جوتیارە شاریەکانی موسڵ

بوون بە خۆژێنەر بۆ زامنکردنی دەستکەوتنی خۆراکی تازە لە ماڵەوەدا

2020 June 19

موحەمەد عەلی، خەیارە خێرا گەشەکردووەکانی پیشان دەدات لە باخچەی مەتبەخەکەیدا.

بە گەڕانەوە لای باخچە سەوزە ناوازەکانی سەنتەری میزۆپۆتامیا، شاری موسڵیش دووبارە ژیانی بۆ دەگەڕێتەوە لەلایەن ڕووباری دەیجلەوە لەڕێی دامەزراندنی باخچە و ماڵی پلاستیکی کە لەیەك کاتدا خۆراک دابین دەکات بۆ خەڵكی و سیستەمی داهێنەرانە و کشتوکاڵیش دابین دەکات بۆ خەڵكی موسڵ.

کولی، تەمەنی 55 ساڵە و دایکی پێنج منداڵە و گەڕاوەی خەلکی موسڵە، یارمەتی وەرگرتووە بۆ دروستکردنی باخچەی مەتبەخ لە ماڵەکەیدا، دەڵێت " لەکاتی قەدەغەی هاتوچۆ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە خێزانەکەم لەڕێی سەوزەی تازەی وەکو خەیار و تەماتە و باینجانەوە خۆراکی پڕسود و بێ کیمیایی بۆ دابین دەبوو وە دەشمتوانی ئەو پارەیە کۆبکەمەوە کە پێشتر بە کڕینی ئەم بەروموبە خەرجم دەکرد.

کولی سی ساڵە لە کێڵگەی کشتوکاڵیدا کاری کردووە و زۆر دڵخۆشە بە بینینی گەڕانەوەی خەڵكی بۆ کشتوکاڵ.

کولی ئەو پارەیەی لەڕێی ڕاهێنان بەرامبەر پارەوە وەریگرتووە تۆوی زیاتری پێکڕیوە بۆ ڕواندنی دانەوێڵە

ئەو کاولکاریەی بەهۆی داگیرکاری داعش و ئازادکردنی شارەکەوە ڕوویدا بووە هۆی پەرشوبڵاوبونەوەی خۆڵ و خاشاك بەناو شارەکەدا و خراپبوونی زەوی کشتوکاڵی کە چیتر نەتوانرا سەوزە و میوەی تێدا بڕوێنرێت. لە 2019 دا بە هاوبەشیی لەگەڵ ڕێكخراوی ئۆكسفام و کۆمەکیەکی باشەی وەزارەتی هاریکاری ئابوری ئەڵمانیاوە لەڕێی بانكى پەرەپێدان بۆ دووبارە بنیاتنانەوە، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان 1200 كەسی لە خەلکی موسڵی دەستنیشانکرد بۆ بەشداربوون لە کار بەرامبەر پارە و ڕاهێنان لە کشتوکاڵیی ناوشاردا.

ئەیشان خەریکی کێڵگەی خەیارە کە لە ماڵێکی پلاستیکیی نزمدا ڕواندویەتی.

دوابەدوای لابردنی خاشاک، کار دەستی پێکردوە بۆ بنیادنانی 20 ماڵی پلاستیکی و 600 خێزان کەلوپەلی باخچەی مەتبەخیان وەرگرت. خێزانەکان بە کارکردن بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی عێراقیدا لە ناوچەكانی حەمدانیە و تەلکیف و موسڵدا ڕاهێنانیان پێکرا لە باخچەی مەتبەخ و پەیندان و بنەماکانی کشتوکاڵی بە چاندن و لابردنی گژوگیای زیانبەخش و بەڕێوەبردنی لەناوبردنی مێروو وە نەخۆشی و دورینەوە و تەکنۆلۆژیای کشتوکاڵیی ناوشاردا. هەروەها کەلوپەل و مەوادیان وەرگرت بۆ دەستکردن بە ڕواندنی خۆراکی خۆیان وەکو عەرەبانەی یەك تایە و چنگاڵ و خاکەناز و ماڵی پلاستیکی نزم و تۆوی سەوزە و سینی تۆو.

بەشار تەمەنی 24 ساڵە و خەیار دەڕوێنێت بۆ ئەوەی لە بازار بیفرۆشێتەوە.

ئامینە، 65 ساڵە و دەڵێت "باخچەی مەتبەخەکەم یارمەتیدەرمە لە کۆکردنەوەی پارە لە کڕینی سەوزە و هەروەها بەکارهێنانی پاشەڕۆی مەتبەخ وەکو بەرماوەی خواردن و ئاو! ئێمە نۆ کەسین لە ماڵەوە کەواتە گێڕاندنەوەی کات لە چون بۆ بازاڕ و کۆکردنەوەی پارە زۆر یارمەتیدەرمانە."

ئامینە بەشێکی دانەوێڵەکەی دەفرۆشێت و ئەوەی تری بۆ خێزان و دراوسێکانی هەڵدەگرێت.

ئامینە سەریسوڕما لەوەی چەند خێرا دانەوێڵەکەی گەشەی کرد.

کشتوکاڵی ناوشار تەنها بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراك نیە. سیستەم و بنەماکانی کشتوکاڵی ناوشار هانی کۆمەڵگەکان دەدات بۆ ئەوەی پێکەوە کاربکەن و هانی هاوڵاتیان دەدات ببنە بەرهەمهێنەر نەك بەکاربەر و جۆشی داهێنان دەدات بۆ کەمکردنەوەی ماوەی ڕۆشتن بۆ خۆراك و بارگرانی دارایی چونکە شوێنێکی بچوك لە حەوشە و ماڵی کەسەکاندا خۆراك دابین دەکات.

عەلی موحەمەد تەمەنی 52 ساڵە و باوکی شەش منداڵە و دەڵێت "ئەوەم بەدڵە کە خۆم دەتوانم خۆراکی پڕ سوود بۆ خێزانەکەم دابین بکەم هەر لە باخچەکەی خۆمدا! تەنها دوو مانگ پاش چاندن ئێستا بڕی 25 بۆ 30 کیلۆ خەیار هەر سێ ڕۆژ جارێك دەچنمەوە کە بۆ خێزانەکەم و دراوسێکانیشم زۆرە و بەش دەکات."

عەلی موحەمەد خەیار کۆدەکاتەوە بۆ پێدانی بە خێزانەکەی و دراوسێکانی.

عەلی موحەمەد لە ئێستادا بڕی 25 بۆ 30 کیلۆ خەیار هەر سێ ڕۆژ جارێك دەچنێتەوە.

لەگەڵ ماڵی پلاستیکی و باخچەی مەتبەخدا، رێكخراوی ئۆكسفام و  بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدانلە ئێستادا کاردەکەن بۆ بنیادنانی پێنج بازاڕ کە بتوانرێت لەلایەن جوتیارانی شاریەوە بەکاربێت بۆ فرۆشتنی بەرهەمە زیادەکانیان و داهاتێکی تر بۆ خۆیان پەیدا بکەن. بازاڕەکان لە کوبە و شەرەخان و سەلامیە دەکرێنەوە و پاش تەواوبوونی پڕۆژەکەش هەر بە کراوەیی دەمێننەوە بۆ زامنکردنی ئەوەی سودمەندبوان شوێنی فرۆشتنی بەرهەمەکانیان هەبێت.