خۆراک ژیانە: دابەشكردنی هاوكاری مرۆیی بۆ خێزانە عێراقییەكان لە میانی پەتای كۆرۆنادا

2020 May 29

وێنە: باوکێك چاوەڕێی وەرگرتنی پاکێجی پێویستیەکانی ژیان دەکات لە موسڵ.

"اهلنا" بە زمانی عەرەبی واتە "خەڵكەکەمان". هەروەها ناوی ئەو هەڵمەتی خۆراك دابەش کردنەشە کە لە کۆتاییەکانی مانگی نیساندا دەستی پێکراوە لەلایەن ئەندامانی لیژنەکانی ناوخۆیی بۆ ئاشتی کە پشتیوانی دەکرێت لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان یەوە بە هاوبەشیی لەگەڵ ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان هەروەها بە بەخشینێکی باشى حکومەتەکانی دانیمارک و ئەڵمانیاشەوە.

1450 پاکێجی هاوكاری پێویستیەکانی ژیان دابەشکراوە لە پارێزگاكانی نەینەوا و سەلاحەدین و بەردەوام دەبێت لە یازدە گەڕەكی تردا لە ئەنبار و باشوری سەلاحەدین لە کۆتایی مانگی ئایاردا.

وێنە: کەلوپەلەکانی ناو پاکێجی پێویستیەکانی ژیان.

چی لە پاکێجی پێویستیەکانی ژیاندا هەیە؟ هەر پاکێجێك پێویستیەکانی چێشت لێنانی تێدایە بە زەیت و شەکر و نیسك و برنج و فاسۆلیا و دۆشاوی تەماتە و چا و خوێ و حەبی ڤیتامین سی و سابون بۆ دەست شوشتن.

وێنە: خالید و کچەکەی لەبەردەم ماڵەکەیاندا.

خالید لەگەڵ ژنەکەی و پێنج منداڵیدا پێکەوە دەژین لە موسڵ. لەم دواییانەدا لە ماڵی خۆیان پاکێجی پێویستیەکانی ژیانیان بەسەردا دابەش کرا، لەو ماڵەی كە  زیانی لێکەوتبوو لە كاتی جەنگی دژی رێكخراوی داعش.

وێنە: هاوسەری خالید پاکێجی پێویستیەکانی ژیان دەکاتەوە.

خالید دەڵێت "ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بە سەختی کاریگەری لە خێزانەکەم کردووە. کارەکەم وەستاوە کە لە چێشتخانەیەکی بچوكدا بوو، وە دۆخی ژیانمان گۆڕاوە. بەهۆی ئەوەی دەبێت لە ماڵەوە بمێنینەوە بۆ ماوەیەکی درێژ، کاریگەریی کەوتۆتە سەر دەروونیشمان. "

لە عێراقدا، بە تایبەتی لە مانگی ڕەمەزاندا، میوانداریی ئەوەیە کە خێزان و هاوڕێیکان پێکەوە کۆدەکاتەوە.

وێنەکان: خێزانەکە خەریکی ئامادەکردنی ژەمێکن.

لەکاتی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا، بەدووربوونی جەستەیی کە سەپێنراوە کاریگەریی کردۆتە سەر کۆبونەوە کۆمەڵایەتیەکان و پەیوەندیەکان زۆرجار لەڕێی تەکنۆلۆژیاوە ئەنجام دەدرێت. خێزانەکەی خالید لە ماڵەوە ئینتەرنێتیان نیە بەڵام بە تەلەفون پەیوەندی دەکەن بە ئەندامانی خێزان و هاوڕێکانیانەوە. لەماڵەوە کاتەکەیان دەبەنەسەر بە تەماشاکردنی تەلەڤیزۆن و ئامادەکردن و خواردنی ژەمەکان.

خالید دەڵێت "ئێمە چاوەڕێی کۆتایی هاتنی ئەم پەتایەین تا دووبارە ژیانمان دەست پێبکاتەوە."

وێنە: خێزانەکە پێکەوە نان دەخۆن.

ئەم چین  و توێژانەی سوودمەنبووانی ئەم هەڵمەتە دەستنیشان کران لەلایەن لیژنەکانی ناوخۆیی بۆ ئاشتی و بەپشتیوانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق. ئەندامانی کۆمەڵگەی ئەم لیژنانە تێدەگەن لە پێویستیەکانی کۆمەڵگەکانی خۆیان و دەزانن لەکوێ و کێ پێویستیی بە زۆرترین یارمەتییە.

موحەمەد، ئەندامی لیژنەی ناوخۆیی بۆ ئاشتی لە بەری ڕۆژهەڵاتی موسڵ دەڵێت "لیژنەی ئاشتیی ناوخۆییمان کار دەکات بۆ دروستکردنی کاریگەری لەسەر کۆمەڵگەکان لەڕێی پەیوەندیەکانەوە کە بنیادی دەنێن لەگەڵ دانیشتوانەکاندا. بۆ ئەم هەڵمەتی دابەشکردنە، زۆرینەی ئەندامانی کۆمەڵگە بەخۆبەخشانە داوایان کردووە یارمەتیدەر بن، هەر لە شێخ و بەتەمەنەکان و گەنجان و مامۆستایان و قوتابیانیشەوە. دابەشکردنی ئەم پاکێجە لەکاتی خۆیدا بووە چونکە زۆرینەی خەلکی داهاتە سەرەکیەکانیان نەماوە بەهۆی سنورداریەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە."

سەرباری دابەشکردنی پاکێجی پێویستیەکانی ژیان، پڕۆژی ئاشتەوایی یەکخراو سەر بە  بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق کاردەکات بۆ دابین کردنی بەخشینی پارە بە ڕێکخراوە کۆمەڵگەییەکانی ناوخۆ و ڕێکخراوە ناحکومیەکانەوە لە چەند ناوچەیەکی دەستنیشانکراودا بۆ بەرزکردنەوەی هوشیاریی دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پاکژکردنەوەی ناوچە گشتیەکان.