حەوت پەیامی هیوا: یەکبوون لە عێراقدا لە کاتی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێدا

2020 July 20

خێزانێك لەکاتی وەرگرتنی پاکێچی پشتیوانیی ژیان لە رەمادی لە پارێزگای ئەنبار.

لە مانگی ئازارەوە عێراق لە دۆخی قەدەغەی هاتوچۆیە، ئەم پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنایەش بەردەوامە لە بڵاوبونەوە لە پارێزگاکانی وڵاتێكی خاوەن نەتەوەیەكی بەهێزی خۆڕاگر.

بەدووربوونی کۆمەڵایەتی وەکو لایەنی سەرەکی کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە دادەنرێت، بەڵام پەیوەندیگرتن لەگەڵ کەسانی تردا کە بەهەمان شێوە لە هەمان دۆخ و ئەزموون و دابڕاندان، زۆر گرنگە. پەیوەندی تەلەفۆنی و تۆڕی کۆمەڵایەتی و گفتوگۆی ڤیدۆیی و تەماشاکردنی ئاگاداریەکان وادەکات هەست بە نزیکبوون و پەیوەستبوون بکرێت.

لەکاتی هەڵمەتە بەردەوامەکەی دابەشکردنی خۆراك لەلایەن ئەندامانی لیژنەی ئاشتیی ناوخۆیی سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستاندا، دانیشتوانی ڕەمادی لە پارێزگای ئەنبار چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا کرا. یەك پرسیار بووە هۆی حەوت وەڵامی جیاواز لەلایەن خەڵكانی تەمەن جیاواز و چینی جیاوازەوە.

حەزدەکەیت لەم کاتە سەختەدا چی پەیامێك بگەیەنیت؟

ئەم وەلامانەی لای خوارەوە یادهێنەوەیەکە بۆ هێزی هیوا و گرنگی تەندروستی و بەڵگەی ئەوەی لەسەروو هەموو شتێکەوە خەڵكی عێراق خوازیاری ئاشتین.

رابحە تەمەنی 69 ساڵە و دوو منداڵی نەوەی خۆی پەروەردە دەکات.

رابحە تەمەنی 69 ساڵە و دوو منداڵی نەوەی خۆی پەروەردە دەکات و دەڵێت:"من خۆم بە دایکی هەموو هاوڵاتیانی عێراق دادەنێم، هیواداریشم خودا خەلک و ولاتەکەمان بپارێزێت. هەروەها داواکارم لە یەزدان ئەو کەسانە سەربخات کە یارمەتیی هەژاران دەدەن لە قەزاکەماندا. خەلکی عێراق بەخشندەن و یارمەتیدەرن و هەمیشە پشتی یەك دەگرن لە کاتە سەخت و دژوارەکاندا."

ئەکرەم تەمەنی 50 ساڵە و کرێکارە و بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە بێکارە.

دەڵێت "تکایە پەیڕەوی ڕێنماییەکانی پاکوخاوێنی بکەن و خۆتان بەدووربگرن لە یەکتر بۆ ئەوەی ئەم قۆناغە مەترسیدارە تێپەڕێنین. هیوادارم ئاشتی باڵ بکێشێ بەسەر هەموو عێراقدا."

سەجاد تەمەنی 15 ساڵە و لەگەڵ مامیدا دەژی.

دەڵێت "ئامۆژگاری هەموو منداڵانی عێراقی دەکەم ماسک بپۆشن بۆ ئەوەی تەندروست بن. ئەم پەتایە زوو لەکۆڵمان دەبێتەوە و هەموو مندالان دەتوانن بچنەوەدەر بۆ یاری کردن."

جومعە تەمەنی 49 ساڵە و کرێکارە و بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە بێکارە.

دەڵێت " هیوادارم پابەندبن بە ڕێنمایەكانی خۆپارێزی و دوورەپەرێزی كۆمەڵایەتی، بۆ ئەوەی بتوانین ئەم دۆخە مەترسیدارە تێبپەرێنین و ئاشتی بڵاوببێتەوە لە عێراقدا".

سوعاد تەمەنی 43 ساڵە و سەرۆکی خێزانەکەیەتی.

دەڵێت "هیوادارم پەیوەندی و سەقامگیری بگەڕێتەوە نێوان خەلکی بەو شێوەیەی ڕابردوو."

حەکیم تەمەنی 62 ساڵە و بێکارە.

دەڵێت "بەو هیوایەم ئەم قەیرانە مەترسیدارە کۆتایی بێت و ژیان ئاسایى ببێتەوە. لەکۆتاییدا ئەم قەیرانە وەک ئەوانەى پێش خۆى بەکۆتا دێت. هیوا ئامانجمانە."

"دەبێت هەمووان یارمەتیدەری هەژاران و پێویستداران بن لەم هەلومەرجە سەختەدا. هیوادارم هەمووان برەو بدەن بە چاوپۆشی و ئاشتی باڵ بکێشێت بەسەرماندا."

نورە تەمەنی 38 ساڵە، وێنەی ماڵەکەی ئەوەی سەرەوەیە.

دابەشکردنی سندوقی خۆراك کە ناسراوە بە پاکێجی پشتیوانیی ژیان لە کۆتایی مانگی نیساندا دەستی پێکردووە لەلایەن ئەندامانی لیژنەی ئاشتیی ناوخۆ کە لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان پشتیوانی دەکرێت بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و بە بەخشینێکی میهرەبانانەی حکومەتی دانیمارك و ئەڵمانیاوە.

لە دابەشکردنی پاکێجەدا لە پارێزگای ئەنباردا، 2,300 خێزان پاکێجی پشتیوانی ژیانیان وەرگرتووە. ئامانجی هەڵمەتەکە بریتیە لە یارمەتیدانی 25,000 کەسی دۆخناسک.