ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەربەلا: وێنەی ئەو كەسانەی لە هێلەكانی پێشەوەى رووبەرووبوونەوەی ئەم پەتایەدا كاردەكەن

2020 August 20

زەینەب فارس عومران، تەمەنی 21 ساڵە و وەکو برینپێچ لە نەخۆشخانەی ئەلحسێن کار دەکات لە کەربەلا.

زەینەب تەمەنی 21 ساڵە برینپێچە لە نەخۆشخانەی ئەلحسێن لە کەربەلا، دەڵێت:"ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری کردووەتە سەر هەموو لایەنەکانی ژیانمان، نەك تەنها تەندروستی. خەڵكانی هەژار زیاتر بەدەست ئەم پەتایەوە دەناڵێنن و ئەمەش بووەتە بارگرانی و کۆمەڵێک کێشەی تر بۆ خێزانیش."

لەوکاتەوەی ئەم پەتایە گەشتووەتە عێراق، لە ناوەراستی مانگی ئازاردا، ژمارەی ئەو کەسانەی توشی ئەم ڤایرۆسە دەبن بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە. ئێستا کۆی گشتی کەیسەکان زیاترە لە 175 هەزار لە هەموو وڵاتەکەدا. ئەم پەتایە لەگەڵ ڕێژەی بەرزی بێکاری بووەتە کاریگەریەکی سەخت لەسەر سەقامگیری کۆمەڵایەتی و ئابووری عێراق.

سەرەڕاى هەبوونى مەترسى و دڵەڕاوکێیەکى زۆر، هێشتا هیوایەک هەیە. ڕۆژانە دکتۆر و برینپێچ و کرێکاری بیناسازی و کارمەندانی چێشتخانە و خاوێنکاران و چەندانی تر لە خەو هەڵدەستن و خۆیان ئامادە دەکەن و دەچنە سەر کارەکانیان. ئەم کەسانە لە هێڵی پێشەوەی رووبەرووبوونەوەن لەدژی ئەم پەتایە و بایەخی تەندروستی و ژەمێکی گەرم و ژینگەیەکی پاك دابین دەکەن و یەکەی دابڕاندن دروست دەکەن.

زەینەب فارس عومران، تەمەنی 21 ساڵە ، 3 ساڵە لە نەخۆشخانەی ئەلحسێن برینپێچە لە کەربەلا.

دکتۆر سەباح، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئەلحسێن لە کەربەلا، دەڵێت:"ئەم ڤایرۆسە تەنها یەك کۆمەڵی دیاریکراو لە کۆمەڵگادا ناگرێت، بەلکو کاریگەری دەکاتە سەر هەموو لایەنەکانی کۆمەڵگا و بە راستەوخۆیی کاریگەری دەکاتە سەر ئەو خزمەتگوزاریانەی خەڵكی پشتی پێدەبەستن، جا پزیشکی بێت یان ئابووری."

هەروەها گوتی:" هیوادارم لەعێراقدا، پاش نەمانی ئەم پەتایە، وانەیەكی لێوە فێربووبین. لە ڕووی ئابووری و ژێرخانی پزیشکی و کارمەندان و ڕاهێنان کردن پێیان و پێویستیە پزیشکیەکان و کەلوپەلەکانەوە، هەموو دەبێت پێداچونەوەیان بۆ بکرێت." دکتۆر سەباح لە 2004 ەوە لە نەخۆشخانەی ئەلحسێن وەکو کارگێڕی نەخۆشخانە و پزیشکی نەشتەرگەری گشتی و نازور کار دەکات. گوتی " دەبێت ڕەچاوی هەردوو لایەنى لاواز و بەهێزی سیستەمەکانی تەندروستی بکەین لە عێراقدا و سوود لەو ئەزموونە وەربگرین کە لە کاتى پەتاکەدا پەیدامان کردووە."

: دکتۆر سەباح کەریم هەمزە، تەمەنی 49 ساڵە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیمام ئەلحسێنە لە کەربەلا.

: دکتۆر سەباح بەرپرسە لە کارگێڕی نەخۆشخانەی ئەلحسێن لە کەربەلا.

سەجاد، تەمەنی 24 ساڵە، پێشتر کرێکاری چێشتخانە بووە و ئێستا کرێکاری بیناسازیە  و ئێستا دامەزراوە بۆئەوەى لە دروستکردنی 20 یەکەی دابڕاندن لەدەوری نەخۆشخانەی ئەلحسێندا هاریکاربێت لە کەربەلا و بە باشی ئاگاداری بەرپرسیارێتی کارکردنە بۆ پشتیوانیکردنی وڵاتەکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى ئەم پەتایە.

دەڵێت:" ماوەی دوو هەفتەیە لێرە کاردەکەم و حەزم بە کارەکە هەیە، بە تایبەتی لەحیمکردن. هەست بە وەدەستهێنان دەکەم کاتێك سەقامگیرم و بە باشی کار دەکەم و ئیشێکی چاك تەواو دەکەم."

سەجاد هیوای گەورەی هەیە بۆ عێراق لەگەڵ نەمانی پەتاکەدا و دەڵێت "لەگەڵ تەواو بوونی ئەم ماوەیەدا، هیوادارم بەهێزتر بین و زاڵ بین بەسەر کێشەی گەورەتردا و ببینە کۆمەڵگایەک توانای زیاتری هەستانەوەی هەبێت."

سەجاد عەبدولرەسول، 24 ساڵ. لەنەخۆشخانەی ئەلحسێن کاردەکات ، کەتیایدا 20 یەکەی دابڕاندن بۆ توشبوانی کۆرۆنا لە دروست کردندایە.

: سەجاد لە قۆناغە سەرەتاکانی دروستکردنی یەکەکانی دابڕاندن لە نەخۆشخانەی ئەلحسێندا کاردەکات.

دکتۆر جەبار، 43 ساڵ، پزیشكی هەناو لە نەخۆشخانەی ئەلحسێن لە کەربەلا، گۆڕانکاری لە کاری ڕۆژانەیدا ڕوویداوە بەهۆی کاریگەرییە بەردەوامەکانی ئەم پەتایە لەسەر تاکەکان و کۆمەڵگاکان لە عێراقدا. دەڵێت "کارەکەمان بە 180 پلە گۆڕاوە. هەموو کارمەندانی پزیشکی و پێویستیەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەم پەتایە تەرخانکراون، هەر بۆیە وەرگرتنی نەخۆشی نەخۆشیەکانی تر کەمیکردوە."

دکتۆر جەبار، وەکو زۆرینەی کارمەندانی هێڵی پێشەوە، خۆی لەگەڵ سروشتی گۆڕاوی کارەکەیدا گونجاندووە لە پزیشکیدا و بەهۆی کاریگەری ئەم پەتایەوە لەسەر ژیانی ماڵەوەشی. گوتی:" لە ماڵەوە ناتوانم خانەوادەکەم لەئامێز بگرم و ماچیان بکەم. هەر کە گەشتمە ماڵەوە خۆم دەشۆم و لە ژوورێکی تر دوور لە هاوسەر و منداڵەکانم دەخەوم. بەم شێوەیە ئەوان سەلامەت دەبن و منیش بەردەوام دەبم لە کارکردنمدا بۆ یارمەتیدان لە بەرەنگاربوونەوەى ئەم پەتایە."

کارەکە زۆر سەختە بۆ ئەم کارمەندانەی هێڵی پێشەوە، بەڵام هەستی یارمەتیدانی ئەوانەی لە پێویستیدان زۆر بەرزە. دکتۆر جەبار دەڵێت "باشترین شت لە کارەکەمدا بریتییە لە دابینکردنی بایەخی تەواوەتی پزیشکی و هاوخەمی بۆ ئەم نەخۆشانە."

: دکتۆر جەبار فازل مەهدی، 43 ساڵ. لە نەخۆشخانەی ئەلحسێن کاردەکات لە کەربەلا.

: دکتۆر جەبار دەڕوانێتە ئەشیعەی سنگی نەخۆشێک.

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان یەکەی دابڕاندن لە نەخۆشخانەی شا حسێن دروست دەکات بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی عێراقدا. ئەم پڕۆژەیە پێشتر لەلایەن دامه‌زراوه‌ی ئه‌مریکی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی کۆمەک کراوە.

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و بەخشەرەکانی پابەندن بە پشتیوانیکردنی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەى ئەم پەتایە. بە سوپاسێکی بێپایانەوە بۆ هەموو کارمەندانی هێڵی پێشەوە (لە پزیشکەوە بۆ سەوزەفرۆش) ئێمەش هیوادارین عێراق چاك ببێتەوە وپەرە نەتەوەیەکی خۆڕاگر بدرێت.

دەربارەی بەدەنگەوەچوونی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا

لە مانگی ئازاری ساڵى 2020 ەوە، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لەگەڵ حکومەتی عیراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا کاری کردووە بۆ جەنگان لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا. ڕێکارەکان لە پاکێجی بەدەنگەوەچوونی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق زیادکردنی توانستی پشکنینی تاقیگەکان و دابینکردنی کەلوپەلی پاراستنی کەسی بۆ کارمەندانى تەندروستی و دامەزراندنی قاوشی دابڕاندن و ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن بۆ دامەزراندنی ستراتیژیەتی چاکبوونەوەی پاش ئەم پەتایە لەخۆ دەگرێت. بە جەختکردنەوە لەسەر ئەو کۆمەڵگایانەى لەناسکترین دۆخدان لە عیراق، چالاکیەکان لە 13 شوێندا کەلەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوخۆییەوە بۆ ئەو ناوچانەی كە كەمی خزمەتگوزاری تێیایدا بەدی دەکرێت دەستنیشانکراون  و كارەكان لە ئەنبار، زیقار، دیالە، دهۆک، بابل، بەسرە، کەربەلا، نەجەف، میسان، نەینەوا و سەلاحەدیندا ئەنجام دەدرێن.

پاکێجی بەدەنگەوەچوونی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق لەژێر چەتری بەرنامەی سەقامگیرکردنى سەر بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان ئەنجام دەدرێت.