به‌هێزکردنی خه‌ڵکانی خاوه‌ن کارساز و ڕابه‌رانی کۆمه‌ڵگه
ئاهه‌نگ گێران بە پرۆژەكانی كارسازیی زۆز بچوك و بچوک و مامناوه‌نده‌کان لە عێراقدا
2020 June 27
عێراق که وڵاتێکی ناسراوه به به‌رهه‌می نه‌وتی و کارسازیه زۆر بچوك و بچوک و مامناوه‌نده‌کان، که بۆته هۆی به‌خشینی ژیان به ناوچه و شه‌قامه‌کانی. هه‌رچه‌نده ئه‌م کارسازیانه بچوکن، که‌رتی تایبه‌ت (جگه له نه‌وت) نزیکه‌ی 60% ی هه‌لی کار پێك دێنن، ئه‌م جۆره کارسازیانه چالاکن و مه‌ودایه‌کی فراوانیان له که‌رته‌کان پێك هێناوه به ده‌رفه‌تی کار بۆ گەنجان.
له شاری به‌سره و ئه‌لقورنه که دوو شارن له گه‌وره‌ترین هه‌رێمی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا له ولاته‌که‌دا و ڕێژه‌ی بێکاریی به‌رزبۆته‌وه به ڕێژه‌ی 30% له ماوه‌ی دوو سالی رابردوودا. وه‌به‌رهێنان له کارسازیه‌کانی زۆر بچوك - بچوک - مامناوه‌نده‌کاندا، هیوایه‌کی نوێ و ده‌رفه‌تی کار ده‌به‌خشێت به په‌ره‌پێدانی ئابووری له کاتێکدا نه‌بوونی خستنه سه‌رکاری حکومی و هاوتانه‌بونی کارامه‌ییه‌کان بۆته هۆی بێکاریی چینی گەنجان.
له ناوه‌راستی 2019 به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی په‌نابه‌رانی نه‌رویجی پشتیوانی به‌ئامانجگیراویان دابین کرد بۆ 319 کارسازی زۆر بچوك - بچوک - مامناوه‌نده‌کانى نوێ و دامه‌زراو له سەرانسەری شاری به‌سره و ئه‌لقورنه‌دا له‌ڕێی راهێنانی په‌ره‌پێدانی کارسازی و به‌خشینی پاره‌وه. ڕاهێنانه‌کان بۆ بنیادنانی کارامه‌ییه پێویسته‌کان بون بۆ توانادارکردنی گه‌شه‌ی کارسازیه‌کان وه‌کو دارایی و ژمێریاری و بازارگه‌ری و سه‌رچاوه مرۆییه‌کان و به‌ڕێوه‌بردنی خستنه‌سه‌رکار، و لێهاتووی و كارامەیی كەسی وه‌کو بواری پەیوەندیەكان و سه‌رکردایه‌تی و کارامه‌ییه‌کانی دانوستانکردن و بڕیاردان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه.
له‌بیب ته‌مه‌نی 57 ساڵه و باوکی پێنج منداڵه و خاوه‌نی دووکانی گێلاس و چه‌ره‌ساته له شاری به‌سره، وتی:" فێری گرنگی سه‌رکردایه‌تی باش بووم، هه‌روه‌ها فێربووم چۆن به باشترین شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ل کڕیاران بکه‌م و ببمه به‌شێك له تیم". پاش ته‌واوکردنی ڕاهێنانه‌کانی و وه‌رگرتنی به‌خشینی پاره، له‌بیب توانی کارمه‌ند بخاته سه‌رکار بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاڵا و کڕیارانی زیاتر و بڕی 15% قازانجی زیادی کرد.
بەڵام وەکو زۆرینەی شارەکانی تری جیهان، کاریگەریی کۆمەڵایەتی-ئابووریی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بەهەمان شێوە لە بەسەرە و ئەلقورنەشدا هەستی پێکراوە. کارەکان ئامادەسازییان کردووە بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و دڵنیاییدان لە سەلامەتی کارمەندان و کڕیاران لەڕێی پۆشینی کەلوپەلی پاراستنی کەسییەوە، هەروەها پابەندبوون بە قەدەغەی هاتوچۆی حکومەت کە بریتیە لە سنوردارکردنی کاتژمێرەکانی کارکردن. لەڕێی پیشاندانی یەكرێزیەوە، ئەم خاوەن کارانە نەك هەر توانییان بەردەوام بن لە پەیداکردنی بژێویی بۆ خۆیان و کارمەندەکانیان، بەڵكو بونە نمونەش بۆ کۆمەڵگە.
هیشام تەمەنی 40 ساڵە و خاوەنی دوو منداڵە و خاوەنی یاریگایەکی پێنج گۆڵیە لە ئەبو ئەلخەسیب، وتی:" وەکو خاوەن کارێك من بەجۆشم بۆ بنیادنانی شتێکی سەرکەوتوو کە خۆم پلانم بۆ داناوە، ئەوەش من توانادار دەکات بۆ یارمەتیدانی کۆمەڵگەکەم."
کەوسەر و جینان، کە هەردووکیان دایکی پێنج منداڵن و خاوەنی ئارایشتگایەکی سەرکەوون لە بەسرە و ئەلقورنە، گرنگی تەواو دەدەن بە پاکژی و خاوێنی وەکو بەشێکی گەورەی کاری ڕۆژانەیان، کەوسەر وتی:"پاش وەرگرتنی بەخشینی پارەکەم، توانیم سێ کارمەندی نوێ بخەمە سەر کار و بەڕێژەی 40% قازانجم بەرزبۆوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی پلانێکی کاری باشم داڕشت و هەروەها بەهۆی ئەوەی توانیم ئامادەکاریی پێشوەختە بکەم بۆ ئەوەی خۆمان و کەسانی تر بپارێزین."
کارسازیه زۆر بچوك و بچوک و مامناوه‌نده‌کان بەردەوامن لە ڕووبەڕووبونەوەی ئاستەنگیەکان و گەشەکردن لەماوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئەم ئاستەنگیە دەبێتە سنوردارکردنی توانستی خستنە سەرکاری کارمەندی نوێ بەڵام بە درککردن و پشتیوانیکردنی پێویستیەکانی ئەم کارسازیانە، ئایا کارسازیه زۆر بچوك و بچوک و مامناوه‌نده‌کان دەکرێت ڕێگەیەك بن بۆ گەشەکردن و بەرەوپێشچوونی ئابووری لە عێراقدا؟
بژێویی ژیان بەشێوەیەكی بەردەوام لەڕێی پەرەپێدانی کاری بارزگانی بچوك و خستنە سەرکارەوە لە بەسرە
لە ناوەراستی ساڵی 2019 ەوە، پێکەوە لەگەڵ هەوڵەکانی ئه‌نجومه‌نی په‌نابه‌رانی نه‌رویجی و بەخشینێکی باشی حکومەتی یاباندا بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان پشتیوانی دابین کردووە بۆ 319 کارسازی زۆر بچوك و بچوک و مامناوه‌نده‌کان لەڕێی ڕاهێنان و بەخشینی پارە و خستنە سەرکاری 125 کەس لەڕێی هاوبەشی لەگەل کەرتی تایبەتدا.