ئافرەتانى عێراق دەمامکى تەندروستى دروست دەکەن بۆ بەرنگاربوونەوەى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە عێراقدا

2020 March 28

د.سهير، 53 ساڵ، لە موسڵ – ئەم وێنەیە گیراوە لە دەرەوەى ژوورى نەشتەگەریەکان لە نەخۆشخانەى حەمدانیەى گشتى لە عێراق، کە ئەم نەخۆشخانەیە نۆژەنکراوەتەوە بە پشتگیرى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان. وێنە: کلیر تۆماس / بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق / 2019.

لە کانونی دووهەمی 2020 دا، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێان و رێکخراوى هیومەن ڕایتس وۆچ لە هەرێمى کوردستان بە هەماهەنگی ڕاهێنانیان کرد بە شەست ئافرەت لەسەر درومان و پۆشاك دوورین لە نەینەوا لە وۆرکشۆپێکی دە ڕۆژیدا. لەو کاتەدا، ئافرەتنان نەیاندەزانی ئەم کارامەییە نوێیەیان چەند بەهێز و کاریگەر دەبێت بۆ بەرەنگاربونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ( کۆڤید - 19 ) کە لە ئێستادا هەموو جیهانی گرتۆتەوە.

لە 25 ی ئازاری 2020 دا، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی 400 هەزار حاڵەتی توش بوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمار کردووە و 18 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. ئەم پەتایە کاریگەری کردۆتە سەر 197 وڵات و ناوچە و هەرێم بە عێراقیشەوە. کاتێك کۆمپانیایەکی دەرمانسازی پەیوەندی پێوە کرا لەلایەن فەرمانگەی تەندروستی نەینەواوە و گرێبەستی لەگەڵ بەسترا بۆ دروستکردنی دەمامک وەکو بەرەنگاربونەوەیەک بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سی ئافرەتى تازە ڕاهێنان پێکراو خرانە سەرکار بۆ بەکارهێنانی ئەم کارامەییەیان بۆ دروستکردنی دەمامک. پاش زانیاری پێدان دەربارەی پێوەرە تەندروستیەکان و سروشتی ژینگەی پێویست بۆ دروستکردنی دەمامک، ئەم ئافرەتە بەرگ درووانە دەستیان کرد بە دروستکردنی هەزارەها دمامک ڕۆژانە، لە ژینگە و دۆخێکی کۆنترۆلکراو و پارێزراودا.

ئەم ئافرەتە کارامەدارانە بە خێرایی کاریان کرد بۆ دروستکردنی کەلوپەلی پاراستن سەرباری قەدەغەی هاتوچۆ لە پارێزگای نەینەوادا و بە چالاکانە و راستەوخۆ جێدەستیان دیارە لە کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراقدا.

ئەسیڵ، 45 ساڵ، دەڵێت "ئێمە هەزارەها پارچەمان دروست کردوە و بڕێکی گەورەمان ناردووە بۆ فەرمانگەی تەندروستی نەینەوا. هەندێك ڕێکخراوی تر بە هەمان شێوە ماسک لە ئێمەوە وەردەگرن و دابەشی دەکەن بێ بەرامبەر بەسەر گەڕەك و کامپەکاندا."

ئەم ڕاهێنانی درومان و بەرگ درومانە تەنها نەبۆتە هۆی بەهێزکردنی شەست ئافرەت، بەڵكو هیوای نوێشی پێ بەخشیون بۆ داهاتوویان. پڕۆژەکانی پەرەپێدانی بەردەوام وەکو ئەمانە، لە ئەولەویەتە سەرەکیەکانی بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا. نورە، 37 ساڵان دەڵێت " من کار دەکەم لەسەر پەرەپێدانی خۆم لە پیشەی دروماندا و لە داهاتوودا حەز دەکەم شوێنی کارکردنی خۆم یان کارگەیەکی بچوكم هەبێت بۆ درومان. "

ڕێکخستن و ئاسانکاری لە وۆرکشۆپی پەرەپێدانی کارامەییەکاندا لەگەڵ ڕێکخراوی رێکخراوى هیومەن ڕایتس وۆچ لە کوردستان بەشێکە لە پڕۆژەیەك لە لەلایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق سەرپەرشتی دەکرێت لە بەرنامەی پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتیدا، کە ئامانج لێی بریتیە لە باشترکردنی ژینگەی توانادارکردن بۆ ئاشتی و پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی لە هەموو بەشەکانی عێراقدا.