بە وێنە: ئەمڕۆ ئاهەنگ دەگێرین بە ڕۆژی جیهانی خێزان

2020 May 14

ئەمساڵ، ئێمە ئەم یادە دەکەینەوە لەگەڵ هاتنی قەیرانێکی تەندروستی جیهانیدا کە پێشتر شتی لەم جۆرە ڕووی نەداوە. ئەوەی بەرگەی قورسایی قەیرانەکان دەگرێت بریتیە لە خێزانەکان، پەنای ئەندامەکانی خۆی دەدات و بەدووریان دەگرێت لە مەترسی و بایەخ دەدات بەو منداڵانەی بەهۆی ئەم دۆخەوە لە قوتابخانە نین و لە هەمان کاتدا بەرپرسیارێتیەکانی خۆشیان ڕادەپەڕێنن.

لەم کاتە سەختانەدا ئێمە درك دەکەین بە گرنگیی هاندان و پشتیوانیکردن لە خێزانەکان لە هەموو جیهاندا، وە سوپاسگوزارین کە دەتوانین کاتیان لەگەڵدا بەسەر بەرین، جا ڕووبەڕوو بێت یان بەهۆی هۆکاری پەیوەندیەکانەوە بێت.

وێنە: کلێر تۆماس / بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

زەیتون قاسم ئەدۆ، تەمەنی 32 ساڵە و دایکی پێنج منداڵە، هاوسەرەکەی گرۆ ئیبراهیم ئەدۆ تەمەنی 45 ساڵە و لەگەڵ منداڵەکانیاندا وێنەیان گرتووە لە ماڵی خۆیان لە شاری شنگال.

زەیتون دووگیانە و لە مانگی نۆهەمدایە و بەم زووانە منداڵەکەی دەبێت. لە دوودڵی و فشاری دەروونیدایە چونکە لە شەنگال هیچ نەخۆشخانەیەك بوونی نیە و ئەو ڕێگەیەشی دەچێت بۆ تەلەعفەر بەهۆی داعشەوە زیانێکی زۆری لێکەوتووە و هێشتا چاک نەکراوەتەوە. ئەم ڕێگەیە زۆر گرنگە چونکە ئاسانکاری دەکات بۆ گەشتن بە خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان بۆ ژنانی دووگیانی وەکو زەیتون.

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان  بۆ پەرەپێدان لە عێراق هەوڵدەدات بۆ جوڵاندنی کۆمەکیکردن بۆ چاککردنەوە و بنیادنانەوەی ڕێگەی تەلەعفەر. تا ئەمڕۆ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان 35 پڕۆژەی سەقامگیرکردنەوەی ئەنجامداوە لە شەنگالدا، بە شیاندنەوەی قوتابخانەکان و تۆڕەکانی کارەباشەوە.

وێنە: کلێر تۆماس / بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

ناهیدە لەلای ڕاست وێنەی گرتووە لەگەڵ ڕیهاب بوکیدا لە ماڵی خۆیدا لە ڕۆژئاواى موسڵ، لەم خانوەدا دەژین لەگەڵ نازم کوڕی و ڕیهابی هاوسەری نازم و پێنج منداڵەکەیان.

ماڵی ناهیدە بەهۆی داعشەوە کاولبوو وە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان  بۆ پەرەپێدان کاری شیاندنەوەی بۆ کرد. دەڵێت "کارەکەیان زۆر باش ئەنجامداوە. لەمە باشترمان ناوێت. ئەگەر بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان ئەم خانوەی چاک نەکردبایا، نەمان دەتوانی لێرە بە ئاسوودەیی بژین. بە دڵنیاییەوە هێشتا لە خانوە کاولەکەدا دەژیاین."

نزیکەی5,800  خانوو کاری شیاندنەوەیان بۆ کراوە لە موسڵدا لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان، بەمەش نزیکەی 40,000 کەس سودمەند بوون کە 26,000 کەسیان ئافرەتن.

وێنە: کلێر تۆماس / بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

فەرمان و زێنەی كچی خەریکی ئامادەکردنی قاپێك هەنگوینی خاو و نانن، هەنگوینەکە ڕاستەوخۆ لە کورە هەنگەکەوە دەرهێنراوە، (خامە)ی دایکیش تەماشایان دەکات. فەرمان دەڵێت "یەك کەوچکی چا هەنگوین ڕۆژانە زامنی ژیانێکی تەندروست دەکات" پێکەوە ئەم خێزانە هەنگوین بەرهەم دێنن و دەیفرۆشنەوە بە گەڕەکەکەی خۆیان لە دەشتەکانی نەینەوادا.

فەرمان بڕی 5 کورە هەنگی وەرگرت لە 2017 دا وەکو بەشێك لە بەرنامەی ڕاهێنانی پیشەیی کە ڕابەرایەتی دەکرا لەلایەن ڕێکخراوی ناحکومی پڕۆژەی گوندی بچوکی زاخۆەوە بە پشتیوانی لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان عێراق و حکومەتی ئەڵمانیادا. بە گشتی 200 خێزان لە دەشتەکانی نەینەوا و دهۆکدا دەستنیشانکران بۆ ئەوەی کورە هەنگ وەرگرن لەگەڵ پۆشاکی پاراستن و کەلوپەل و ڕاهێنانیان پێکرا لەسەر بەخێوکردنی هەنگ و بەڕێوەبردنی کار و بازاڕگەڕیی پاش کۆکردنەوەی بەرهەم.

نارەیان، ژنێکی یەزیدیە و خوشکەزا/برازاکەی بە باوەشەوەیە لە ماڵەکەی خۆیدا لە بەعشیقە. وێنە: کلێر تۆماس / بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

نارەیان، تەمەنی سی و دوو ساڵە و مێردەکەی بەهۆی شێرپەنجەوە مردووە 12 ساڵ لەمەو پێش، دوو کوڕی منداڵی بۆ بەجێهێشت، کە ئێستا هەرزەکارن. ئەم ژنە زۆرینەی موڵکەکەی لەدەستدا بەهۆی داعشەوە و تیاچوو، تەنها یەك وێنەی مێردەکەی نەبێت بە شێوەیەکی سەرسورهێنەرانە مایەوە، لە کاتی کاولکاریەکەدا لە پشتی کەنتۆرەکەیەوە شاردبوویەوە. نارەیان ئەم وێنەیەی بە سەربەرزانە هەڵواسیوە لە ماڵی بوکەکەیدا و ئێستا خۆشی لەوێ دەژی.

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان خانوەکەی نارەیانی چاککردەوە بەڵام هێشتا نەهاتۆتەوە ناوی، داروپەردووەکەی تەنیشت خانوەکەی ئاستەمی کردووە کارەبا و ئاو ڕابکێشرێت بۆ ماڵەکەی. بەڵام ئەم ژنە هێشتا گەشبینە و دەڵێت "من زۆر سوپاسگوزاری کارەکانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان دەکەم کە بۆتە دەرفەتێکی تر بۆم."

وێنە: بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

شاگوڵ و مەریوانی باوکی لە دەرەوەی ماڵەکەیان وەستاون لە شاری هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستانی عێراق. بەهۆی کاری شیاندنەوەی ڕێگاکانەوە لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان  بۆ پەرەپێدان بۆ شارەکەی، شاگوڵ و خێزانەکەی ئێستا دەتوانن بەپێ بچن بۆ قوتابخانە بەبێ ئەوەی قوڕاوی ببن و وەرزی باران باریندا.

فاتمە ناسر، پەیامنێری کۆمەڵگەیی کە ڕاهێنانی پێکراوە لەلایەن بەرنامەی بەرەو پێشەوە سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق.

نەجمە کە پەنابەرێکی سوریە ساوەر ئامادە دەکات لەگەڵ دایکی و دوو منداڵەکەیدا لە ماڵی خۆیاندا لە کامپی پەنابەرانی قوشتەپە لە هەولێر.

نەجمە ڕاهێنانی پیشەیی ئارایشتی وەرگرت. ئێستا ساڵۆنێکی خانمان بە هاوبەشی دەبات بەڕێوە لە کامپەکەدا کە لەلایەن پڕۆژەی بەرنامەی بەرەوە پێشەوە سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە پەرەپێدان عێراق و هێلی لۆڤ (خانمە هونەرمەندی گۆرانیبژ و ئەكتەر) دروست کراوە، بۆ دابینکردنی داهاتێك بۆ خێزانەکەی.