گیانی خۆبەخشی: عێراقێکی یەکگرتوو لە کاتی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا

2020 May 5

 

ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ژیانی هەموومانی لێك داپچڕان بە شێوەیەک پێشتر ڕووی نەداوە و وای پێویست کرد بە شێوازی نوێ ئەو کار و چالاکیانە بکەین کە بووبوونە بەشێكی گەورە لە ژیانمان. پاش ئەم بانگەوازە بۆ کارکردن، تۆڕی خۆبەخشانی شاری کەربەلا کەوتنە کار و هاتنە سەر شەقامەکان.

میسال، تەمەن 45 ساڵ کە ئەندامێکی تۆڕی خۆبەخشان و دانیشتووی کەربەلایە، وتی "پێویستە هەموومان دەست بکەینە دەستی یەکتر، بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە ئەرکی خۆمانمان زانی چۆنمان توانی یارمەتیدەر بین لەڕێی دابەشکردنی هاریکاریی مرۆیی و سەبەتەی خۆراک و پاکژکردنی شەقامی گەڕەکە هەژارەکان و بەرزکردنەوەی هوشیاری دەربارەی ئەم پەتا جیهانیە و پاراستنی پاکژیی کەسییمان."

لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە 150 پیاو و ئافرەت لە تۆڕی خۆبەخشانی کەربەلادا یارمەتییان دابین کردوە بۆ هاوڵاتیە دۆخناسكەکان لەکاتی قەدەغەی هاتووچۆدا و بەمەش دڵنیاییاندا لەوەی بە سەلامەتی بمێننەوە لەماڵەکانیاندا تا جەنگی دژ بەم پەتا جیهانیە بەردەوام بێت.

 

خۆبەشێك سەبەتەیەكی خۆراك ئەداتە منداڵێك لە میانی قەدەخەی هاتوچۆدا. 

لەکاتێكدا کە خۆ بەدوورگرتن لە کەسانی تر زۆر گرنگە بۆ خاوکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆرینەی کارەکانی عێراق بە داخراوی ماونەتەوە لە عێراقدا. بەهۆی ئەو داهاتە سنوردارەی بەهۆی ئەم دۆخەوە هەیە، گیانی خۆبەخشی لە کەربەلادا بۆتە هۆی دابینکردنی خۆراك بۆ خێزانە دۆخناسکەکانی 55 گەڕەك لە شاری کەربەلادا.

خانەوادەیەك لە پێش ماڵی خۆیان پاش وەرگرتنی خۆراك لە لایەن خۆبەشەكانەوە. 

 

لەگەڵ چوونمان بەرەو مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، خێزانەکانی شاری کەربەلا و قەزای ئەلهیندیەی دراوسێی کە ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارەی ناوخۆی تێدایە ئاستی خوێندنیان کەمە بە تایبەت ئافرەتان، بەردەوام سەبەتەی خۆراکیان بۆ دابین کراوە.

خۆبەخشێك سەبەتەیەكی خۆراك ئەداتە خێزانێك لە ناوچەی توێریج كە دەكەوێتە دەروازەی كەربەلا. 

خانەوادەیەك لە پێش ماڵی خۆیان دانيشتوون پاش وەرگرتنی خۆراك لە لایەن خۆبەشەكانەوە. 

 

حەسەن عەلی جەبار، تەمەن 35 ساڵ، کرێکاری ڕۆژانەیە لە زانکۆی کەربەلا، لە دەستپێکی ڕاگرتنی دەوامی زانکۆکانەوە لە مانگی ئازارەوە هیچ داهاتێکی نەبووە. لە ئێستادا کە بێکارە نەیتوانیوە خۆراکی پێویست دابین بکات بۆ خۆی و خێزانەکەی. حەسەن وتی "سوپاسی خۆبەخشەکان دەکەم، بەهۆی ئەوانەوە سەبەتەی خۆراکمان بۆ دێت بە بەردەوامی."

خۆبەخشێك سەبەتەیەكی خۆراك ئەداتە خانەوادەیەك لە ناوچەی توێریج كە دەكەوێتە دەروازەی كەربەلا. 

خۆبەخشەكان خۆیان ئامادە دەكەن بۆ ئەوەی نامیلكەی زانیاری دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبكەنەوە.

بە هەماهەنگی لەگەڵ خانەی قەیرانەکانی پارێزگای کەربەلادا، تۆڕی خۆبەخشانی کەربەلا دەستی کردووە بە نامیلکەی زانیاری و قسەیان کردووە بۆ دانیشتوان بۆ بەرزکردنەوەی هوشیاریی تا پاکژییان باشتر بکەن.

خۆبەخشێك نامیلكەی زانیاری دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە. 

عەلی حسێن ئەلسەداوی، تەمەن 40 ساڵ دەڵێت "ئێمە هەڵمەتمان ئەنجامداوە لە ناوچە نیشتەجێیەکان و شەقامە سەرەکیەکان و باڵەخانە گرنگەکاندا، هەروەها ماڵی گەڕەکە هەژارەکانمان پاکژ کردۆتەوە بەهۆی زۆری دانیشتوانیانەوە."

 

خۆبەخشێك دوكانێكی دارتاشی پاكژدەكاتەوە لە ناوچەیەكی نیشتەجێبووندا لە كەربەلا.

ساڵی 2017 تۆڕی خۆبەخشانی کەربەلا دروست بووە بەهۆی پڕۆژەیەکی هاوبەشی بەرنامەی خۆبەخشانی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان کە تیایدا ڕاهێنانیان ئەنجامداوە بە هاوڵاتیان لە هەماهەنگکردنی پڕۆژە و بەڕێوەبردن و هاندانی گیانێکی بەهێزی خۆبەخشی لەڕێی پڕۆژە بچوکەکانی گەڕەکەکانەوە.

 

كۆمەڵێك خۆبەخش خۆیان ئامادەكردووە بۆ پاكژكردنەوەی گەڕەكێكی نیشتەجێبوون لە كەربەلا وەكو كارێكی خۆپارێزی پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

میسال دەڵێت "بەسوپاسەوە بۆ پڕۆژەی  بەرنامەی خۆبەخشانی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان ئێمە فێر بووین چۆن کاربکەین وەکو تیمێك و چۆن کاتی کردارەکیی دابنێین بۆ چالاکیەکانمان. ئەمە یارمەتیدەرمانە لە خێراکردنی جێبەجێکردنی کارەکان و دڵنیاییدان لە وردێتیی کارەکەدا. فێربووین لەڕێی پشتیوانیکردنی یەکدیەوە لەڕێی خۆبەخشیەوە، گیانی ئاشتەوایی بڵاو بکەینەوە و بتوانین پەیوەندیەکی پتەوی ناو کۆمەڵگە دروست بکەین."

 

كۆمەڵێك خۆبەخش خانووێك لە گەڕەكێكی نیشتەجێبوون لە كەربەلا پاكژدەكەنەوە. 

عەلی حسێن وتیشی "تۆڕی خۆبەخشان داکۆکی وپشتیوانی بەدەست هێناوە لەلایەن پارێزگاوە لەڕێی پەیوەندیی کاریگەر و کارامەیی خەمڵاندن کە بەدەستمان هێناون لە ڕاهێنانەکانی بەرنامەی خۆبەخشانی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان. ئەم تایبەتمەندیە پیشەیی و تەواو ڕێکخراوەی تۆڕەکە ئەوە پیشانی خەڵكی دەدات کە خۆبەخشان دەتوانن کاریگەریەکی گەورەیان هەبێت!"

خۆبەخشێك لە پلەی گەرمی منداڵێك دڵنیا دەبێتەوە وەكو كارێكی خۆپارێزی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەربەلا.

 

هەروەها عەلی حسێن وتی "بۆ داهاتوو، ئێمە ئامانجمان بریتیە لە زیادکردنی هوشیاریی دەربارەی خۆبەخشی لەنێوان هاوڵاتیاندا و دابینکردنی پەیامێکی ڕوون دەربارەی ئەوەی خۆبەخشان ڕۆڵێکی گەورەیان هەیە لە هەموو قەیرانێکدا. ئێمە دەمانەوێت گیانی خۆبەخشی بچێنین لە لاوەکانماندا و کارامەییەکانیان بەهێز بکەین لەڕیی بەشداریپێکردنی زانیاریەکانمانەوە لەگەڵیاندا."

 

خۆبەخشێك لە پلەی گەرمی منداڵێك دڵنیا دەبێتەوە وەكو كارێكی خۆپارێزی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەربەلا.

پاکێجی بەدەنگەوەچوونی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لەڕێی بەرنامەی سەقامگیرکردنەکەیەوە بەردەوامی دەدات بە هەوڵەکانی بۆ پشتیوانیکردنی بەدەنگەوەچوونی حکومەتی عێراق بۆ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان. ڕێکاریەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەم ڤایرۆسە زیادکردنی توانستی پشکنینی تاقیگەکان و دابینکردنی کەلوپەلی پارێزگاریی کەسی بۆ کارمەندان و زیادکردنی ژمارەی قاوشەکانی دابڕاندن و ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن بۆ داڕشتنی ستراتیژیەتی چاکبونەوەی پاش ڤایرۆسی كۆرۆنا لە خۆ دەگرێت. لێرە زیاتر بزانە.

وێنەكان: عەبدوڵا زیاء ئەلدین \ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق \ 2020