داگیرساندنی مۆمێك لەبری نەفرەتكردنی تاریکی: هاوكاریی لە نێوان ئاینەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا

دابینکردنی سەبەتەی خۆراکى پێداویستیە سەرەكیەكان، بۆ بەرزکردنەوەی گیانی مۆڕلی هاوڵاتیان لە دەشتی نەینەوا

2020 July 8

شێخ ئەحمەد ئەمجەد، ڕابەرێکی موسولمان لە بەعشیقە دەڵێت:"سەبەتەی خۆراک بریتیە لە هێمایەکی ساکار بەڵام گەورە، لە پاش داگیرکاریی داعش بەربەستێک لە نێوانمان لە نێو ئاینەكان دروست بوو، بەڵام کاتێك هەموو پێکەوە ئامادەبووین بۆ دابەش کردنی سەبەتەی خۆراک بەسەر ئەوانی پێویستیان پێیە بەبێ گوێدانە ئاین، بەربەستەکە توایەوە."

گروپێك لە مناڵان پاش وەرگرتنی سبەتەی خۆراك لە تەلكێف. هەر سەندوقێك كەلوپەلی پاكژكەرەوە و پێداویستی خۆراكیی تێدایە، هەندێك خێزان لە توانایان نەبووە ئەمانە بكڕین.

مانگی پێشوو 25 ڕابەری ئاینی لە دەشتەکانی نەینەودا پێکەوە کۆبونەوە بۆ دابین کردنی سەبەتەی خۆرك و کەلوپەلی پاکژی بۆ خێزانە دۆخناسکەکان لە تەلکیف و بەعشیقە و حەمام عەلیل و گەیارە و حەمدانیەدا، بۆ زۆرینەی ڕابەرە ئاینیەکانی مەسیحی و یەزیدی و سونی و شیعی ئەمە یەکەمجارە پێکەوە کاربکەن.

شێخ ئەمجەد وتیشی:" ئەم سەبەتەی خۆراکە تەنها خۆراکی پێویستی بۆ خێزانەکان دابین نەکرد، بەڵکو بوە هۆی کۆکردنەوەمان وەکو مرۆڤ و هاوڵاتی عێراقی. پۆشینی پۆشاکە ئاینیەکەم بۆ دابەشکردنی هاریکاری بۆ خێزانە مەسیحی و یەزیدیەکان یارمەتیدەر بوو  لە کاڵکردنەوەی جیاوازی و دابەشبونەکەدا. ئێمە دەمانەوێت پشتیوانی هاوڵاتیان بکەین لەگەڵ ڕووبەڕووبونەوەمان بۆ ئاستەنگیەکانی پەتای کۆرۆنای نوێ و دەرفەتێکیشە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانمان لە پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی."

شێخ محەمەد عەبدولحەمید سەبەتەی خۆراک دابەش دەکات بەسەر خێزانەکاندا لە تەلکێف.

: شێخ موحەمەد عەبدولحەمید یارمەتیی بارکردنی سەبەتە خۆراکەکان دەدات بۆ ناو ئۆتۆمبیلی دابەشکردن.

لە ساڵی 2018 وە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بە هاوبەشی رێكخراوی ئەلتەحریر بۆ پەرەپێدان کاردەکات بۆ پەرەپێدانی کارامەییەکانی زیاتر لە 280 ڕابەری ئاینی لە حەمدانیە و تەلکێف و بەعشیقە بۆ برەودان بە چاوپۆشی و دژە توندڕەوی و لەخۆگرتنی گفتوگۆ لەنێو کۆمەڵە ئاینی و ئیتنیەکاندا هەروەها بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان. دەشتەکانی نەینەوا کە هەرێمێكی دەوڵەمەند بە کەلتورە و لە کۆمەڵگەی هەمە بیروباوەڕەوە دروستبووە و برینی قوڵی جەستەیی و کۆمەڵایەتی سەردەمی داگیرکاریی داعشی هێشتا پێوەماوە. بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان  و  رێكخراوی ئەلتەحریر بۆ پەرەپێدان بە درککردن بە گرنگیی رۆڵی رابەرە ئاینیەکان لە بنیادنانی ئاشتیدا لەڕیی نێوەندگیری و گفتوگۆوە، ئەو پشتیوانیەی بۆ دابین کردن کە پێویستە بۆ جێبەجێکردنی دەستپێشخەریەکانی کۆمەڵگە بە ئامانجی باشترکردنی لێك تێگەشتنی فرە ئاینی.

شێخ نەشوان، ڕابەری موسوڵمان لە گەیارە، وتی "پاش ئازادکردنی موسڵ، خەلکی دابەشبووبوون بەهۆی بیروباوەرەکانی داعشەوە. ئێمە بەرپرسین لە کەمکردنەوەی ئەم کەلێنە و گێڕاندنەوەی ئەو پێکەوە ژیانە کۆمەڵایەتیەی هەمانبوو. ئەمە ئەزموونێکی گرنگە بۆ ئێمەش، کاتێك بەشدار دەبین لەگەڵ برا یەزیدیەکانماندا، فێری زۆر شتی ئاینەکەیان دەبین، ئەو شتنانەی پێشتر نەماندەزانی چونکە بەشدار نەبووین. سەبەتەی خۆراک پێویستیە گرنگەکان دابین دەکات، بەڵام بەها ئاکاریەکان کاریگەریەکی قوڵتریان هەیە. کاتێك سەبەتەکان دابەش دەکەین، زەردەخەنەیەکی جوان دەبینین. ئێستا دەزانن کەسانێك هەن خەمخۆریانن و دەستی یارمەتی بۆ پێویستبووان درێژ دەکەن."

سەلیمە، تەمەنی 53 ساڵە و لەپێش ماڵەکەی خۆی وەستاوە بۆ وەرگرتنی سەبەتەی خۆراك. دەڵێت "چەندان کەس بەهۆی پەتای کۆرۆنای نوێوە کار و پیشەکانیان لەدەست داوە و ئەم سەبەتەی خۆراکانە یارمەتیدەریان دەبێت تا ژیانێکی شیاویان هەبێت."

لە شارۆچکەی تەلکێفدا کە 10 کیلۆمەتر لە باکوری موسڵەوە دورە و زۆرینەی مەسیحین، سێ رابەری موسولمان (سونی و شیعی) و یەزیدیەکانی دەشتی نەینەوا، پێکەوە کۆبونەوە بۆ دابەشکردنی سەبەتەی خۆراك بۆ 136 خێزان، تەلکێف یەکێك بوو لەو پێنج شوێنەی بۆ ئەم کارە دەستنیشان کرابوون. سودمەندبووان دەستنیشان کران لەڕیی پێوەری دۆخناسکێتیەوە، کە لایەنەکانی داهات و ژمارەی ئەندامانی خێزان و موچەی ڕەچاو کردبوو. شێخ خەلەف، ڕابەری یەزیدی لە بەعشیقە دەڵێت "ئەم دەربرینە مرۆیی و یەکتر قبولکردنە بوە هۆی کردنەوەی دەرگای نێوان هەموو تایەفەکان، بە تایبەتی چینی ڕابەرانی تایەفەکان. هیوادارم بتوانین بەهای ئەم ئالوگۆریانە پیشان بدەین و ببینە هاندانی رابەرانی تر بۆ بەرزکردنەوەی ئەم کارە بۆ ئاستی نیشتیمانی."

: شێخ خەلەف وچانێك وەردەگرێت بۆ بیرکردنەوە لەماوەی نێوان دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکەکان لە تەلکێفدا.

سەبەتەی خۆراکەکان کەلوپەلی بنەرەتی چێشت لێنانی وەکو زەیت و شەکری تێدایە، هەروەها کەلوپەلی پاکژی کەدەبێتە هۆی ئەوەی خێزانەکان خۆیان پاکژ ڕابگرن و دەستەکانیان بشۆرن کە کارێکی گرنگە لە بەرەنگاربوونەوەی  پەتای کۆرۆنای نوێدا. ناسر عەبدولعەزیز، رابەری موسولمان لە حەمام عەلیل دەلێت:" تاکە ڕێگە بۆ جەنگانێکی سەرکەوتووانە لەدژی ئەم ڤایرۆسە بریتیە لە هاوتایی نیوان هەموو لایەنەکانی کۆمەڵگە. خەلکیی پێویستیان بە هاریکاری و خۆراكە. پێکەوە دەتوانین پشتیوانی پێویستداران ببین بە سەلامەتی و بەبێ جیاکاری."

شێخ بەسام، ڕابەری موسولمان لە گەیارە، وتی:" خەلک بەهێزن بەمەرجێك لەگەڵ خوشک و براکانیاندا کاربکەن. کارێکی گرانە بە تەنها کار بکرێت بەڵام ئەگەر بە کۆمەڵ بوو ئەوا هاوتایی و یەکبوون دروست دەبێت و هەستی پێکەوە ژیانی راستەقینە دێتە ئاراوە. وەك دەڵێن داگیرساندنی مۆمێك باشترە لە نەفرتكردنی تاریکی."

ژنێك سەبەتەی خۆراک وەردەگرێت بۆ خێزانەکەی لە تەلکێف.

ئەم رابەرە ئاینیانە وەکو ئەندامانی گرنگی کۆمەڵگەکەیان، توانستی نوێیان هەیە بۆ هاندانی کۆمەڵگەکانیان و پیشاندانی هاوسۆزی بەبێ گوێدانە بیروباوەر و تایفە و بەکارهێنانی گفتوگۆ وەکو هۆکاری لێک تێگەشتنی باشتر. لەگەڵ بەردەوامبوونی جەنگانی نیشتیمان لە دژی ئەم پەتایە، گرنگی بنیادنانی ئاشتی زیاتر و زیاتر دەردەکەوێت.

شێخ سەعید ئەلدین، ڕابەری موسولمان لە تەلکێف دەڵێت:" هیوادارم هەموو کەسێك کە حەز بە چاکەکردن دەکات، بەربەستە نیشتیمانی و ئیتنیەکان وەلا بنێت و برەو دڵێکی پڕ هاوتابوون بڕوات."

بەهێزکردنی توانستە ناوخۆییەکان بۆ ڕێگریی لە توندوتیژی و کەمکردنەوەی گرژیە ڕەگ داکوتاوەکان لە نەینەوادا.

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان  بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومیی ناوخۆیی (ریكخراوی ئەلتەحریر بۆ پەرەپێدان) و بە بەخشینێکی باشی حکومەتی یابان و وەزارەتی هاریکاریی ئابوریی ئەڵمانیا لەڕێی بانكى پەرەپێدان بۆ دووبارە بنیاتنانەوە راهێنانیان کرد بە زیاتر لە 280 رابەری ئاینی لە دەشتەکانی نەینەوادا (مەسیحی و یەزیدی و سونی و شیعی) لە ڕۆشنبیریی هاوپیشە و پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی و ڕێچکە و ستراتیژیەتەکانی چاکبونەوەدا.

زیاتر لە 100  لاوی عێراقی (44 کەسیان ژنی لاوبوون) بە هەمان شێوە ڕاهێنانیان پێکرا بۆ رابەرایەتی و داکۆکیکاری، پاشان 10 دەستپێشخەریی هەمە ئاینی ئەنجامدرا بۆ هاندانی گفتوگۆ و باشترکردنی تێگەشتن لەنێو زیاتر لە 600 کەسی حەمدانیە و بەعشیقە و تەلکێفدا.