان کە لەلایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان یەوە خراونەتە سەر کار بۆ لابردنی خاشاکەکان، ڕاهێنانیان پێکراوە لەسەر چۆنیەتی ناسینەوە و مامەڵەکردن لەگەڵ هەڕەشەی مین و ئامێری دروستکراوی تەقاوەدا.

وێنە: کلێر تۆماس / بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

شارەزایانی فەرمانگەى کاروبارى مین سەر بە رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان تەقەمەنی نمایش دەکەن بۆ ستافی بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و هاوبەشانی نێودەوڵەتی لە کۆمەڵگەی نەخۆشخانەی ئەلشیفا دا. کاری شیاندنەوەی بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ناکرێت بەردەوام بێت هەتاوەکو شوێنەکە لەلایەن فەرمانگەى کاروبارى مین سەر بە رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان یان لەلایەن یەکێك لە هاوبەشانی جێبەجێکارەوە پاک نەکرێتەوە.

وێنە: کلێر تۆماس / بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

هونەرمەندان کە لەلایەن بەرنامەکانی کاردن بەرامبەر پارەی كاش سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان خراونەتە سەر کار وێنەیەك دەکێشن لەسەر دیواری قوتابخانەی سەرەتایی ئەلمەنسوور بۆ کوڕان بۆ بەرزکردنەوەی هوشیاریی دەربارەی تەقەمەنیەکان.

وێنە: کلێر تۆماس / بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

سەدان تەقەمەنی لە کۆمەڵگەی نەخۆشخانەی ئەلشیفادا. نزیکەی 1,320 تەقەمەنی لابراون لەم شوێنە بە تەنها لە نێوان مانگی تشرینی یەکەمی 2017 و ئازاری 2019 دا.

وێنە: کلێر تۆماس / بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

بەشێک لە نەخۆشخانەی ئەلشیفا کە بە سەختی کاولکرابوو لە لە ڕۆژئاوای موسڵ، عێراق لە بەرواری 8 ی ئازاری 2018 دا. نەخۆشخانەکە پێشتر گەورەترین سەنتەری چاودێری تەندروستی بوە لە شارەکەدا و بە سەختی زیانی بەرکەوتبوو لە ميانى جەنگی نێوان هێزە عێراقیەکان و داعشدا لە 2017 دا. پڕۆژەکانی بنیادنانەوە بۆ شیاندنەوەی ئەو دامەزراوە گەورەیە پاش ئەوەی فەرمانگەى کاروبارى مین سەر بە رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان ناوچەکەی لە تەقەمەنی پیسبوو پاکردەوە. بەهۆی گەورەیی قەبارەی کۆمەڵگەکەوە، کارەکانی پاکردنەوە و بنیادنانەوە پێکەوە ئەنجام دەدران.

وێنە: جەنگیز یار / فەرمانگەى کاروبارى مین سەر بە رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان

ژێرزەمینێك دۆزراوەتەوە لە کارەکانی پاکردنەوەدا لە ناوچەی 'دارستان' لە ڕۆژهەڵاتی موسڵ لە عێراق لە بەرواری 8 ی ئازاری 2018 دا. ئەم ناوچەیە وا بڕواکراوە بەکارهێنرابێت بۆ ڕاهێنان و پەروەردەکردنەوە لەلایەن داعشەوە کاتێك شارەکە لە ژێر کۆنترۆلی داعشدا بووە. دواتر لەلایەن بەڵێندەرەکانی فەرمانگەى کاروبارى مین سەر بە رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان پاکراوەتەوە.

وێنە: کلێر تۆماس / بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

هاوبەشێکی جێبەجێکاری فەرمانگەى کاروبارى مین سەر بە رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان تیمەکانی پاکردنەوە دەخاتە گەڕ بۆ پشکنین و لابردنی تەقەمەنیەکان لە دارستانی ڕۆژهەڵاتى موسڵدا. دارستانەکە لەلایەن داعشەوە بەکارهێنراوە بۆ هەڵگرتنی تەقەمەنیەکان و چەکی تر.

وێنە: ئەنجام ڕەسوڵ / رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ لە عێراق

ماڵێکی کاولبوو لە گوندی تیبا لە پارێزگای کەرکوکدا. بەلای زۆرینەی ئاوارەکانی ناوخۆوە، ماڵە کاولبووەکان گەورەترین بەربەستن لە گەڕانەوەیان. خستنەڕووی ئەم کێشەیە زۆر ئاستەنگدار و هەستیارە لە عێراقی پاش جەنگدا، بە تایبەتی بەهۆی ئاستە بەرزەکانی پیسبوون بە تەقەمەنی فڕێدراوی جەنگەوە. رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ لە عێراق بە شێوەیەکی بەردەوام هەماهەنگی دەکات لەگەڵ فەرمانگەى کاروبارى مین سەر بە رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان دا بۆ دابینکردنی زانیاری گرنگ دەربارەی مەترسیەکانی تەقەمەنی لە کۆمەڵگایانی كە بەر ئەم مەترسیە كەوتووە.

وێنە: ئەنجام ڕەسوڵ / رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ لە عێراق

خۆڵ و خاشاکی ماڵێکی ڕووخاو لە ئەلزەنجیلی، لە موسڵ کاری پاکردنەوەی بۆ دەکرێت. ساڵی ڕابردوو، رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ عێراق پڕۆژەیەکی تاقیکاریی تەواو کرد لە لە ڕۆژئاوای موسڵدا و جەخت دەکاتەوە سەر لابردنی تەقەمەنیە فڕیدراوەکانی پاش جەنگ و لابردنی خۆڵ و خاشاکەکان. ئەم چالاکیە فراوانکراوە لە ساڵی 2020 دا، خۆڵ و خاشاکەکان لابراون لە ماڵە کاولبوەکانی گەڕەکی ئەلزەنجیلی لە لە ڕۆژئاوای موسڵدا و مەترسیەکانی تەقەمەنی لە شوێنەکە لادەبرێت بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای تێک تیترا (Tetra Tech).

وێنە: ئارام حەکيم / رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ عێراق

دانیشتوانی نزیک موسڵ زەوی ئامادە دەکەن بۆ چاندنی درەختی زەیتوون وەکو بەشێك لە بەرنامەکانی گوزەران و هەستانەوە سەر بە به‌رنامه‌ى خۆراكى جیهانى. ئەم پڕۆژانە یارمەتیدەری خەڵكەكە دەبن لە دۆزینەوەی کار کاتێك دەگەرێنەوە سەر ماڵوحالیان لە کامپەکانەوە و توانینی گەشتن بە ئاو و توانادارکردنی کۆمەڵگەکان بۆ دەستکردنەوە بە كاریی جوتیاری. زەویەکە پاکراوەتەوە لە تەقەمەنی بە سوپاسەوە بۆ هاوبەشیە نزیکەکەی به‌رنامه‌ى خۆراكى جیهانى لەگەل فەرمانگەى کاروبارى مین سەر بە رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان و شارەزایانی کەرتی تایبەتی و هاوبەشانی تردا.

وێنە: لە پێشانگەی وێنەکانەوە / به‌رنامه‌ى خۆراكى جیهانى لە عێراق

ئافرەتێك خەریکی چاندنی گوڵەبەڕۆژەیە بۆ کۆکردنەوەی دەنکەکانی و دروستکردنی زەیت لە باخێكی گوندەکەیدا نزیك موسڵ. دڵنیاییکردنەوە لەوەی ناوچەکان سەلامەتن لە تەقەمەنی واتە بەشداربووان لە بەرنامەکانی به‌رنامه‌ى خۆراكى جیهانى دا توانیویانە بە سەلامەتی سەوزە و میوە بچێنن لە "باخی مەتبەخ"دا کە یارمەتیدەری خێزانەکانە لە پڕکردنەوەی پێویستیەکانیاندا و زامنکردنی داهاتێك لەڕێی فرۆشتنی بەروبوومە زیادەکان. بەشداربووانی بەرنامەکە درەختی بەرداریان چاندووە و ماڵی پلاستیکییان دروست کردووە. زۆر کەس بە شێوەیەکی باشتر ڕادەگات بە ئاو لەڕێی گێڕاندنەوە و چاککردنەوەی سەرچاوە ئاویەکانی نزیكدا، یان لە ڕێی ئاودێریی نوێ یان چاککراودا.

وێنە: ئێمەلین مالفاتۆ/ ئەلبۆمی پێویستی خەڵك / به‌رنامه‌ى خۆراكى جیهانى

سەقامگیرکردنەوەی عێراق پاش داعش

لەسەر داوای حکومەتی عێراق، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیری دامەزراند لە حوزەیرانی 2015 دا بۆ ئاسانکاری لە گەڕانەوەی ئاوارە عێراقیەکان و دانانی بەردی بناغە بۆ بنیادنانەوە و چاککردنەوە و زامنکردن لەوەی جارێكی تر توندوتیژی و توندڕەوی سەرهەڵنەداتەوە، لەڕێی شیاندنەوەی ژێرخانە گرنگەکاندا.

لە سەرەتا پاكردنەوە دەكرێت

بەڵام، پێش ئەوەی هەر کارێکی بنیادنانەوە و شیاندنەوە دەست پێ بکات، ناوچەکە سەرەتا دەبێت پاک بکرێتەوە لە تەقەمەنیەکان و تەقەمەنیە دروستکراوەکان بە تایبەتی، کە بە ئاسانی دروست کراون و شاردراونەتەوە و کراونەتە چەکی کوشندە بە مەبەستی کوشتنی مرۆڤەکان. لەکاتێکدا تەقەمەنیە دروستکراوەکان بە ئاسانی دروست دەکرێن، بەڵام زۆر ئاستەنگدارە بە پوچەڵ بکرێنەوە، بەهۆی شێوازی دروستکردنەکەیەوە. هەموو کەلوپەلێکی ناوماڵ دەکرێت بکرێتە تەقەمەنی دروستکراو و ئەمەش وادەکات منداڵان لەوپەڕی مەترسیدابن.

پاش پاکردنەوە، چاکكردنەوە دێت

بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق زیاتر لە 2,300 پڕۆژەی سەقامگیرکردنی تەواو کردووە لە 31 شارۆچکە و قەزادا لە عێراقدا، ئەمەش یارمەتی دەسەڵاتدارانی ناوخۆی داوە بۆ ئەوەی بە خێرایی کاری شیاندنەوە ئەنجام بدەن بۆ ژێرخانە گرنگەکان و خزمەتگوزاریەکانی وەکو قوتابخانە و نەخۆشخانە و ڕێگەوبان و تۆڕەکانی ئاو و سیستەمەکانی کارەبا. ئەم هەوڵانە بۆتە هۆی گەڕانەوەی زیاتر لە 4.6 ملیۆن ئاوارەی ناوخۆ.

رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ لە عێراق کاردەکات بۆ خستنەڕووی هۆکارەکانی ململانێ و ئاوارەبوون و کۆچی ناڕێکوپێك، ئەمانە لە ڕێی بەهێزکردنی توانستی حکومەتەوە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان و دەستپێشخەریەکان کە دەبنە هۆی بنیادنانەوەی متمانە لە نیوان کۆمەڵگەکاندا و زیادکردنی دەرفەتەکانی چاڵاكردنی گەڕەك و کۆمەڵگەی مەدەنی. بەرنامەکانی سەقامگیری و چاکردنەوە بەشداری پێکردنی کۆمەڵگە و دروستکردنی کار و گوزەران و پشتیوانی تەندروستی دەروونی و دەروونی-کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت لەو کۆمەڵگانەی ململانێکان کاریگەریی کردونەتە سەر و پڕۆژەکانی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی و شیاندنەوەی ژێرخان و چەندانی تر.

به‌رنامه‌ى خۆراكى جیهانى پشتیوانی دەکات لە 70 هەزار گەڕاوە لە کامپەکان و کۆمەڵگە خانەخوێیەکانەوە لە ڕیی چالاکیە فراوانکراو و ماوە درێژەکان و توانادارکردنی هەستانەوەدا وەکو گێڕاندنەوەی سیستەمی ئاودێری و دەرفەتەکانی زانیاری پێدان و ڕاهێنانی کشتوکاڵی. ئەم چالاکیانە یارمەتیدەری خەلکانی دۆخناسك و کۆمەڵگەکان دەبن لە گەڕانەوە بۆ سەر کار و پڕکردنەوەی پێویستیە خۆراکیەکانیاندا.

لە ڕۆژی جیهانی هۆشیاركردنەوە دەربارەی مەترسی مینەكان و كارەكانی پەیوەندار بەهاوكاريكردن  دەربارەی مینەكان، فەرمانگەى کاروبارى مین سەر بە رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ و به‌رنامه‌ى خۆراكى جیهانى سوپاس گوزاری پێشكەشی هەموو ئەو كەسانە دەكەن كە لە ڕێزی پێشەوەى كاركردندان و بە شێوەكی ڕۆژانە مەترسی دەخەنە سەر ژیانی خۆیان بۆ ئەوەی ژێرخانی شوێنە گرنگەكان پاكبكەنەوە كە بە مین پیسبووە.