پاکژکردنەوەی شەقامەکان: لیژنە ناوخۆییەکانی ئاشتی لە ئەنبار هێزی کاریان یەكدەخەن بۆ ڕێگە گرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا

2020 April 8

وێنە: شارەوانی حەبانیە\2020

یازدە لیژنەی ناوخۆیی بۆ ئاشتی دەست پێشخەرییان کردووە بۆ پاراستنی کۆمەڵگە و گەرەکەکانیان لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕێی پاکژکردنەوەی ناوچە گشتیەکان لە پارێزگای ئەنبار لە عێراقدا.

مارکێت و شەقام و ناوچەکانی نیشتەجێبوون و قوتابخانە و دامەزراوە حکومیەکان و مزگەوتەکان و کامپەکانی ئاوارەکانی ناوخۆ لە ناوچە گشتیەکاندا پاکژ دەکرێنەوە لەلایەن ئەم لیژنانەوە لەڕێی تیمی ڕاهێنانپێکراوی بەدەنگەوەچوونەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەکانی بەرگری و تەندروستی و شارەوانیەکاندا.

ئەم لیژنانە کە لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراقەوە دامەزراون لە 2018 دا بۆ برەودان بە ئاشتی و سەقامگیری لە پاش داعشدا، پێک هاتوون لە ئەفسەری ئاسایش و کارمەندانی دەسەڵاتی ناوچەکە و نوێنەرانی ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی و شێخی عەشیرەتەکان. هەر لیژنەیەك ڕابەرایەتی دەکرێت لەڕێی سەرۆك شارەوانی ناوچەکەوە کە لەگەڵ گەشتنی پەتاکەدا کاریان کردووە بۆ ڕێنمایی کردنی خەلکی لەوەی پابەند بن بە ڕێکاریە پارێزگاریەکانی تەندروستیەوە و جەخت و دیدی لیژنەکانیان گۆڕیوەتە سەر بەڕێوەبردنی ئەم بڵاوبوونەوەی پەتایە.

سەرۆک شارەوانی قەزای حەبانیە، عەلی داوود سلیمان، باسی ئەو ڕێکاریانە دەکات کە گیراونەتە بەر لە کۆمەڵگەکەی خۆیدا، دەڵێت "ئێمە چەندان هەڵمەتمان ئەنجامدا، بە سەردانکردنی نەخۆشخانە و ژوورەکانی دۆخی کتوپڕیشەوە لە شەوانی درەنگدا بۆ چاودێریکردنی ئامادەیی کارمەندانی تەندروستی لە وەرگرتنی دۆخە کتوپڕەکاندا. هەروەها چاودێریی نرخەکان دەکەین لە بازاڕدا بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاکانی ئاسایشدا بۆ دڵنیابوون لەوەی نرخەی کاڵا و شتومەکەکان بەرز نەبنەوە."

لەکاتێکدا پارێزگای ئەنبار لە دۆخی قەدەغەی هاتوچۆدایە، دوکانی خۆراکە بنەڕەتیەکان کراوەن لە کاتە دیاریکراوەکاندا بۆ دانیشتوان. ئەندامانی لیژنە ناوخۆییەکانی ئاشتی لە ناوچەکانی ڕەمادی و حەبانیە و فەلوجە و عامریە ئەلسەمود و ئەلگەرمە و راوە و عانە و حەدیسە و روتبە و توەیم و هیت بەردەوامن لە جێبەجێ کردنی هەڵمەتەکانی پاکژکردنەوە و پەیوەندیگرتن بۆ کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

دەربارەی لیژنەکانی ئاشتی سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان عێراق

بیست و چوار لیژنەی ناوخۆیی بۆ ئاشتی پێک هێنران لە ئەنبار و نەینەوا و سەلاحەدیندا، ئەمانە سێ پارێزگان ئازادکراون لە دەستی داگیرکاری داعش لە عێراقدا، وەکو بەشێك لە پڕۆژەی بەرنامەی ئاشتەوایی یەکخراو سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق کە لەلایەن دانیمارکەوە کۆمەکی دارایی کراوە.

لەڕێی ئەم بەرنامەیەوە، لیژنەکانی ناوخۆیی بۆ ئاشتی پەرەیان پێدراوە بۆ خێراکردنی برەودان بە پێکەوە ژیانی کۆمەڵگەیی لە ناوچە ئازادکراوەکاندا لەڕێی ئاسانکاریی گفتوگۆ و نێوەندگیری و ڕێکخستنی ڕێکەوتنی ئاشتیی ناوخۆیی لە نێوان کۆمەڵگەکاندا بە پاشخانە جیاوازەکانیانەوە. هەروەها بەرپرسن لە داکۆکیکردن لە پێویستیە بنەڕەتیەکانی کۆمەڵگەکانیان. بەهۆی دۆخی تەندروستیی ئێستاوە بۆ ئەم پەتایە، لیژنە ناوخۆییەکان بۆ ئاشتی سەرچاوەکانیان بەکاردێنن بۆ یارمەتیدان لە پاراستنی کۆمەڵگەکان لە بڵاوبوونەوە و کاریگەریەکانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

پاکژکردنەوەی شەقامەکان\شارەوانی حەبانیە\ 2020

پاکژکردنەوەی شەقامەکان\شارەوانی حەبانیە\ 2020

پاکژکردنەوەی نەخۆشخانەكان\شارەوانی حەبانیە \2020

پاکژکردنەوەی مارکێتەکان\شارەوانی حەبانیە\2020

كۆبوونەوەیەك بە سەرۆكایەتی سەرۆكی لیژنە ناوخۆییەکانی حەبانیە بۆ ئاشتی\قایمەقامیەتی قەزای حەبانیە